Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Jude 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jude, servant of Jesus Christ and brother of James, to those called, loved in our Father and kept for Jesus Christ: له‌یه‌هوزای به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح‎و برای یاقوب، بۆ بانگ كراوه‌ خۆشه‌ویسته‌كانی خودای باوك‏و پارێزراوه‌كان بۆ عیسای مه‌سیح:
2 May mercy, peace, and love be multiplied to you. به‌زه‌ییو ئاشتیو خۆشه‌ویستیتان به‌سه‌ردا بڕژێت.
3 Beloved, though eager to write about our shared salvation, I had to write urging you to fight for the faith once for all given to the holy ones. خۆشه‌ویستانم له‌كاتێكدا زۆر به‌په‌رۆشم له‌باره‌ی ئه‌و ڕزگاربوونه‌ی ئێوه‌ هاوبه‌شمانن تیایدا، بۆتان بنووسم، ناچار ئێستا ده‌رباره‌ی تێكۆشان له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جارێك به‌خوشك‏و برا پیرۆزه‌كان دراوه‌ ده‌نووسم.
4 For some have slipped in unnoticed, long ago marked out for this judgment—godless people who twist our Father's grace into a license for lust, and deny our only Master and Lord, Jesus Christ. چونكه‌ كه‌سانێك به‌دزیه‌وه‌ هاتوونه‌ ناوتان، بێگومان تووشی ئه‌و سزایه‌ ده‌بن كه‌ له‌كۆنه‌وه‌ بۆیان نووسراوه‌، ئه‌وانه‌ خوانه‌ناسن‎و به‌ره‌كه‌تی خودا ده‌گۆڕن بۆ به‌ڕه‌لڵایی، ته‌نانه‌ت نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌گه‌وره‌و خوداوه‌ندمان كه‌ عیسای مه‌سیحه‌.
5 Now I want to remind you, though you already know all this, that Jesus, having saved a people out of the land of Egypt, afterward destroyed those who did not believe. جا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بیر بخه‌مه‌وه‌، كه‌ خۆتان ده‌یزانن، پاش ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند گه‌لی له‌خاكی میسر ڕزگاركرد، ئه‌وانه‌ی بێ‌ باوه‌ڕبوون لـه‌ناویبردن.
6 The angels who didn't keep their own position but left their proper home, he has kept in eternal chains, under deep darkness, for judgment on the great day. هه‌روه‌ها ئه‌و فریشـتانه‌ی شـوێنه‌كـانی خـۆیان نه‌پاراسـت‎و به‌جێیان‎هێشت، خودا به‌كۆتی هـه‌تاهـه‌تایی تا ڕۆژی مه‌زنی لێپرسینه‌وه‌ لـه‌قووڵایی تاریكیدا ده‌یانهێڵێته‌وه‌،
7 Likewise Sodom, Gomorrah, and the nearby towns, given to sexual sin and pursuit of unnatural flesh, stand as an example, suffering the punishment of eternal fire. هه‌روه‌ها شاری سه‌دوم‎و عه‌موره‌و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگای ئه‌وان داوێن‏پیسییان كردو دوای هه‌وه‌سبازی له‌ش كه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی، جا به‌ئاگرێكی هه‌تاهه‌تایی سزادران‏و بوون به‌په‌ند.
8 Yet these dreamers likewise pollute their flesh, reject authority, and insult glorious ones. به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌یاڵخاوه‌كان له‌ش گڵاو ده‌كه‌ن‎و ده‌سه‌ڵاتی خودا ڕه‌ت ده‌كـه‌نه‌وه‌و بوختان بۆ شكۆداره‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵده‌به‌ستن.
9 But Michael the archangel, contending with the devil, argued about Moses' body, not daring to bring an insulting judgment against him, but said, "May our Father rebuke you." به‌ڵام میكائیلی سه‌رۆكی فریشته‌كان، كاتێك دژایه‌تی شه‌یتانی كرد سه‌باره‌ت به‌ ته‌رمه‌كه‌ی موسا، نه‌یوێرا به‌ووته‌ی ناشرین وه‌ڵامی بداته‌وه‌، به‌ڵكو ووتی: (با خوداوه‌ند سه‌رزه‌نشتت بكات!)
10 But these people insult whatever they don't understand; what they do understand by instinct, like unreasoning animals, destroys them. به‌ڵام ئه‌وانه‌ به‌سووكی ناوی شتێك ده‌به‌ن كه‌ نایزانن، به‌بێ‌عه‌قڵی وه‌كو ئاژه‌ڵ دوای ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنیان.
11 Woe to them! They took Cain's path, rushed for pay into Balaam's error, and died in Korah's revolt. خاك‏به‌سه‌ر ئه‌وانه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ڕێگای قابیلیان گرتووه‌و له‌پێناوی بڕێك ده‌سكه‌وت خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست گومڕایی به‌لعامه‌وه‌و* له‌یاخی بوونه‌كه‌ی قوڕه‌ح* له‌ناوده‌چن.
