Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

2 Timothy 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So then, my child, draw your strength from the grace that is in Christ Jesus. تۆ ئه‌ی كوڕی خۆم، به‌هێزبه‌ به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی له‌‏عیسای مه‌سیح‏دایه‌.
2 And what you heard from me in the presence of many witnesses, entrust to faithful people able to teach others too. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌منه‌وه‌ بیستووته‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها شایه‌ت، بیده‌ به‌و كه‌سانه‌ی پشتیان پێ‌ده‌به‌سترێ‌و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ خه‌ڵكیتر فێر بكه‌ن.
3 Take your share of suffering like a good soldier of Christ Jesus. به‌شداری ئازار بكه‌ وه‌ك سه‌ربازێكی چاك بۆ عیسای مه‌سیح.
4 No soldier on duty gets tangled in civilian affairs—he wants to please the one who enlisted him. سه‌ربازێك بیه‌وێ‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕازی بكات، خۆی خه‌ریك ناكات به‌كاروباری ژیانی ڕۆژانه‌.
5 And an athlete is not crowned unless he competes according to the rules. یاریزان هه‌رگیز پاداشتی سه‌ركه‌وتن وه‌رناگرێ‌ گه‌ر پێشبڕكێ‌ به‌گوێره‌ی یاسای یاریه‌كه‌ نه‌بێت.
6 The hard-working farmer ought to be the first to receive a share of the crops. هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیاره‌ی ماندوو ده‌بێت ده‌بێ‌ یه‌كه‌م كه‌س بێت به‌شی خۆی وه‌رگرێ‌ له‌ به‌روبووم‏دا.
7 Think over what I am saying, for the Lord will give you understanding in everything. بیركه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌یڵێم، خوداوه‌ند یارمه‌تیت ده‌دات له‌‏هه‌موو شتێك تێبگه‌یت. ‏
8 Remember Jesus Christ, risen from the dead, a descendant of David, as told in my gospel, یادی عیسای مه‌سیح بكه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه‌، له‌‏نه‌وه‌ی داود بوو به‌گوێره‌ی مزگێنی من،
9 for which I suffer, chained like a criminal. But the word of our Father is not chained! ئه‌وه‌ی له‌پێناوی‏دا ئازار ده‌چێژم‏و كۆت‎كراوم وه‌ك تاوانبارێك، به‌ڵام ووشه‌ی خودا به‌‏زنجیر نابه‌سترێته‌وه‌.
10 So I endure everything for the sake of the chosen, so they too may gain the salvation in Christ Jesus, with eternal glory. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرم، له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردن، تا ئه‌وانیش ڕزگاری‏و شكۆمه‌ندی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست‎بهێنن كه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌.
11 This saying is trustworthy: If we have died with him, we will also live with him; ئه‌مه‌ به‌دڵنیایی ڕاسته‌: ‏(گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح بمرین، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ژین، ‏
12 if we endure, we will also reign with him; if we disown him, he also will disown us; گه‌ر له‌پێناویدا دان‏بگرین، له‌گه‌ڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین، گه‌ر ئێمه‌ نكۆڵی لێ‌بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێ‌ده‌كات، ‏
13 if we are faithless, he remains faithful, for he cannot disown himself. گه‌ر ئێمه‌ دڵسۆز نه‌بین، ئه‌و به‌دڵسۆزی ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ ناتوانێ‌ نكۆڵی له‌خۆی ‎بكات.)
14 Remind them of these things, and warn them before our Father not to quarrel over words—useless, and ruins those who listen. ئه‌م شتانه‌یان بیربخه‌وه‌و له‌شه‌ڕه‌‏قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ ئه‌مه‌ هیچ ‏سوودێكی نییه‌ جگه‌ له‌سه‌ر لـێ‌تێكدانی ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ گوێی بۆ ده‌گرن.
