Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 4 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The descendants of Judah: Perez, Hezron, Carmi, Hur, and Shobal. نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
2 Reaiah son of Shobal fathered Jahath; Jahath fathered Ahumai and Lahad—the clans of the Zorathites. ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
3 These were the sons of Etam: Jezreel, Ishma, and Idbash; and their sister's name was Hazzelelponi. ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.
4 Penuel fathered Gedor, and Ezer fathered Hushah. These were sons of Hur, firstborn of Ephrathah, father of Bethlehem. پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.
5 Ashhur the father of Tekoa had two wives, Helah and Naarah. ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
6 Naarah gave birth to Ahuzzam, Hepher, Temeni, and Haahashtari. These were Naarah's sons. نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
7 The sons of Helah: Zereth, Zohar, and Ethnan. کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.
8 Koz fathered Anub and Zobebah, and the clans of Aharhel son of Harum. قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
9 Jabez was more honored than his brothers; his mother named him Jabez, saying, "Because I bore him in pain." یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
10 Jabez called out to our Father of Israel: "Oh, that you would truly bless me and enlarge my territory! Let your hand be with me, and keep me from harm so that I suffer no pain." And our Father granted his request. یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
11 Chelub the brother of Shuhah fathered Mehir, who was the father of Eshton. کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
12 Eshton fathered Beth-rapha, Paseah, and Tehinnah the father of Ir-nahash. These were the men of Recah. ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
13 The sons of Kenaz: Othniel and Seraiah; and the sons of Othniel: Hathath and Meonothai. کوڕەکانی قەنەز: عۆسنیێل و سەرایا. کوڕەکانی عۆسنیێل: حەتەت و مەعۆنۆتەی.
14 Meonothai fathered Ophrah. Seraiah fathered Joab, father of Ge-harashim, the Craftsmen's Valley—its people were craftsmen. مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و سەرایاش یۆئابی بوو، کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
15 Sons of Caleb son of Jephunneh: Iru, Elah, and Naam; and the son of Elah: Kenaz. کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە: عیرو، ئێلە و نەعەم. کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو.
16 The sons of Jehallelel: Ziph, Ziphah, Tiria, and Asarel. کوڕەکانی یەهەلەلئێل: زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
17 Ezrah's sons: Jether, Mered, Epher, and Jalon. Mered's wife bore Miriam, Shammai, and Ishbah, father of Eshtemoa. کوڕەکانی عەزرە: یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،
18 His Judean wife bore Jered father of Gedor, Heber father of Soco, and Jekuthiel father of Zanoah—sons of Bithiah, Pharaoh's daughter, whom Mered married. ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
19 The sons of Hodiah's wife, the sister of Naham, fathered Keilah the Garmite and Eshtemoa the Maacathite. هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو: باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
20 The sons of Shimon: Amnon, Rinnah, Ben-hanan, and Tilon. The sons of Ishi: Zoheth and Ben-zoheth. کوڕەکانی شیمۆن: ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن. نەوەکانی یەشعی: زۆحێت و بەن‌زۆحێت.
21 Sons of Shelah son of Judah: Er father of Lecah, Laadah father of Mareshah, and the linen-worker clans of Beth-ashbea. کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون: ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛
22 Jokim, the men of Cozeba, Joash, and Saraph, who ruled in Moab, then returned to Bethlehem—these records are ancient. یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
23 These were the potters living at Netaim and Gederah, staying there to work for the king. ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
24 The sons of Simeon: Nemuel, Jamin, Jarib, Zerah, and Shaul; نەوەکانی شیمۆن: نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
25 Shallum his son, Mibsam his son, Mishma his son. شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
26 The sons of Mishma: Hammuel his son, Zaccur his son, Shimei his son. نەوەکانی میشماع: حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
27 Shimei had sixteen sons and six daughters, but his brothers had few children, and their clan never grew as numerous as Judah's. شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
28 They lived in Beersheba, Moladah, Hazar-shual, لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
29 Bilhah, Ezem, Tolad, لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
30 Bethuel, Hormah, Ziklag, لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
31 Beth-marcaboth, Hazar-susim, Beth-biri, and Shaaraim. These were their towns until David became king. لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
32 Their surrounding villages were Etam, Ain, Rimmon, Tochen, and Ashan—five towns, دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،
33 and all their villages around these towns, as far as Baal. These were their settlements, and they kept their own genealogical records. لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون. ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.
34 Meshobab, Jamlech, Joshah the son of Amaziah, مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا،
35 Joel, Jehu the son of Joshibiah, the son of Seraiah, the son of Asiel, یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،
36 Elioenai, Jaakobah, Jeshohaiah, Asaiah, Adiel, Jesimiel, Benaiah, هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و
37 and Ziza the son of Shiphi, the son of Allon, the son of Jedaiah, the son of Shimri, the son of Shemaiah. زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
38 These men listed by name were leaders in their clans, and their families grew greatly in number. ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون. بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،
39 They went to Gedor's entrance, east of the valley, seeking pasture for their flocks. بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
40 They found rich, good pasture; the land was wide, quiet, and peaceful, for its earlier residents were from Ham. ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
41 These men, recorded by name, came in the days of Hezekiah king of Judah, attacked the Hamites' tents and the Meunites found there, destroyed them completely to this day, and settled in their place, since there was pasture there for their flocks. ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
42 Some Simeonites—500, led by Ishi's sons Pelatiah, Neariah, Rephaiah, and Uzziel—went to Mount Seir. هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
43 They struck down the surviving remnant of the Amalekites and have lived there to this day. لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]