Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

2 Samuel 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After the death of Saul, David returned from defeating the Amalekites and stayed in Ziklag two days. ئەوە بوو پاش مردنی شاول و گەڕانەوەی داود لە لێدانی عەمالێقییەکان، داود دوو ڕۆژ لە چیقلەگ مایەوە.
2 On the third day a man came from Saul's camp, clothes torn, dirt on his head. Reaching David, he fell to the ground and bowed. لە ڕۆژی سێیەمدا بینی گەنجێک لە ئۆردوگاکەی شاولەوە بە جلی دڕاو و سەری تۆزاوییەوە هات، کاتێک گەیشتە لای داود کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد.
3 David asked him, "Where have you come from?" "I escaped from the camp of Israel," he replied. داود لێی پرسی: «لەکوێوە هاتوویت؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «لە ئۆردوگای ئیسرائیلەوە دەرباز بووم.»
4 "What happened?" David asked. "Tell me." He said, "The people fled the battle. Many fell and died. Saul and his son Jonathan are dead too." داودیش پێی گوت: «ڕووداوەکە چۆن بوو؟ تکایە پێم ڕابگەیەنە.» ئەویش گوتی: «جەنگاوەران لە جەنگەکەدا هەڵاتن، زۆربەی جەنگاوەران کەوتن و مردن، شاول و یۆناتانی کوڕیشی مردن.»
5 David asked the young man who brought the news, "How do you know Saul and his son Jonathan are dead?" داودیش بەو گەنجەی گوت کە هەواڵەکەی پێی ڕاگەیاندبوو: «چۆن زانیت شاول و یۆناتانی کوڕی مردوون؟»
6 The young man said, "I happened onto Mount Gilboa, and there was Saul, leaning on his spear, the chariots and horsemen bearing down on him. گەنجەکەش پێی گوت: «وا ڕێککەوت من لە کێوی گلبۆع بووم، بینیم شاول بەسەر ڕمەکەیدا دەچەمایەوە، گالیسکە و سوارەکانیش بە توندی بەدوایەوە بوون.
7 He turned around, saw me, and called to me. I said, 'Here I am.' ئاوڕی لەدوای خۆی دایەوە و منی بینی، بانگی کردم، منیش گوتم: ”ئەوەتام.“
8 He asked me, 'Who are you?' I told him, 'I am an Amalekite.' «لێی پرسیم: ”تۆ کێیت؟“ «منیش وەڵامم دایەوە: ”من عەمالێقیم.“
9 He said to me, 'Stand over me and kill me; anguish has seized me, but I'm still alive.' «ئینجا پێی گوتم: ”تکایە، وەرە سەرم و بمکوژە! لە سەرەمەرگدام، بەڵام هێشتا ژیانم تێدا ماوە.“
10 So I stood over him and killed him, since I knew he wouldn't survive his fall. Then I took the crown from his head and the band on his arm, and brought them here to my lord." «منیش چوومە سەری و کوشتم، چونکە زانیم پاش کەوتنەکەی ناژیێت، ئیتر تاجەکەی سەر سەری و بازنەکەی کە بە قۆڵییەوە بوو بردم و ئەوانەم بۆ لای گەورەم هێناوە.»
11 Then David grabbed his own clothes and tore them, and so did all the men with him. داود جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی، بە هەمان شێوە هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون.
12 They mourned, wept, and fasted until evening for Saul, his son Jonathan, our Father's people, and the house of Israel, because they had fallen by the sword. لاوانەوە و گریان، هەتا ئێوارە بەڕۆژوو بوون، بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی و هەموو سوپای یەزدان و بنەماڵەی ئیسرائیل، چونکە بە شمشێر کەوتن.
13 David asked the young man who brought the news, "Where are you from?" He said, "I'm the son of a foreigner, an Amalekite." ئیتر داود بە گەنجەکەی گوت: «تۆ خەڵکی کوێیت؟» ئەویش گوتی: «من کوڕی پیاوێکی عەمالێقی نامۆم.»
