Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 14 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now accept the one who is weak in faith, but not to argue about their opinions. ئه‌وه‌ی له‌ناوتان باوه‌ڕی لاواز‏بوو، پێشوازی لێ‌بكه‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بیروڕا حوكمی به‌سه‌ر بده‌ن.
2 One person has faith to eat anything, while the one who is weak eats only vegetables. هه‌ندێ‌ كه‌س هه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هه‌موو شتێك بخۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه‌ ته‌نها ‏سه‌وزه‌وات ده‌خوات.
3 The eater must not look down on the non-eater, and the non-eater must not judge the eater, for our Father has accepted him. ئه‌وه‌ی ده‌توانێ‌ هه‌موو شتێك بخوات، له‌سه‌ریه‌تی به‌چاوی سووكه‌وه‌ سه‌یری ئه‌وه‌ نه‌كات كه‌ ناخوات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌‏هه‌موو شتێك ناخوات ئه‌و كه‌سه‌ تاوانبار نه‌كات كه‌ له‌هه‌موو شتێك ده‌خوات، چونكه‌ خودا په‌سه‌ندی كردووه‌.
4 Who are you to judge another's servant? Before his own master he stands or falls; he will stand—the Lord can make him stand. تۆ كێی تا حوكم بده‌ی به‌سه‌ر خزمه‌تكاری یه‌كێكی دیكه‌؟ له‌به‌ر چاوی گه‌وره‌كه‌ی خۆی بكه‌وێ‌ یاخود بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه‌‏، چونكه‌ خوداوه‌ند توانای مانه‌وه‌ی ئه‌وی هه‌یه‌.
5 One judges a day above another; another, every day alike. Each must be fully convinced in his own mind. یه‌كێك هه‌یه‌ ڕۆژێكی له‌‏ڕۆژێكی تر به‌ پیرۆزتر داده‌نێ، یه‌كێكی تریش هه‌موو ڕۆژه‌كان به‌‏یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كات، كه‌واته‌ با هه‌ر یه‌كه‌ له‌بیروڕای خۆی دڵنیابێت.
6 Whoever observes the day observes it for the Lord. Whoever eats, eats for the Lord, since he thanks our Father; whoever abstains, abstains for the Lord, and thanks our Father. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك به‌تایبه‌ت دابنێ‌، به‌تایبه‌تی داده‌نێت وه‌ك ڕێزێك بۆ خوداوه‌ند. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ده‌خوات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزه‌ بۆ خوداوه‌ند، چونكه‌ سوپاسی خوداش ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێك ناخوات، ناخوات وه‌ك ڕێزێك بۆ خوداوه‌ندو سوپاس كردنی خودا.
7 For none of us lives for himself, and none of us dies for himself. كه‌سمان له‌پێناوی خۆمان ناژین، كه‌سیشمان بۆ خۆی نامرێ‌‏.
8 If we live, we live for the Lord; if we die, we die for the Lord. Living or dying, we belong to the Lord. گه‌ر بژین له‌پێناوی خوداوه‌ند ده‌ژین، گه‌ر بشمرین له‌پێناوی خوداوه‌ند ده‌مرین. كه‌واته‌ بژین یاخود بمرین، ئێمه‌ هه‌ر هی خوداوه‌ندین.
9 Christ died and lived again for this: to be Lord of both the dead and the living. چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ مه‌سیح مردو زیندووبووه‌وه‌ تا‏ببێ‌ به‌خوداوه‌ندی زیندو‏وان‏و مردووان.
10 But you—why do you judge your brother? Or you—why do you despise your brother? We'll all stand before our Father's judgment seat. ئیتر چۆن براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ ئیتر چۆن ڕقت له‌‏براكه‌ت ده‌بێته‌وه‌؟ چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موو به‌‏یه‌كه‌وه‌ ده‌بێ‌ له‌به‌رده‌م دادگای خودا ڕاوه‌ستین بۆ لێپرسینه‌وه‌،
11 For it's written: "As I live, says our Father, every knee bows to me, every tongue confesses to me." هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[خوداوه‌ند ده‌ڵی: سوێندبێ‌ به‌ژیانم، ده‌بێ‌ هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ من چۆك بدات، ده‌بێ‌ هه‌موو زمانێك دان به‌‏خودا بنێت.]]
