Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

James 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Where do wars and fights among you come from? Isn't it your cravings warring inside you? هۆی ئه‌م دوژمنایه‌تی‏و ناكۆكییه‌ چییه‌ له‌ناوتان؟ ئایا به‌هۆی ئاره‌زووه‌ خراپه‌كانی ئه‌ندامانی له‌شتان نییه‌ كه‌ ده‌جه‌نگێت له‌گه‌ڵتان؟
2 You want and don't have—you kill. You crave and can't get it—you quarrel and fight. You don't have because you don't ask. ئاره‌زوو ده‌كه‌ن‏و ده‌ستتان ناكه‌وێ‌ ئه‌وسا‏ ده‌كوژن. چاوتان له‌ماڵی خه‌ڵكه‌و ناگه‌نه‌ مه‌به‌ستی خۆتان، ئه‌وسا دوژمنایه‌تی‏و شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ‌ ده‌ستتان ناكه‌وێت، چونكه‌ له‌‏خودا داوا ناكه‌ن.
3 You ask and do not receive, because you ask wrongly, to spend it on your own pleasures. گه‌ر داواشتان‎كرد وه‌ریناگرن، چونكه‌ به‌‏مه‌به‌ستی خراپ داوای ده‌كه‌ن، تا ئاره‌زووه‌كانی خۆتانی پێ‌ تێر بكه‌ن.
4 You adulterous people! Don't you know friendship with the world is hostility toward our Father? Whoever chooses to be its friend becomes an enemy of our Father. ئه‌ی داوێن‏پیسان، ئایا نازانن خۆشه‌ویستی جیهان دوژمنایه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ خودا؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ ببێت به‌‏خۆشه‌ویستی جیهان، ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ دوژمنی خودا.
5 Or does Scripture speak for nothing, saying the spirit he placed in us longs jealously? ئایا ئه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز ووتویه‌تی ڕاست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێت خودا دڵگه‌رمه‌ بۆ ئه‌و ڕۆحه‌ی تیاماندایه‌؟
6 But he gives more grace. That is why Scripture says, "Our Father opposes the proud but gives grace to the humble." به‌ڵام خودا به‌ره‌كه‌تی زۆرتر ده‌دات بۆیه‌ كتێب ده‌ڵێت: [[خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات‏و به‌ره‌كه‌تی به‌سه‌ر ڕۆح‎سووكان ده‌بارێنێ‌.]] ‏
7 Submit yourselves, then, to our Father. Resist the devil, and he will flee from you. جا ملكه‌چی خودا بن‏و به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن تا لێتان هه‌ڵ‏بێت.
8 Come close to our Father, and he will come close to you. Cleanse your hands, sinners; purify your hearts, double-minded. نزیك‎بنه‌وه‌ له‌‏خودا ئه‌ویش لێتان نزیك ده‌بێته‌وه‌. ده‌ستتان پاك بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی گوناهباران، دڵتان خاوێن بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی ڕاڕایه‌كان.
9 Grieve, mourn, and weep. Turn your laughter to mourning and your joy to gloom. خه‌فه‌ت بخۆن‏و بگرین‏و شیوه‌ن بكه‌ن، تا پێكه‌نینتان ببێت به‌گریان‏و خۆشیتان ببێت به‌‏ناخۆشی.
10 Humble yourselves before our Father, and he will lift you up. له‌به‌رده‌م خوداوه‌ند خۆتان به‌نزم ڕاگرن ئه‌وسا خودا به‌رزتان ده‌كاته‌وه‌.
11 Don't speak against each other, brothers and sisters. Whoever speaks against a brother, or judges him, speaks against the law and judges it. But if you judge the law, you're not keeping it—you're judging it. ئه‌ی برایان با كه‌ستان به‌‏خراپه‌ باسی ئه‌وی دیكه‌تان نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌‏خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات یاخود حوكمی به‌سه‌ر بدات ئه‌وا به‌خراپه‌ باسی شه‌ریعه‌ت ده‌كات‏و حوكمی به‌سه‌ر ‎ده‌دات. گه‌ر تۆ حوكم به‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت بده‌یت، ئه‌وا تۆ كاری پێ‌ ناكه‌یت به‌ڵكو خۆت ده‌كه‌یت به‌دادوه‌ر به‌سه‌ریه‌وه‌.
12 Only one gives the law and judges—able to save or destroy. Who are you to judge your neighbor? له‌كاتێك یه‌ك شه‌ریعه‌تدانه‌رو یه‌ك دادوه‌ر هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت حوكمی ڕزگاربوون‏و له‌ناوچوون بدات. به‌ڵام تۆ كێی تا حوكم به‌سه‌ر نزیكه‌كه‌ت بده‌یت؟
13 Come now, you who say, "Today or tomorrow we will go to this or that city, spend a year, trade, and profit." ئێستا گوێ‏بگرن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن: (ئه‌مڕۆ یان به‌یانی ده‌ڕۆین بۆ فڵان شار له‌وێ‌ ساڵێك ده‌مێنینه‌وه‌، كاسبی ده‌كه‌ین‏و پاره‌ په‌یدا ده‌كه‌ین.)
14 You don't know what tomorrow brings. What is your life? For you're a mist, visible briefly, then gone. ‏ئێوه‌ كه‌ نازانن به‌یانی چی ڕووده‌دات، كه‌واته‌ ژیانتان‏ چییه‌؟ هه‌ڵمێكه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت دوایی نامێنێت.
15 Instead you ought to say, "If our Father wills, we will live and do this or that." له‌جیاتی ئه‌وه‌ پێویسته‌ بڵێن: (گه‌ر خوداوه‌ند خواستی له‌سه‌ر بوو و ژیاین، ئه‌م كاره‌و ئه‌وی دیكه‌ ده‌كه‌ین.)
16 As it is, you boast in your arrogance. All such boasting is evil. ئه‌گینا ئێوه‌ به‌ لووت‎به‌رزییه‌وه‌ شانازی ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره‌ شانازیه‌ش خراپه‌یه‌.
17 So whoever knows the good to do and fails to do it, sin is theirs. بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك بزانێت چاكه‌ بكات‏و له‌گه‌ڵ ‎ئه‌وه‌شدا نه‌یكات ئه‌وه‌ گوناه‌ ده‌كات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]