Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

James 3 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

خراپی زمان

1ئه‌ی برایان، زۆربه‌تان خۆتان مه‌كه‌ن به‌فێركه‌ر، ده‌زانن ئێمه‌ لـێپرسینه‌وه‌ی مه‌زنترمان هه‌یه‌. 2چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موومان له‌‏زۆر شت هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین، گه‌ر یه‌كێك بتوانێ‌ له‌‏قسه‌كردن هه‌ڵه‌ نه‌كات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌و به‌سه‌ر هه‌موو له‌شی زاڵ‏بووه‌. 3ئێمه‌ له‌غاو ده‌كه‌ینه‌ ده‌می ئه‌سپ تا گوێڕایه‌ڵمان بێت‏و بتوانین هه‌موو له‌شی ئاڕاسته‌ بكه‌ین. 4هه‌روه‌ها سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌و ڕه‌شه‌بای به‌هێز پالـێ‌ پێوه‌ ده‌نێت، كه‌چی كه‌شتیوان به‌‏سه‌وڵێكی بچووك پێچی پێ‌ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یبات به‌هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت. 5هه‌روه‌ها زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه‌، به‌ڵام زۆر له‌خۆباییه‌. سه‌یركه‌ن ئاگرێكی بچووكه‌ دارستانێكی گه‌وره‌ ده‌سووتێنێت. 6زمان وه‌ك ئاگر وایه‌، جیهـانێكــه‌ له‌‏خراپه‌، زمان ئه‌و ئه‌ندامه‌یه‌ هه‌موو له‌ش پیس ‎ده‌كات‏و ئاگر له‌چوارده‌وری سروشت هه‌ڵده‌گیرسێنێت به‌‏گڕێك له‌‏دۆزه‌خه‌وه‌یه‌. 7مرۆڤ ده‌توانێ‌ به‌سه‌ر ئاژه‌ڵی كێوی‎و باڵنده‌و خشۆك‏و بوونه‌وه‌ری ئاوی زاڵ بێت، 8به‌ڵام كه‌س ناتوانێت به‌سه‌ر زمان زاڵ بێت. خراپه‌یه‌كه‌ ناگیرێت پڕه‌ له‌‏ژه‌هری كوشنده‌. ‏

9به‌‏زمان ‏خوداوه‌ندو باوكمان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌‏ئه‌ویش نه‌فره‌ت له‌‏خه‌ڵكی ده‌كه‌ین كه‌ له‌‏شێوه‌ی خودا دروست ‎كراون. 10له‌یه‌ك ده‌م پیرۆزی‎و نه‌فره‌ت دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش نابێ‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌ی برایان. 11ئایا بیستووتانه‌ له‌یه‌ك كانی ئاوی شیرین‎و سوێر هه‌ڵبقوڵێت؟ 12یاخود ده‌بێت دار هه‌نجیر زه‌یتون بگرێت، یان مێو هه‌نجیر بگرێت؟ ئه‌ی برایان ‏به‌م شێوه‌یه‌ش كانی سوێر ئاوی شیرینی لـێ‌ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

دانایی خودایی

13ئه‌وه‌ی له‌ناوتان داناو تێگه‌یشتووه‌، با ده‌ریبخات به‌ژیانی باشیو كرداره‌كانی له‌ڕۆح‏سووكی دانایی. 14به‌ڵام گه‌ر چاوپیسی تاڵ‏و خواستی خۆویستیتان له‌دڵ بوو، شانازی مه‌كه‌ن‏و درۆ سه‌باره‌ت به‌ڕاستی مه‌كه‌ن. 15دانایی ئاوا هه‌رگیز له‌خوداوه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌‏جیهانه‌و ڕۆحی نییه‌و له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌. 16چونكه‌ له‌كوێ‌ چاوپیسیو خۆویستی هه‌بوو، له‌وێ‌ په‌شۆكاویو هه‌موو جۆره‌ خراپه‌یه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه‌. 17به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌سـه‌ره‌وه‌ [له‌لای خوداوه‌] دێت له‌پێش هه‌موو شتێك پاكه‌، ئاشتیخوازو ساكاره‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ لـه‌‏بـه‌زه‌یی‏و به‌رووبوومی چاكه‌، ڕاست‏و ڕێك‏و ڕه‌وانه‌، دوو‏ڕوویی تێدا نییه‌. 18هه‌روه‌ها به‌رووبوومی ڕاست‏ودروستی له‌لایه‌ن ئاشتیخوازان له‌ئاشتیدا ده‌چێنرێت.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]