Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

2 Samuel 22 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 David spoke to our Father the words of this song when our Father rescued him from the hand of all his enemies and from the hand of Saul. داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد.
2 He said: My Father is my rock, my fortress, my rescuer. گوتی: «یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە،
3 My Father, my rock, in whom I take refuge, my shield and the power of my salvation, my stronghold and my refuge, my savior—you save me from violence. خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە، لە ستەم ڕزگارم دەکات.
4 I call upon my Father, who is worthy of praise, and I am saved from my enemies. «لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم،
5 For the waves of death engulfed me; the torrents of destruction terrified me. چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم،
6 The cords of the grave entangled me; the snares of death confronted me. پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە.
7 In my distress I called upon my Father; I cried out to my God for help. From his temple he heard my voice, and my cry reached his ears. «لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، گوێی لە هاوارم بوو.
8 Then the earth shook and quaked; the foundations of the heavens trembled and shook, because he was angry. ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەکانی ئاسمان ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین.
9 Smoke rose from his nostrils, and consuming fire came from his mouth; burning coals blazed from him. دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو.
10 He parted the heavens and came down, with dark clouds beneath his feet. ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو.
11 He mounted a cherub and flew; he soared on the wings of the wind. سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە.
12 He made darkness his canopy around him—the dark rain clouds of the skies. تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمان.
13 Out of the brightness before him blazed coals of fire. لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو پشکۆ ئاگرەکان داگیرسان.
14 My Father thundered from heaven; the Most High raised his voice. یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە.
15 He shot his arrows and scattered his foes, hurled lightning and routed them. تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن.
16 The channels of the sea appeared, the foundations of the world were laid bare at the rebuke of my Father, at the blast of breath from his nostrils. بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی یەزدان، لە گەرمی هەناسەی لووتی.
17 He reached down from on high and took hold of me; he drew me out of deep waters. «لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام.
18 He rescued me from my powerful enemy, from my foes who were too strong for me. لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون.
19 They confronted me in the day of my disaster, but my Father was my support. لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو.
20 He brought me out into a spacious place; he rescued me because he delighted in me. منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم.
21 My Father dealt with me according to my righteousness; according to the purity of my hands he rewarded me. «یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم،
22 For I have kept the ways of my Father; I have not wickedly turned from my God. چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم.
23 All his judgments are before me; I have not turned aside from his statutes. هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە.
24 I was blameless before him, and I kept myself free from my guilt. لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە.
25 So my Father rewarded me according to my righteousness, according to my purity in his sight. یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی.
26 To the faithful you show yourself faithful; to the blameless you show yourself blameless. «لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت،
27 To the pure you show yourself pure, but to the crooked you show yourself shrewd. لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت.
28 You save the afflicted people, but your eyes are on the haughty, to bring them low. تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام چاوەکانت لەسەر لووتبەرزانە، دەیانشکێنیت.
29 For you are my lamp, my Father; he turns my darkness into light. ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت، یەزدان تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە.
30 With you I can charge an army; with my Father I can leap over a wall. بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم.
31 As for my Father, his way is perfect; the word of my Father is flawless. He is a shield to all who take refuge in him. «ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.
32 For who is God but our Father? And who is a rock except our Father? لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟
33 My Father is my strong refuge; he makes my way blameless. خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە.
34 He makes my feet like the feet of a deer and sets me secure on the heights. پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت.
35 He trains my hands for battle, so that my arms can bend a bow of bronze. مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە.
36 You have given me the shield of your salvation, and your gentleness has made me great. تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، هاوکاریت گەورەم دەکات.
37 You widen the path beneath me, so that my ankles do not give way. جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت.
38 I pursued my enemies and destroyed them; I did not turn back until they were finished. «دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە.
39 I consumed them and shattered them so they could not rise; they fell beneath my feet. لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن.
40 You armed me with strength for battle; you made my adversaries bow beneath me. کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن.
41 You made my enemies turn their backs in flight, and those who hated me I destroyed. دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد.
42 They looked, but there was no one to save them—even to my Father, but he gave no answer. هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو.
43 I ground them as fine as the dust of the earth; I crushed and trampled them like mud in the streets. وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێم خستە سەریان و پێشێلم کردن.
44 You delivered me from the strife of my people; you kept me as head of nations; a people I did not know now serves me. «لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم، تۆ منت بە سەرۆکی نەتەوەکان هێشتەوە. گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن،
45 Foreigners cower before me; as soon as they hear, they obey me. بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن، هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن.
46 Foreigners lose heart; they come trembling from their strongholds. بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە.
47 My Father lives! Blessed be my Rock! Exalted be my Father, the Rock of my salvation! «یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم تاشەبەردەکەیە، پایەبەرزە!
48 It is my Father who gives me justice and brings peoples down beneath me. خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان ملکەچی من دەکات،
49 He brings me out from my enemies. You lifted me high above my foes; you rescued me from the violent man. لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست پیاوێکی توندوتیژ ڕزگارت کردم.
50 Therefore I will praise you among the nations, my Father; I will sing praises to your name. لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.
51 He gives great victories to his king and shows covenant love to his anointed, to David and his descendants forever. «سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]