Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 4 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

تاقیكردنه‌وه‌ی عیسا

1عیسا به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ برایه‌ ده‌شت‏وده‌ر، تاكو شه‌یتان* تاقی بكاته‌وه‌. 2دوای ئه‌وه‌ی چل ڕۆژو چل شه‌و به‌ڕۆژوو بوو، برسی بوو. 3تاقیكه‌ره‌وه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌، پێی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای* به‌و به‌ردانه‌ بڵێ‌ ببن به‌ نان.) 4عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: {مرۆڤ ته‌نها به‌ نان ناژی، به‌ڵكو به‌هه‌موو ووشه‌یه‌ك كه‌ له‌ده‌می خوداوه‌ دێته‌ده‌ر.}) 5ئینجا له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ به‌ره‌و شاری پیرۆز برا، له‌قه‌راغی سه‌ربانی په‌رستگا* ڕایگرت‎و 6پێی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لێره‌وه‌ خۆت هه‌ڵده‌ خواره‌وه‌. چونكه‌ نووسراوه‌: {فه‌رمان ده‌دات به‌فریشته‌كانی ئاگادارت بن‏و له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتگرن نه‌وه‌ك پێت به‌ر به‌ردێ‌ بكه‌وێ.}) 7عیسا پێی ووت: (هه‌روه‌ها نووسراوه‌: {خوداوه‌ند خودات تاقی مه‌كه‌ره‌وه‌.}) 8دیسان له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ برایه‌ سه‌ر لووتكه‌ی شاخێكی زۆر به‌رزو هه‌موو مه‌زنێتی‎و پادشاهێتی جیهانی پیشانداو 9پێی ووت (هه‌موو ئه‌مانه‌ت پێ‌ده‌ده‌م گه‌ر سه‌ردانوێنیو كڕنۆشم بۆ به‌ری.) 10لێره‌دا عیسا پێی ووت: (ئه‌ی شه‌یتان لێم دووركه‌وه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: {بۆ خوداوه‌ند خودات ‎كڕنوش به‌ره‌و ته‌نها ئه‌و بپه‌رسته‌}) 11دوای ئه‌مه‌ شه‌یتان وازی لـێ‌هێنا، ئینجا چه‌ند فریشته‌یه‌ك هاتن بۆ لایو ده‌ستیان كرد به‌خزمه‌تكردنی.

مزگێنیدان له‌ناوچه‌ی جه‌لیل

12كاتێ‌ عیسا بیستی یه‌حیا گیراوه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل. 13له‌وێ‌ شاری ناسیره‌ی به‌جێ‌هێشت‎و له‌شاری كه‌فه‌رناحوم كه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ له‌سنووری زه‌بولون‎و نه‌فتالیم نیشته‌جێ‌ بوو، 14تا ووته‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا بێته‌دی كه‌ ده‌ڵێ‌: 15{ئه‌ی ناوچه‌ی زه‌بولون‏و نه‌فتالیم، ئه‌ی ناوچه‌ی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌و پشتی ڕووباری ئوردن، ئه‌ی ناوچه‌ی جه‌لیلی ناجووله‌كه‌، 16ئه‌و گه‌له‌ی له‌تاریكی دانیشتوون، ڕووناكییه‌كی مه‌زنیان بینی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری مردنا دانیشتوون ڕووناكییان لـێ‌هه‌ڵهات.}

17لــه‌و كــاته‌دا عیـسا ده‌ســتیكــرد بـه‌ مـزگێنیدان‎و ده‌یووت: (تـۆبه‌ بكـه‌ن، چـونكه‌ پادشـاهێتی ئاسـمان نزیك بۆته‌وه‌.)

عیسا قوتابیه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێ‌

18كاتێ‌ عیسا به‌كـه‌ناری ده‌ریاچـه‌ی جه‌لیلدا* ده‌ڕۆیشت، دوو برای بینی، شـه‌مــعـون كــه‌ پێی ده‌ووترا په‌ترۆس لـه‌گـه‌ڵ ئه‌ندراوس، تۆڕیان فڕێ‌ ده‌دایه‌ ناو ده‌ریا، ئیشیان ڕاوه‌ ماسی بوو. 19پێی ووتن: (وه‌رن دوام كه‌ون، ده‌تانكه‌م به‌ڕاوكه‌ری مرۆڤ.) 20ده‌ست به‌جێ‌ تۆڕه‌كانیان به‌جێ‌هیشت‎و دوای كه‌وتن. 21كه‌ له‌وێ‌ تێ‌په‌ڕی، دوو برای تری بینی، یاقوبی كوڕی زه‌بدی‎و یۆحه‌ننای برای، له‌به‌له‌مێكـدا لــه‌گــه‌ڵ زه‌بـدی باوكـیان تۆڕه‌كـانیان چــاك ده‌كـردوه‌، ئه‌وانیشی بانگ‎كـرد. 22ده‌ست به‌جێ‌ به‌له‌مه‌كه‌و باوكیان به‌جێ‌هێشت‎و دوای كه‌وتن.

عیسا خه‌ڵكی فێر ده‌كات‎

23عیسا به‌هه‌موو ناوچه‌ی جه‌لیلدا ده‌گه‌ڕا، له‌كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن‎و مزگێنی پادشاهێتی ده‌دانێ‌و هه‌موو نه‌خۆشی‎و ده‌ردێكی له‌ناو خه‌ڵكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرد. 24به‌مه‌ ده‌نگوباسی عیسا گه‌یشته‌ هه‌موو سوریا. چی نه‌خۆش‏و ده‌ردی گران هه‌بوو، به‌جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تێدا بوو، هه‌روه‌ها فێ‌داره‌كان‎و شه‌ل‎و گۆجه‌كان هه‌موویان بۆ لای هێناو چاكیكردنه‌وه‌. 25هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر كه‌ له‌ناوچه‌ی جه‌لیل‎و ده‌ شاره‌كه‌*و قودس‎و ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و پشت ئوردنه‌وه‌ هاتبوون هه‌موو دوای كه‌وتن.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]