Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Revelation 12 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

ژن‏و ئه‌ژدیها

1دوا به‌دوای ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌یر له‌ئاسمانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، ئافره‌تێكی خۆر پۆش، مانگ له‌ژێر پێیداو تاجێكیش له‌سه‌ر سه‌ری بوو له‌دوانزه‌ ئه‌ستێره‌ پێكهاتبوو، 2ئافره‌ته‌كه‌ سك ‎پڕبوو و به‌ده‌ست ژانی منداڵ بوونه‌وه‌ ده‌یناڵاند. 3نیشانه‌یه‌كی تری سه‌یر له‌ئاسماندا ده‌ركه‌وت، ئه‌ژدیهایه‌كی گه‌وره‌ی سووربوو، حه‌وت سه‌رو ده‌ شاخی هه‌بوو، هه‌روه‌ها حه‌وت تاجی له‌سه‌ر سه‌ر بوو. 4كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشاو ئه‌ستێره‌كانی به‌زه‌ویدا دا، ئه‌ژدیهاكه‌ له‌به‌رده‌م ئافره‌ته‌كه‌ وه‌ستا، تا كاتێ‌ مندالێ‌ ده‌بێت منداڵه‌كه‌ بخوات. 5ئافره‌ته‌كه‌ منداڵێكی نێرینه‌ی به‌هێزیبوو، ئه‌وه‌ی به‌گۆپاڵێكی ئاسنین فه‌رمــانــڕه‌وایی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات. به‌ڵام منداڵه‌كه‌ بۆ لای خوداو ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا. 6ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ره‌و ده‌شت‏وده‌ر ڕایكرد بۆ ئه‌و شوێنه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ بۆی ئاماده‌كراوه‌، تا بۆ هه‌زارو دووسه‌دو شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت.

7پاشان له‌ئاسماندا شه‌ڕێك به‌رپابوو میكائیل‎و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه‌ جه‌نگان، ئه‌ژدیهاكه‌و فریشته‌ به‌دكاره‌كانیشی دژی ئه‌وان، 8به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ئاسمان نه‌ماو 9ئه‌ژدیها گه‌وره‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، كه‌ هه‌مان ماره‌ دێرینه‌كه‌یه‌، به‌ئیبلیس‎*و شه‌یتان ناوده‌برێت‏و هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی فڕێدرایه‌ زه‌وی. 10ئینجا گوێم له‌ده‌نگێكی به‌رزبوو له‌ئاسمانه‌وه‌ ووتی: (ئێستا ڕزگاریو هێزو پادشاهێتی خودامان‏و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاته‌كایه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و شكاتكه‌ره‌ی شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خودامان شكاتی له‌خوشك‏و براكانمان ده‌كرد، درا به‌زه‌ویدا. 11ئه‌وان به‌خوێنی به‌رخه‌كه‌و به‌ووشه‌ی شایه‌تییان به‌سه‌ریدا زاڵ‎بوون‏و تا مردنیش ژیانی خۆیان خۆش نه‌ده‌ویست. 12له‌به‌رئه‌مه‌ ئه‌ی ئاسمان‎و ئه‌وانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن، دڵخۆش‏و شادومان بن، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر دانیشتووانی زه‌ویو ده‌ریا، چونكه‌ شه‌یتان هاتۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ ئێوه‌و تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌، چونكه‌ كاتێكی كورتی به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌. 13كاتێك ئه‌ژدیهاكه‌ خۆی بینی دراوه‌ به‌زه‌ویدا، ئه‌و ئافره‌ته‌ی ڕاونا كه‌ منداڵه‌ نێرینه‌كه‌ی لێ‌بوو. 14له‌به‌رئه‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ دوو باڵی داڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تا بۆ شۆینه‌ دیاری كراوه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌شت‎وده‌ر بفڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ‌ ساڵ‏و نیویتر دوور له‌ماره‌كه‌ به‌خێوبكرێت. 15ماره‌كه‌ له‌پشت ئافره‌ته‌كه‌ له‌ده‌میه‌وه‌ ئاوێكی وه‌ك ڕووباری هه‌ڵدا، تا ئافره‌ته‌كه‌ به‌لافاو ڕاماڵ بكات. 16زه‌وی یارمه‌تی ئافره‌ته‌كه‌یدا، ده‌می كرده‌وه‌و ئه‌و ڕووباره‌ی قووتدا كه‌ ئه‌ژدیهاكه‌ له‌ده‌میه‌وه‌ فڕێی دایه‌ ده‌ره‌وه‌. 17ئه‌ژدیهاكه‌ له‌ئافره‌ته‌كه‌ توڕه‌بوو، ده‌ستیكرد به‌ دژایه‌تیكردنی پاشماوه‌ی وه‌چه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌ی كار به‌ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌كه‌ن‏و ده‌ستیان به‌شایه‌تی عیسا گرتووه‌. 18جا ئه‌ژدیهاكه‌ له‌سه‌ر لمی ده‌ریا وه‌ستا،

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]