Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Everyone must submit to ruling authorities, since no authority exists except from our Father, and those that exist are placed there by our Father. پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداران بێ‌. چونكه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ نه‌بێ‌، جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ دانراوه‌.
2 So whoever opposes authority opposes what our Father has established, and opposers bring judgment on themselves. ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌ربه‌ره‌كانی دانراوی خودا ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن.
3 Rulers aren't a threat to good actions, only bad ones. Want to not fear authority? Do good, and you'll earn its approval. ئه‌وه‌ی چاكه‌ ده‌كات، ناترسێ‌ له‌ لێپرسراوان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خراپه‌ ده‌كات. كه‌واته‌ گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ترسی؟ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بیكه‌، ئه‌وسا ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنی،
4 He is our Father's servant, for your good. But if you do wrong, be afraid—he doesn't carry the sword for nothing. He is our Father's servant, an avenger who brings wrath on the wrongdoer. چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدار خزمه‌تكاری خودایه‌ تا چاكه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. به‌ڵام بترسه‌ گه‌ر خراپه‌ت كرد، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدار شمشێر به‌خۆڕایی هه‌ڵناگرێ‌‏، ئه‌و خزمه‌تكاری خودایه‌ تا تووڕه‌یی ئه‌و به‌سه‌ر خراپه‌كاران بهێنێته‌ خواره‌وه‌‏.
5 Therefore you must submit, not only to avoid punishment but also for the sake of conscience. بۆیه‌ پێویسته‌ ملكه‌چی ده‌سه‌ڵات بن، نه‌ك له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌پێناوی ویژدانیش.
6 That's also why you pay taxes, for the authorities are our Father's ministers, devoted to this very thing. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ باج ده‌ده‌ن، چونكه‌ لێپرسراوان خزمه‌تكاری خودان كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌.
7 Pay all what's owed: tax to whom tax, tolls to whom tolls, respect to whom respect, honor to whom honor. هه‌ر كه‌سێك مافی خۆی بده‌رێ‌: باج به‌‏خاوه‌ن باج، سه‌رانه‌ به‌‏خاوه‌ن سه‌رانه‌، ڕێز به‌خاوه‌ن ڕێز، ئابڕوو به‌خاوه‌ن ئابڕوو.
8 Owe no one anything except to love one another, for loving another fulfills the law. با هیچ قه‌رزێكتان به‌سه‌روه‌ نه‌بێ‌ جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆش بوێ‌، ئه‌وه‌ی نزیكه‌كه‌ی خۆش بوێ‌ ئه‌وا شه‌ریعه‌تی ته‌واو كردووه‌،
9 For the commandments—"Don't commit adultery, don't murder, don't steal, don't covet"—and any other commandment, are summed up in one word: "Love your neighbor as yourself." چونكه‌ ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی ده‌ڵێ‌: [[داوێن پیسی‏مه‌كه‌، مه‌كوژه‌، مه‌دزه‌، شایه‌تی درۆ مه‌ده‌، ئاره‌زووی خراپ مه‌كه‌‏.]] هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌كانی دیكه‌، له‌م ڕاسپارده‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌.]]
10 Love does no wrong to a neighbor; therefore love is the fulfillment of the law. ئه‌وه‌ی نزیكه‌كه‌ی خۆش بوێ‌ خراپه‌ به‌رامبه‌ری ناكات، ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری هه‌موو شه‌ریعه‌ت.
11 Do this, knowing the time: the hour has already come for you to wake from sleep—salvation is nearer now than when we first believed. جگه‌ له‌وه‌ش ئێوه‌ ده‌زانن ئێمه‌ له‌‏چ كاتێك داین، كاتی ئه‌وه‌تان هاتووه‌ له‌خه‌و هه‌ستن، ئێستا ڕزگاری لێمان نزیكتره‌ له‌و ڕۆژه‌ی باوه‌ڕمان هێنا.
12 Night is nearly gone, day is near. So let's shed the deeds of darkness and put on the armor of light. خه‌ریكه‌ وا شه‌و ته‌واو ده‌بێ‌و ڕۆژ هه‌ڵدێت. با واز له‌كرداری تاریكـی بهێنین‎و چــه‌كی ڕووناكی هه‌ڵگرین.
13 Let us live decently, as in daylight: not in orgies and drunkenness, not in sexual sin and indecency, not in conflict and envy. با به‌‏شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار بكــه‌ین بگـونجێ‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژ، نه‌ك به‌ وورگ پڕ‏كردن‏و سه‌رخۆشی، به‌ڕه‌ڵڵایی‏و خراپه‌كاری، دوژمنایه‌تیو چاو‏پیسی.
14 Instead, dress yourselves in the Lord Jesus Christ; make no plan to satisfy the sinful nature's desires. به‌ڵكو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌به‌ر بكه‌ن، خۆتان خــه‌ریك مــه‌كــه‌ن به‌‏تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی له‌ش.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]