12 These are hidden reefs at your love feasts, feasting with you without fear, feeding only themselves—dry clouds blown by wind, fruitless autumn trees, twice dead, uprooted. ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی شه‌رمه‌زارین له‌داوه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی، به‌چاونه‌ترسی نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، ته‌نها خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ هه‌وری بێ‌ئاون به‌ با دێن‏و ده‌چن، داری بێ‌به‌ری پایزانن، دوو جار مردوون‏و ڕه‌گیان هه‌ڵكه‌نراوه‌،
13 Wild waves of the sea, foaming up their own shame; wandering stars, for whom deepest darkness is kept forever. شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به‌كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وون‏بوون كه‌ تاهه‌تایه‌ له‌تاریكیدا ده‌مێننه‌وه‌.
14 Enoch, the seventh from Adam, prophesied about these also: "Look, our Lord Jesus came with ten thousands of his holy ones, ئه‌خـنوخی نه‌وه‌ی حه‌وته‌م له‌ئاده‌مـه‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پێشبینی كرد: (ئه‌وه‌تا خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌زاران له‌پیرۆزكـراوه‌كـان دێت،
15 to execute judgment on all and to convict every person of all the ungodly deeds they have committed in such an ungodly way, and of all the harsh things that ungodly sinners have spoken against him." تا حوكم به‌سه‌ر هه‌مووان بدات‏و هه‌موو خوانه‌ناسه‌كان سه‌رزه‌نشت بكات، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و كرداره‌ خوانه‌ناسیانه‌ی كرد‎وویانه‌ له‌ڕێبازی خوانه‌ناسیو ئه‌و قسه‌ ڕه‌قانه‌ی دژی خودا ووتویانه‌ ئه‌و خوانه‌ناسانه‌.)
16 These grumble and complain, chasing their own desires; their mouths boast, and they flatter people for gain. ئه‌وانه‌ بۆڵه‌بۆڵكه‌رو گله‌ییكه‌رن‎و دوای ئاره‌زووه‌ خراپه‌كانی له‌شیان كه‌وتوون‎و خۆ به‌گه‌وره‌ ده‌زانن‎و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دووڕوویی بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
17 But you, beloved, remember what our Lord Jesus Christ's apostles said beforehand. به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی نێرراوانی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح بهێننه‌وه‌ یاد.
18 How they told you: "In the last time there will be mockers, following their own godless desires." ئه‌وانه‌ به‌ئێوه‌یان ووت: (له‌كۆتایی زه‌مان، هه‌ندێ‌ گاڵته‌جاڕ په‌یدا ده‌بن‏و دوای مه‌به‌سته‌ خوانه‌ناسه‌كانیان ده‌كه‌ون.)
19 These are the ones who cause divisions, worldly people, devoid of the Spirit. ئه‌وانه‌ دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كه‌ن، خۆشیان خه‌ڵكی دونیاین‎و ڕۆحیان تیادا نییه‌.
20 But you, beloved, building yourselves up in your most holy faith and praying in the Holy Spirit. به‌ڵام ئێوه‌ خۆشه‌ویستانم خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن‎و له‌رۆحی پیرۆزدا نوێژ بكه‌ن،
21 Keep yourselves in the love of our Father, waiting for the mercy of our Lord Jesus Christ, leading to eternal life. له‌ناو خۆشه‌ویستی خودا خۆتان بپارێزن‎و چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان بكه‌ن بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
22 And have mercy on those who doubt; به‌زه‌ییتان به‌و كه‌سانه‌ بێته‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كه‌ن.
23 save some by seizing them from the fire; show others mercy in fear, hating even the garment stained by their sin. هه‌ندێكیش له‌ئاگر بڕفێنن‏و ڕزگاریان بكه‌ن، بۆ هه‌ندێكیشیان به‌ترسه‌وه‌ به‌زه‌یی بنوێنن، ته‌نانه‌ت ڕقیشتان له‌و به‌رگانه‌ بێ‌ كه‌ به‌ له‌ش گڵاو بوون.
24 Now to him able to keep you from stumbling and set you blameless before his glory with great joy, ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ بتانپارێزێ‌ له‌كه‌وتن، هه‌روه‌ها لـه‌بـه‌رده‌م شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی ڕاتان بگرێ‌ به‌خۆشیو به‌بێ‌ كه‌م‏وكوڕی،
25 to our Father alone, our Savior, through Jesus Christ our Lord, be glory, majesty, dominion, and authority, before all time and now and forever. Amen. بۆ تاكه‌ خودای ڕزگاركه‌رمان، شكۆمه‌ندیو مه‌زنیو هێزو ده‌سه‌ڵات بـه‌هۆی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح، له‌پێش زه‌مانه‌‎و ئێستاو تاهه‌تایه‌. ئامین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]