Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 16 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 I commend to you our sister Phoebe, who is a servant of the church at Cenchreae, ڕاتان ده‌سپێرم سه‌باره‌ت به‌ فیبی خوشكمان، كه‌وا خزمه‌تكاره‌ له‌‏كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی كه‌نخه‌ریا،
2 so that you may welcome her in the Lord as befits our Father's people, and help her with whatever she needs from you—she has supported many, myself included. به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ پێشوازی لێ‌بكه‌ن، پێشوازی‏یه‌ك كه‌‏شایانی خوشك‏و برای پیرۆز بێ‌، هه‌ر شتێكی پێویست بوو له‌‏ئێوه‌ بیده‌نێ‌، چونكه‌ ئه‌و یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س بووه‌، هه‌روه‌ها هی منیش.
3 Greet Prisca and Aquila, my fellow workers in Christ Jesus, سڵاو له‌‏پریسكلاو ئه‌كیلا بكه‌ن، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین له‌‏عیسای مه‌سیح،
4 who risked their own necks for my life—not only I thank them, but all the Gentile churches do too. ئه‌وانه‌ی ملی خۆیان بۆ سه‌ربڕین دانا له‌پێناوی ژیانم، جا من به‌ته‌نها سوپاسیان ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی میلله‌تانیش.
5 Greet also the church gathering in their home. Greet my dear Epaenetus, firstfruit of Asia for Christ. هه‌روه‌ها سڵاو له‌وانه‌ بكه‌ن كه‌‏سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵه‌ن‏و له‌‏ماڵه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه‌. سڵاو له‌‏ئپینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن ئه‌وه‌ی نۆبه‌ره‌ی باوه‌ڕ بوو به‌‏مه‌سیح له‌‏ناوچه‌ی ئاسیا.
6 Greet Mary, who has worked hard among you. سڵاو له‌‏مریه‌م بكه‌ن‏، زۆر خۆی ماندووكرد له‌‏خزمه‌ت كردنمان له‌به‌ر ئێوه‌.
7 Greet Andronicus and Junia, my fellow Jews and fellow prisoners, notable among the apostles and in Christ before me. سڵاو له‌‏ئه‌ندرونیكوس‏و یونیاس بكه‌ن، ئه‌و دوو خزمانه‌م كه‌ له‌گه‌ڵم به‌ندكرابوون، ئه‌وان به‌ناوبانگ بوون له‌ناو نێرراوان، پێش من له‌مه‌سیحدا بوون.
8 Greet Ampliatus, my beloved in the Lord. هه‌روه‌ها سڵاو له‌ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن، خۆشه‌ویستم له‌خوداوه‌ند.
9 Greet Urbanus, our fellow worker in Christ, and my beloved Stachys. سڵاو له‌‏ئوربانوس بكه‌ن پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین له‌‏مه‌سیح، هه‌روه‌ها ئیستاخیسی خۆشه‌ویستم.
10 Greet Apelles, who is approved in Christ. Greet those who belong to the household of Aristobulus. سڵاو له‌‏ئه‌پیله‌س بكه‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌لمێنه‌ری ڕاستی خۆیه‌تی له‌‏مه‌سیح. سڵاو له‌‏خێزانی ئه‌رستوبولوس بكه‌ن.
11 Greet Herodion, my fellow Jew. Greet those in the household of Narcissus who are in the Lord. سڵاو له‌‏هیرودیونی خزمم بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی له‌خوداوه‌ندن له‌‏خێزانی نه‌ركیسوس.
12 Greet Tryphaena and Tryphosa, workers in the Lord. Greet my beloved Persis, who has worked hard in the Lord. سڵاو له‌خوشكان ته‌ریفیناو ته‌ریفۆسا بكه‌ن ئه‌وانه‌ی زۆر ماندوو ده‌بن له‌‏خوداوه‌ند. سڵاو له‌‏خوشكه‌ په‌رسیسی خۆشه‌ویست بكه‌ن، ئه‌وه‌ی خۆی زۆر ماندووكرد له‌‏خزمه‌تكردنی خوداوه‌ند.
13 Greet Rufus, chosen in the Lord, and his mother and mine. سڵاو له‌‏روفسی بكه‌ن هه‌ڵبژێرراوه‌ له‌‏خوداوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌‏دایكی وه‌ك دایكمه‌.
