Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Ruth 4 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Boaz went up to the town gate and sat. When the family redeemer he'd mentioned came by, Boaz said, "Come sit here, friend." So he came and sat. هەر لەو ماوەیەدا بۆعەز چوو بۆ لای دەروازەی شارۆچکەکە و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو کاتێک ئەو خوێنگرەی کە بۆعەز باسی کرد لەوێوە تێدەپەڕی، بۆعەز گوتی: «خزمە، لابدە و لێرە دابنیشە.» ئەویش لایدا و دانیشت.
2 Then he took ten of the town elders and said, "Sit here." So they sat down. ئینجا بۆعەز دە پیاوی لە پیرانی شارۆچکەکە برد و پێی گوتن: «لێرە دابنیشن.» ئەوانیش دانیشتن.
3 He told the family redeemer, "Naomi, back from Moab's country, is selling the parcel of land that belonged to our brother Elimelech. ئینجا بە خوێنگرەکەی گوت: «ناعۆمی کە لە وڵاتی مۆئاب گەڕاوەتەوە، پارچە زەوییەکی هەیە کە هی ئەلیمەلەخی برامانە دەیفرۆشێت.
4 So I decided to tell you: buy it before those sitting here and my people's elders. If you'll redeem it, redeem it. If not, tell me so I know, since no one but you can redeem, and I'm after you." He said, "I will redeem it." منیش پێم وایە ئەرکی منە کە پێت بڵێم لەبەردەمی دانیشتووان و لەبەردەمی پیرانی گەلەکەم بیکڕە. ئیتر ئەگەر دەیکڕیتەوە بیکڕەوە و ئەگەر نایکڕیتەوە ئەوا پێم بڵێ با بزانم، چونکە تۆ لەپێشتریت بۆ کڕینەوەی، دوای تۆ من.» ئەویش گوتی: «دەیکڕمەوە.»
5 Boaz said, "The day you buy the field from Naomi, you also acquire Ruth the Moabite, the dead man's widow, to raise up his name on his inheritance." بۆعەزیش گوتی: «ئەو ڕۆژەی زەوییەکە لە ناعۆمی دەکڕیت، پێویستە ڕائووسی مۆئابیش بخوازیت کە ژنی مردووەکەیە، بۆ ئەوەی میراتەکە بە ناوی مردووەکە بکەیت.»
6 Then the redeemer said, "I can't redeem it myself, or I'd ruin my own inheritance. You take my right of redemption; I cannot redeem it." خوێنگرەکەش گوتی: «من خۆم ناتوانم بیکڕمەوە، نەوەک میراتەکەی خۆم تێکبدەم. جا تۆ خۆت بیکڕەوە، چونکە من ناتوانم بیکڕمەوە.»
7 Earlier in Israel, to make any deal for redeeming or exchanging property binding, a man would take off his sandal and give it to the other. This confirmed agreements in Israel. وا باو بوو لە ئیسرائیلدا بۆ سەلماندنی ئەنجامدانی هەموو کارێکی مافی کڕینەوە و گواستنەوەی خاوەنداریێتی موڵک، کابرا پێڵاوەکەی دابکەنێت و بیداتە لایەنی بەرامبەر. ئیتر ئەمە ئەو نەریتە بوو کە لە ئیسرائیل دەگیرایەبەر.
8 So when the family redeemer said to Boaz, "Buy it for yourself," he took off his sandal. ئینجا خوێنگرەکە بە بۆعەزی گوت: «خۆت بیکڕە.» ئیتر پێڵاوەکەی داکەند.
9 Then Boaz told the elders and all the people, "You are witnesses today that I have bought from Naomi all that belonged to Elimelech, Chilion, and Mahlon. بۆعەزیش بە پیرەکان و هەموو خەڵکەکەی گوت: «ئێوە ئەمڕۆ شایەتن کە من هەرچییەک هی ئەلیمەلەخ و هەرچییەک هی کیلیۆن و مەحلۆن بوو لە دەستی ناعۆمی کڕیمەوە.