12 So then, each of us will give an account of himself to our Father. كه‌واته‌، هه‌ر‏یه‌ك له‌‏ئێمه‌ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌‏به‌رده‌م خودا.
13 So stop judging each other. Instead decide never to put a stumbling block or trap before your brother. با واز له‌حوكمدانی یه‌كتری بهێنین، به‌ڵكو باشتره‌ بڕیارێك ‏بده‌ین كه‌س نه‌بێته‌ كۆسپ‎و ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م براكه‌ی.
14 I know, persuaded in the Lord Jesus, that nothing is unclean in itself; but to one who thinks it unclean, it is unclean. من ده‌زانم، هه‌روه‌ها دڵنیام له‌‏عیسای خوداوه‌ند، هیچ شتێك له‌خۆیدا گڵاو نییه‌، به‌ڵكو گه‌ر یه‌كێك شتێك به‌گڵاو بزانێ‌، ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاوی خۆی گڵاوه‌.
15 If food hurts your brother, you're no longer walking in love. Don't destroy someone Christ died for with your food. گه‌ر هاتوو به‌هۆی خۆراكته‌وه‌ بوویته‌ هۆی دڵته‌نگی براكه‌ت، ئیتر تۆ به‌گوێره‌ی خۆشه‌ویستی ناڕۆیت. جا ئه‌وه‌ی مه‌سیح له‌پێناوی مردووه‌ به‌‏خۆراكت له‌ناوی مه‌به‌‏.
16 So do not let what you regard as good be spoken of as evil. مه‌هێڵه‌ شته‌ باشه‌كانت خه‌ڵكی به‌ خراپه‌ باسی بكات،
17 The kingdom of our Father isn't eating and drinking, but righteousness and peace and joy in the Holy Spirit. چونكه‌ پادشاهێتی خودا به‌‏خواردن‏و خواردنه‌وه‌ نییه‌، بـه‌ڵكـو ڕاست‏ودروستیو ئاشتیو خۆشیه‌ له‌‏ڕۆحی پیرۆز.
18 Whoever serves Christ in this way is pleasing to our Father and approved by people. جا ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ خزمه‌تی مه‌سیح بكات، له‌لایه‌ن خودا په‌سه‌ندكراوه‌، جێی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكیش ده‌بێت.
19 So then, let us pursue whatever brings peace and builds each other up. كه‌واته‌ با تێكۆشین به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاشتیو بنیادنانی یه‌كترمان ده‌بات.
20 Don't destroy our Father's work over food. All things are clean, but eating that makes someone stumble is wrong. كاری خودا وێران مه‌كه‌ به‌هۆی خۆراك. ڕاسته‌ هه‌موو خۆراكێك پاكه‌، به‌ڵام شتێك خراپه‌ بیخۆی گه‌ر ببێته‌ كۆسپ له‌ڕێگای براكه‌ت.
21 Good is not eating meat, drinking wine, or anything that makes your brother stumble. ئیتر باشتره‌ گۆشت نه‌خۆیت‏و شه‌راب نه‌خۆیته‌وه‌، هه‌روه‌ها كارێك نه‌كه‌یت ببێته‌ كۆسپ له‌ڕێگای براكه‌ت.
22 Keep your faith to yourself before our Father. Blessed is the one who doesn't judge himself by what he approves. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ته‌، با له‌‏نێوان خۆت‏و خودا بێ‌. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات كاتێ‌ شتێك ده‌كات به‌چاكی ده‌زانێ‌.
23 Whoever doubts is condemned if he eats, since not from faith; whatever isn't from faith is sin. به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك گومانی هه‌بێ‌ له‌وه‌ی ده‌یخوات، حوكمی به‌سه‌ر ده‌درێ‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ناكات به‌باوه‌ڕه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر شتێك به‌باوه‌ڕ نه‌بێ‌ گوناهه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]