Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 26 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Gatekeeper divisions: of the Korahites, Meshelemiah son of Kore, of Asaph's sons. بەشی دەرگاوانەکان بریتی بوون لە بنەماڵەی قۆرەح: لە قۆرەحییەکان: مەشەلەمیای کوڕی قۆرێ لە نەوەی ئاساف.
2 Meshelemiah had sons: Zechariah the firstborn, Jediael the second, Zebadiah the third, Jathniel the fourth, مەشەلەمیا چەند کوڕێکی هەبوو: زەکەریا نۆبەرە و یەدیعێل دووەم و زەڤەدیا سێیەم و یەسنیێل چوارەم و
3 Elam the fifth, Jehohanan the sixth, Eliehoenai the seventh. ئیلام پێنجەم و یەهۆحانان شەشەم و ئەلیهۆعێینەی حەوتەم.
4 Obed-edom also had sons: Shemaiah the firstborn, Jehozabad second, Joah third, Sachar fourth, Nethanel fifth, عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، شەمەعیا نۆبەرە و یەهۆزاڤاد دووەم و یۆئاح سێیەم و ساکار چوارەم و نەتەنێل پێنجەم و
5 Ammiel the sixth, Issachar the seventh, Peullethai the eighth, for our Father had blessed him. عەمیێل شەشەم و یەساخار حەوتەم و پەعولەتەی هەشتەم، چونکە خودا عوبێد ئەدۆمی بەرەکەتدار کردبوو.
6 Shemaiah his son also had sons over their father's household, for they were men of great valor. شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون.
7 The sons of Shemaiah: Othni, Rephael, Obed, and Elzabad, whose brothers Elihu and Semachiah were able men. کوڕەکانی شەمەعیا: عۆسنی، ڕفائێل، عوبێد و ئەلزاڤاد؛ هەروەها ئەلیهو و سەمەکیاهوی خزمانی شەمەعیا لە پیاوانی بەهێز بوون.
8 All these were among the sons of Obed-edom—they, their sons, and their brothers, strong and able for the work: sixty-two of Obed-edom. هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون.
9 Meshelemiah had sons and brothers, able men—eighteen in all. مەشەلەمیا و کوڕ و کەسەکانی کە لە پیاوە بەهێزەکان بوون، هەژدە کەس بوون.
10 Hosah, of Merari's sons, had sons: Shimri the chief—though not the firstborn, his father made him chief. حۆسا کە لە نەوەی مەراری بوو، چەند کوڕێکی هەبوو: شیمری لەگەڵ ئەوەی نۆبەرەش نەبوو، بەڵام باوکی کردی بە پێشەنگی کوڕەکانی؛
11 Hilkiah second, Tebaliah third, Zechariah fourth; Hosah's sons and brothers totaled thirteen. حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم و زەکەریا چوارەم. هەموو کوڕ و کەسەکانی حۆسا سێزدە کەس بوون.
12 These gatekeeper divisions, assigned by chief men, served like their brothers in our Father's house. ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان.
13 They cast lots, small and great alike, by their families, for each gate. جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی.
14 The east lot fell to Shelemiah. For his son Zechariah, a wise counselor, they cast lots, and his lot came out north. تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو، بۆ زەکەریای کوڕیشی کە ڕاوێژکارێکی وریا بوو، تیروپشک کرا و دەروازەی باکووری بۆ دەرچوو.
15 To Obed-edom fell the south, and to his sons the storehouse. تیروپشکی دەروازەی باشوور بۆ عوبێد ئەدۆم دەرچوو، تیروپشکی کۆگاکەش بۆ کوڕەکانی.
16 To Shuppim and Hosah fell the west, with Shallecheth Gate on the ascending road, watch facing watch. بۆ تیروپشکی دەروازەی ڕۆژئاوا و دەروازەی شەلەخەت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ژوور دەبووەوە، بۆ شوپیم و حۆسا دەرچوو. پاسەوان بەرامبەر بە پاسەوان بوو:
17 Six Levites stood east, four daily north, four daily south, and two by two at the storehouse. ڕۆژانە شەش لە لێڤییەکان لەلای ڕۆژهەڵات و چوار لەلای باکوور و چوار لەلای باشوور بوون، لەلای کۆگاکەش دوو دوو پاسەوانیێتییان دەکرد.
18 At the pavilion on the west: four at the road and two at the pavilion. بۆ ڕێڕەوە سەر داپۆشراوکەی لای ڕۆژئاوا کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، چوار لێڤی لەسەر ڕێگاکە و دووانیش لەناو ڕێڕەوەکە بوون.
19 These were the divisions of the gatekeepers among the Korahites and the Merarites. ئەمانە بەشی دەرگاوانەکان بوون، لە نەوەی قۆرەحییەکان و لە نەوەی مەراری.