14 David said, "How were you not afraid to raise your hand to kill our Father's anointed?" داودیش پێی گوت: «چۆن سڵت نەکردەوە لەوەی دەستت درێژ بکەیت هەتا دەستنیشانکراوی یەزدان لەناو ببەیت؟»
15 David called one of his young men and said, "Go, strike him down." He struck him, and he died. ئینجا داود یەکێک لە خزمەتکارەکانی بانگکرد و گوتی: «وەرە پێشەوە و بیکوژە!» ئەویش لێیدا و مرد.
16 David had said to him, "Your blood is on your own head, for your own mouth testified against you when you said, 'I killed our Father's anointed.'" لەبەر ئەوەی داود پێی گوتبوو: «خوێنی خۆت لە ملی خۆتە، چونکە دەمت شایەتی لەسەر دایت و گوتت: ”من دەستنیشانکراوی یەزدانم کوشت.“»
17 Then David sang this lament over Saul and his son Jonathan, داود بەم لاوانەوەیە بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی لاواندییەوە و
18 and ordered the people of Judah taught this lament, called The Bow; it is written in the Book of Jashar: فەرمانی دا کە نەوەی یەهودا ئەم لاواندنەوەیەی کەوان فێر بن. ئەوە لە پەڕتووکی یاشاردا نووسراوە:
19 "Your glory, Israel, lies slain on your heights. How the mighty have fallen! «ئەی ئیسرائیل! ئای چۆن قارەمانان کەوتن! شکۆمەندییەکەت لەسەر بەرزاییەکانت کوژراوە.
20 Don't tell it in Gath, don't proclaim it in the streets of Ashkelon, or the daughters of the Philistines will rejoice, the daughters of the uncircumcised will exult. «لە گەت ڕایمەگەیەنن، لە شەقامەکانی ئەسقەلان مژدە مەدەن، نەوەک کچانی فەلەستییەکان دڵخۆش بن، نەوەک کچانی خەتەنەنەکراوان پێمان خۆش بن.
21 Mountains of Gilboa, may you have no dew or rain, no fields yielding offerings. For there the shield of the mighty was defiled, the shield of Saul, no longer rubbed with oil. «ئەی چیاکانی گلبۆع، با شەونم و بارانتان بەسەرەوە نەبێت، نە کێڵگەکانت پێشکەشکراوی دانەوێڵە، چونکە لەوێ قەڵغانی پاڵەوانان گڵاو بووە، قەڵغانەکەی شاول، بێ چەورکردنی بە ڕۆن.
22 From the blood of the slain, from the flesh of the mighty, the bow of Jonathan did not turn back, the sword of Saul did not return unsatisfied. «لە خوێنی کوژراوان و لە جەستەی پاڵەوانان کەوانەکەی یۆناتان نەهاتەوە دواوە و شمشێرەکەی شاولیش بە بەتاڵی نەگەڕایەوە.
23 Saul and Jonathan, beloved and cherished in life, in death they were not parted. They were swifter than eagles, stronger than lions. شاول و یۆناتان، لە ژیانیاندا خۆشەویست و شیرین بوون، لە مەرگیشدا لە یەکتر جیا نەبوونەوە. لە هەڵۆ تیژڕەوتر و لە شێر بەهێزتر بوون.
24 Daughters of Israel, weep for Saul, who clothed you in scarlet and finery, who adorned your garments with ornaments of gold. «ئەی کچانی ئیسرائیل، بۆ شاول بگریێن، ئەوەی بەرگی سوور و نەرمی لەبەرکردن، ئەوەی خشڵی زێڕی بە کراسەکانتانەوە کرد.
25 How the mighty have fallen in the thick of battle! Jonathan lies slain on your heights. «ئای چۆن قارەمانان لەناو جەرگەی جەنگدا کەوتن! یۆناتان لەسەر بەرزاییەکانتدا کوژرا.
26 I grieve for you, my brother Jonathan; you were very dear to me. Your love for me was wonderful, surpassing the love of women. یۆناتانی برام، دڵم بۆت گوشرا، زۆر شیرین بوویت لەلام، خۆشەویستی تۆ بۆ من لە خۆشەویستی خانمان سەیرتر بوو.
27 How the mighty have fallen! The weapons of war have perished." «ئای چۆن قارەمانان کەوتن! چەکەکانی جەنگ لەناوچوون!»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]