15 Do your best to present yourself to our Father approved, a worker unashamed, rightly handling the word of truth. هه‌وڵ‎بده‌ ڕه‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ست‎بهێنیت، ببیت به‌‏ئیشكه‌رێك كه‌وا شتێك ناكات جێی شه‌رم بێت‎و ووشه‌ی ڕاستی به‌‏راستی ڕوون بكه‌یته‌وه‌.
16 But avoid empty, godless chatter; it leads people further into wickedness, خۆت دووربخه‌وه‌ له‌‏قسه‌ی هیچ‏و پووچی هه‌ندێ‌ كه‌س، ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵكی له‌خودا دوورده‌خاته‌وه‌،
17 and their talk will spread like gangrene. Among them are Hymenaeus and Philetus, ئه‌وانه‌ ووشه‌كانیان ده‌وروبه‌ره‌ی ده‌خوات وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌، مه‌به‌ستم له‌‏هیمینایۆس‏و فیلیتۆسه‌،
18 who wandered away from the truth, claiming the resurrection already happened, and are undermining some people's faith. ئه‌وانه‌ له‌ڕێگای ڕاست ده‌رچوون‏و ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه‌ ڕوویداوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ باوه‌ڕی هه‌ندێ‌ كه‌سیان تێكداوه‌.
19 Yet our Father's firm foundation stands, sealed: "He knows those who are his," and "Let all who name his name turn from evil." به‌ڵام ئه‌و بناغه‌ به‌هێزه‌ی خودا دایناوه‌ به‌پته‌وی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: [[خوداوه‌ند ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت.]] و (ئه‌وه‌ی ناوی خوداوه‌ند بهێنێت‏، ده‌بێ‌ له‌ گوناه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌.) ‏
20 In a large house there are vessels not only of gold and silver, but also of wood and clay—some for honor, some for dishonor. له‌‏ماڵێكی گه‌وره‌دا هه‌ر جامی زێڕو زیوی تێدا نییه‌، به‌ڵكو جامی ته‌خته‌و له‌قوڕ دروست كراویش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی تر بۆ كاروباری ئاسایین.
21 So if anyone purifies himself from these, he becomes a vessel of honor: holy, useful to the Master, ready for every good work. جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی پاك‎كرده‌وه‌ له‌‏هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی، ئه‌وا ده‌بێت به‌جامێك بۆ ڕێزلێنان‏، پیرۆزو سوودبه‌خشه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌موو كارێكی چاك.
22 Flee youthful cravings; pursue righteousness, faith, love, and peace with those who call on the Lord from a pure heart. له‌‏ئاره‌زووه‌كانی گه‌نجێتی دووربكه‌وه‌، به‌دوای ڕاست‎ودروستیو باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی‏و ئاشتی بگه‌ڕێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌دڵێكی پاك خوداوه‌ند بانگ‎ده‌كه‌ن.
23 Have nothing to do with foolish, ignorant controversies; you know they breed quarrels. له‌گفتوگۆی هیچ‎و پووچ دووربكه‌ونه‌وه‌، تۆ ده‌زانی ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی شه‌ڕو ناكۆكی.
24 The Lord's servant must not be quarrelsome, but be gentle to all, able to teach, patient when wronged. به‌نده‌ی خوداوه‌ند نابێ‌ شه‌ڕفرۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێ‌ به‌به‌زه‌یی‏و زمان شیرین بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، توانای فێركردنی هه‌بێ‌، له‌كاتی ته‌نگانه‌ دان به‌خۆیبگرێ‌.
25 Gently correcting those who oppose him. Perhaps our Father will grant them repentance to know the truth, ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن به‌‏نه‌رم‏و نیانی ڕاستیان بكاته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردن‏و ناسینی ڕاستیان ببات،
26 and they may sober up, escaping the devil's trap where he has held them captive to do his will. تا هۆشیان‎بێته‌وه‌ به‌خۆیان‏و له‌داوی شه‌یتان ڕابكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ندیكردوون تا خواستی ئه‌و جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]