20 Ahijah the Levite oversaw the treasuries of our Father's house and the treasuries of the dedicated gifts. هەندێک لە لێڤییەکان لێپرسراوی گەنجینەکانی ماڵی خودا و گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون.
21 The sons of Ladan, the Gershonites belonging to Ladan, the family leaders of Ladan the Gershonite: Jehieli. یەحیێلی و کوڕەکانی گەورەی بنەماڵەکانی لەعدانی گێرشۆنی بوون.
22 Jehieli's sons, Zetham and Joel his brother, oversaw our Father's house storerooms. هەروەها یەحیێلی و کوڕەکانی، زێتام و یۆئێلی برای، لێپرسراوی گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان بوون.
23 Of the Amramites, the Izharites, the Hebronites, and the Uzzielites: لەگەڵ ئەمانیش هەریەک لە بنەماڵەی عەمرامی، یەسهاری، حەبرۆنی و عوزیێلییەکان ئەرک و بەرپرسیاریێتی پێ سپێردرا:
24 Shebuel son of Gershom, son of Moses, was chief officer over the treasuries. شوڤائێلی نەوەی گێرشۆمی کوڕی موسا لێپرسراوی گەنجینەکان بوو.
25 His relatives through Eliezer: Rehabiah his son, Jeshaiah his son, Joram his son, Zichri his son, Shelomith his son. کەسەکانی لە نەوەی ئەلیعەزەر: ڕەحەڤیا کوڕی ئەلیعەزەر، یەشەعیا کوڕی ڕەحەڤیا، یۆرامی کوڕی یەشەعیا، زکری کوڕی یۆرام و شەلۆمیتی کوڕی زکری.
26 Shelomith and his brothers oversaw all treasuries of gifts dedicated by King David, the family heads, the commanders of thousands and hundreds, and army commanders. شەلۆمیت لەگەڵ کەسەکانی لێپرسراوی هەموو گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون کە داودی پاشا و گەورەی بنەماڵەکان، فەرماندەی هەزاران و سەدان و سەرکردەکانی سوپا تەرخانیان کردبوون.
27 From the plunder won in battles they dedicated gifts to maintain the house of our Father. ئەوان بەشێک لە دەستکەوتەکانی جەنگیان بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدان تەرخان کرد.
28 All that Samuel the seer, Saul son of Kish, Abner son of Ner, and Joab son of Zeruiah dedicated—every dedicated thing—Shelomith and his brothers oversaw. هەروەها هەموو ئەو شتانەی ساموئێلی پێشبینیکەر و شاولی کوڕی قیش و ئەبنێری کوڕی نێر و یۆئابی کوڕی چەرویا تەرخانیان کردبوون، لەگەڵ هەموو شتە تەرخانکراوەکانی دیکە، شەلۆمیت و کەسەکانی لێی بەرپرس بوون.
29 Of the Izharites, Chenaniah and his sons managed Israel's outside affairs as officers and judges. لە یەسهارییەکانیش: کەنەنیاهو و کوڕەکانی بۆ کارەکانی دەرەوەی پەرستگاکە، کوێخا و دادوەر بوون بەسەر ئیسرائیلەوە.
30 Of the Hebronites, Hashabiah and his relatives—1,700 capable men—oversaw Israel west of the Jordan, for all our Father's work and the king's service. لە حەبرۆنییەکان: حەشەڤیا و کەسەکانی کە لە بەتواناکان بوون، هەزار و حەوت سەد کەس سەرپەرشتیاری ئیسرائیل بوون لەوبەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژئاوادا لە هەموو کارەکانی یەزدان و خزمەتەکانی پاشادا.
31 Among the Hebronites, Jerijah was chief, by their family records. In David's fortieth year, a search found capable men among them at Jazer in Gilead. لە حەبرۆنییەکانیش، یەرییاهو گەورەی بنەماڵەی حەبرۆنییەکان بوو بەپێی ڕەچەڵەکنامەیان. لە چلەمین ساڵی پاشایەتی داود لێکۆڵینەوەیەک لە تۆمارەکانی کرا و بینییان پیاوانی بە توانا لەنێو حەبرۆنییەکانی دانیشتووانی یەعزێر لە ناوچەی گلعاد هەبوون.
32 Jerijah's relatives were 2,700 able men, family heads. King David set them over the Reubenites, Gadites, and half-tribe of Manasseh, for every matter of our Father and the king. داودی پاشا دوو هەزار و حەوت سەد کەس لە برا و کەسەکانی یەرییاهو کە لە پیاوە بەهێزەکان و گەورەی بنەماڵەکان بوون، کردنی بە لێپرسراوی ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە لە هەموو کاروبارەکانی خودا و پاشا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]