14 Greet Asyncritus, Phlegon, Hermes, Patrobas, Hermas, and the brothers and sisters who are with them. سڵاو له‌‏ئه‌سینكریتس‏و فه‌لیگۆن‏و هه‌رمس‏و په‌تروباس‏و هه‌رماس‏و ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون بكه‌ن.
15 Greet Philologus, Julia, Nereus and his sister, and Olympas, and all our Father's people with them. سڵاو بكه‌ن له‌‏فیلولوگۆس‏و خوشكه‌ جولیاو نیریوس‏و خوشكه‌كه‌ی‏و ئولومپاس‏و هه‌موو ئه‌و خوشك‏و برا پیرۆزانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون.
16 Greet one another with a holy kiss. All the churches of Christ greet you. سڵاو له‌‏یه‌كتری بكه‌ن به‌‏ماچی پیرۆز. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی مه‌سیح سڵاوتان لێ‌ ده‌كه‌ن.
17 Brothers and sisters, I urge you: watch for those causing division and obstacles, against the teaching you learned, and turn away from them. به‌ڵام ئه‌ی برایان، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، ئاگاتان له‌‏دروستكه‌ری ناكۆكی‏و كۆسپ بێ‌، لێیان دووركه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌رچوون له‌‏ڕێگای ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون.
18 For such people do not serve our Lord Christ but their own appetites, deceiving the unsuspecting's hearts with smooth talk and flattery. جا ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ن، خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ناكه‌ن، به‌ڵكو خزمه‌تی سكیان ده‌كه‌ن، به‌‏قسه‌ی خۆش‏و زمان لووسی ساكاره‌كان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.
19 Your obedience has reached everyone, so I rejoice over you; but I want you wise about what is good, innocent about what is evil. هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان بۆ خودا به‌‏هه‌مووان گه‌یشتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێتان دڵخۆشم‏، به‌ڵام ده‌مه‌وێ‌ له‌چاكه‌ داناو له‌‏خراپه‌ بێ‌به‌ری بن.
20 Our Father of peace will soon crush Satan under your feet; our Lord Jesus Christ's grace be with you. ئه‌وسا خێرا خودای ئاشتی شه‌یتان له‌ژێر پێتان ده‌پلیشێنێته‌وه‌. با‏به‌ره‌كه‌تی* عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان‏بێ‌.
21 Timothy, my fellow worker, greets you; so do Lucius, Jason, and Sosipater, my fellow Jews. تیمۆساوس ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم كار ده‌كات سڵاوتان لێ‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها لوكیوس‏و یاسون‏و سوسیپاته‌ری خزمانم.
22 I, Tertius, who wrote down this letter, greet you in the Lord. ‏منیش كه‌‏ناوم ته‌رتیوسه‌و نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه‌م، سڵاوتان لێ‌ ده‌كه‌م به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌.
23 Gaius, host to me and the whole church, greets you. Erastus, the city treasurer, and our brother Quartus also greet you. غایۆس كه‌میوانداری من‏و هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ده‌كات سڵاوتان لێ‌ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاراستسی خه‌زنه‌داری شار سڵاوتان لێ‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ كوارتسی برامان. [
24 Not in this edition با ‏به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێ‌. ئامین.]
25 Now to him who can strengthen you—by my gospel and the proclamation of Jesus Christ, by the revealing of the mystery hidden for long ages past, بۆ ئه‌و خودایه‌ی ده‌توانێ‌ به‌هێزتان بكات به‌گوێره‌ی مزگێنییه‌كه‌م‏و ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌‏شاراوه‌یی ما‏بووه‌وه‌، ‏
26 but now revealed and made known through prophetic writings, by command of our eternal Father, to bring all nations to the obedience of faith, به‌ڵام ئێستا ئاشكرا بووه‌ به‌هۆی نووسراوی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی تا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان باوه‌ڕی پێ‌بهێنن‏و گوێڕایه‌ڵی بن،
27 to our only wise Father, through Jesus Christ, be the glory forever! Amen. شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه‌ بۆ تاقه‌ خودای دانا، به‌ناوی عیسای مه‌سیح! ئامین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]