10 I have also taken Ruth the Moabite, Mahlon's widow, as my wife, to preserve the dead man's name with his inheritance, so his name won't vanish from his family or his hometown's records. You are witnesses today." هەروەها ڕائووسی مۆئابی ژنی مەحلۆنیشم لە خۆم مارە کرد هەتا ببێت بە ژنم، بۆ ئەوەی میراتەکە بە ناوی مردووەکە بکەم، تاکو ناوی مردووەکە لەنێو گەلەکەی کوێر نەبێتەوە و لە تۆماری شارۆچکەکەیدا نەسڕێتەوە. ئێوە ئەمڕۆ شایەتن!»
11 Then all the people at the gate and the elders said, "We are witnesses. May our Father make the woman entering your house like Rachel and Leah, who together built the house of Israel. Prosper in Ephrathah and be famous in Bethlehem. هەموو خەڵکەکە و پیرەکان کە لەناو دەروازەکە دانیشتبوون، گوتیان: «ئێمە شایەتین. با یەزدان ئەو ژنەی کە دێتە ماڵەکەت وەکو ڕاحێل و لێئەی لێ بکات کە بنەماڵەی ئیسرائیلیان دروستکرد. ئیتر با مەزن بیت لە ئەفراتە و ناودار بیت لە بێت‌لەحم.
12 May your house be like Perez's, whom Tamar bore to Judah, through the children our Father gives you by this young woman." هەروەها ماڵەکەت و ئەو وەچەیەی یەزدان لەم ژنە دەتداتێ وەکو بنەماڵەی پێرێز بێت ئەوەی لە تامار لەدایک بوو بۆ یەهودا.»
13 So Boaz took Ruth as his wife. He slept with her, and our Father let her conceive, and she gave birth to a son. ئیتر بۆعەز ڕائووسی هێنا و گواستییەوە، یەزدانیش سکپڕبوونی پێ بەخشی و کوڕێکی بوو.
14 Then the women said to Naomi, "Praise our Father, who has not left you today without a family redeemer—may his name become famous in Israel! ژنان بە ناعۆمییان گوت: «ستایش بۆ ئەو یەزدانەی ئەمڕۆ بێ خوێنگری نەکردیت. با ناوی بۆعەز لە ئیسرائیلدا دەنگ بداتەوە.
15 He will renew your life and sustain your old age, for your daughter-in-law who loves you, worth more to you than seven sons, has borne him." دەبێتە نوێکەرەوەی گیانت و لە پیریتدا بەخێوت دەکات، چونکە لە بووکەکەت بووە کە تۆی خۆشدەوێت و بۆ تۆ لە حەوت کوڕ باشترە.»
16 Then Naomi took the child, held him on her lap, and cared for him. ناعۆمیش کوڕەکەی هەڵگرت و لە باوەشی کرد و بوو بە دایەنی.
17 The neighbor women named him: "A son is born to Naomi!" They called him Obed, father of Jesse, father of David. ژنە دراوسێکان گوتیان «کوڕێک لەدایک بوو بۆ ناعۆمی» و ناویان لێنا عوبێد، کە باوکی یەسای باوکی داود بوو.
18 Now these are the generations of Perez: Perez fathered Hezron, ئەمانەش نەوەکانی پێرێزن: پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،
19 Hezron fathered Ram, Ram fathered Amminadab, حەسرۆنیش باوکی ڕام بوو، ڕامیش باوکی عەمیناداب بوو،
20 Amminadab fathered Nahshon, Nahshon fathered Salmon, عەمینادابیش باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆنیش باوکی سەلمۆن بوو،
21 Salmon fathered Boaz, Boaz fathered Obed, سەلمۆنیش باوکی بۆعەز بوو، بۆعەزیش باوکی عوبێد بوو،
22 Obed fathered Jesse, and Jesse fathered David. عوبێدیش باوکی یەسا بوو و یەساش باوکی داود بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]