Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 9 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 All Israel was registered by genealogy, recorded in the Book of the Kings of Israel. And Judah was exiled to Babylon for their unfaithfulness. ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران.
2 The first to resettle their own property in their cities were Israel, the priests, the Levites, and the temple servants. ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و خزمەتکارانی پەرستگا بوون.
3 And in Jerusalem lived some of the people of Judah, of Benjamin, and of Ephraim and Manasseh: ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون:
4 Uthai son of Ammihud son of Omri son of Imri son of Bani, of the sons of Perez son of Judah. عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛
5 And of the Shilonites: Asaiah the firstborn, and his sons. لە شالەحییەکان: عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛
6 From Zerah's sons: Jeuel and their relatives, 690. لە نەوەی زەرەح: یەعوئێل؛ سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون.
7 And of Benjamin's sons: Sallu son of Meshullam, son of Hodaviah, son of Hassenuah, لە نەوەی بنیامین: سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەڤیای کوڕی هەسەنوئا؛
8 Ibneiah son of Jeroham; Elah son of Uzzi son of Michri; Meshullam son of Shephatiah son of Reuel son of Ibnijah, یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛ ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخری و مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا.
9 and their relatives, listed by family line, 956. All these were heads of their ancestral families. سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
10 And of the priests: Jedaiah, Jehoiarib, Jachin, لە کاهینەکان: یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین،
11 and Azariah son of Hilkiah, son of Meshullam, son of Zadok, son of Meraioth, son of Ahitub, chief officer of our Father's house. عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛
12 Adaiah son of Jeroham, of Pashhur, of Malchijah; and Maasai son of Adiel, of Jahzerah, of Meshullam, of Meshillemith, of Immer; عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیا و مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر.
13 and their relatives—heads of their families—1,760, capable men for serving in the house of our Father. سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا.
14 Of the Levites: Shemaiah son of Hasshub, son of Azrikam, son of Hashabiah, of the sons of Merari, لە لێڤییەکان: شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛
15 and Bakbakkar, Heresh, Galal, and Mattaniah son of Mica, son of Zichri, son of Asaph; بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛
16 and Obadiah son of Shemaiah, son of Galal, son of Jeduthun, and Berechiah son of Asa, son of Elkanah, who lived in the villages of the Netophathites. عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛ هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاییەکان نیشتەجێ بوو.
17 The gatekeepers: Shallum, Akkub, Talmon, Ahiman, and their relatives; Shallum was chief. دەرگاوانەکان: شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو.
18 To this day they stand at the King's Gate, on the east side. These were the gatekeepers of the Levite camps. هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون.
19 Shallum son of Kore, of Ebiasaph, of Korah, and his relatives of his father's house, the Korahites, oversaw the work of service, guarding the tent's thresholds; their fathers oversaw the camp of our Father, guarding the entrance. شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی چادری پەرستنی یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو.
20 Phinehas son of Eleazar was leader over them formerly; our Father was with him. پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو.
21 Zechariah the son of Meshelemiah was gatekeeper at the entrance of the tent of meeting. زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای چادری چاوپێکەوتن بوو.
22 All of them, chosen as gatekeepers of the gates, numbered 212, registered by genealogy in their villages. David and Samuel the seer had appointed them to this trusted office. هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران. باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون.
23 They and their sons guarded the gates of the house of our Father, the house of the tent, as guards. خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن.
24 The gatekeepers were posted on the four sides: east, west, north, and south. دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور.
25 Their relatives in their villages were to come every seven days, from time to time, to be with them. دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن.
26 The four chief gatekeepers, Levites, were entrusted with the chambers and treasuries of the house of our Father. بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون.
27 They stayed the night around our Father's house, since the guard duty was theirs, and the opening, morning by morning. لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون.
28 Some were in charge of the service vessels, counting them in and out. هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە.
29 Others were in charge of the furnishings, sacred utensils, fine flour, wine, oil, incense, and spices. هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون.
30 And some of the priests' sons blended the spices. هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە.
31 Mattithiah, one of the Levites, firstborn of Shallum the Korahite, was in charge of baking the flat cakes. مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو.
32 Some Kohathite relatives were responsible for preparing the rows of bread every Sabbath. هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە.
33 These singers, heads of Levite families, stayed in the temple chambers, exempt from other duties—on duty day and night. مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون.
34 These were heads of Levite families, leaders listed by family line; and they lived in Jerusalem. ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
35 In Gibeon lived Jeiel the father of Gibeon, and the name of his wife was Maacah, یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو،
36 and his firstborn son was Abdon, then Zur, Kish, Baal, Ner, Nadab, عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب،
37 Gedor, Ahio, Zechariah, and Mikloth. گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت،
38 Mikloth fathered Shimeam; they too lived with their relatives in Jerusalem, opposite their relatives. میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
39 And Ner fathered Kish, Kish fathered Saul, and Saul fathered Jonathan, Malchi-shua, Abinadab, and Esh-baal. نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل.
40 And the son of Jonathan was Merib-baal, and Merib-baal fathered Micah. یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو، مەریڤ‌بەعلیش میخای بوو.
41 The sons of Micah: Pithon, Melech, Tahrea, and Ahaz. ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز.
42 And Ahaz fathered Jarah, and Jarah fathered Alemeth, Azmaveth, and Zimri; and Zimri fathered Moza. ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو.
43 And Moza fathered Binea, and Rephaiah was his son, Eleasah his son, and Azel his son. مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕەفایای بوو، ڕەفایا ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
44 Azel had six sons, named Azrikam, Bocheru, Ishmael, Sheariah, Obadiah, and Hanan—these were Azel's sons. ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]