Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Romans 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 What advantage, then, does the Jew have? Or what is the value of circumcision? کەواتە، جولەکەکان چییان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە؟ یان سوودی خەتەنەکردن چییە؟
2 Much in every way. First of all, they were entrusted with the very words of our Father. زۆر شتیان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە! پێش هەموو شتێک، وشەکانی خودایان پێ سپێردرا.
3 What then? If some were unfaithful, will their unfaithfulness nullify the faithfulness of our Father? کەواتە چی دەبێت ئەگەر هاتوو هەندێکیان بێباوەڕ بوون؟ ئایا دڵسۆز نەبوونیان دڵسۆزیی خودا پووچەڵ دەکاتەوە؟
4 No! Let our Father be true, though every person is a liar. As it is written: "You are proven right in your words, and win when judged." نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە: ﴿تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت و سەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.﴾
5 But if our wrongdoing highlights our Father's righteousness, what do we say? Is our Father unjust to bring wrath on us? (I speak in human terms.). بەڵام ئەگەر ناڕەواییمان ڕەوایی خودا دەردەخات، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆردارە ئەگەر تووڕەیی خۆی بەسەرماندا بڕژێنێت؟ (وەک مرۆڤ قسە دەکەم.)
6 Certainly not! For then how could our Father judge the world? نەخێر! ئەگینا چۆن خودا جیهان حوکم دەدات؟
7 But if my lie makes our Father's truth overflow to his glory, why am I still judged as a sinner? لەوانەیە یەکێک بڵێ: «ئەگەر درۆی من ڕاستی خودا بۆ شکۆی ئەو زیاتر بکات، بۆچی من هێشتا وەک گوناهبارێک تاوانبار دەکرێم؟»
8 Why not say, as some slander us as saying, "Let's do evil so good may come"? Their judgment is deserved. ئەی بۆ نەڵێن: «با خراپە بکەین تاکو چاکەی بەدواوە بێت،» وەک هەندێک بوختان بە دەممانەوە هەڵدەبەستن؟ ئەو کەسانە تاوانبارکردنیان دادپەروەرانەیە!
9 What then? Are we better off? Not at all—we've already charged that Jews and Greeks alike are all under sin's grip, کەواتە چی بڵێین؟ ئایا ئێمەی جولەکە لە خەڵکانی تر باشترین؟ نەخێر، چونکە ئێمە جولەکە و ناجولەکەمان تۆمەتبار کرد کە هەردووکیان لەژێر دەسەڵاتی گوناهن،
10 as it is written: "There is no one righteous, not even one; وەک نووسراوە: ﴿کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش،
11 no one understands; no one seeks our Father. کەس نییە تێبگات، کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت.
12 All have turned away; together they have become worthless; no one does good, not even one. هەموو ڕوویان وەرگێڕا و تێکڕا بێ سوود بوون. کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾
13 Their throat is an open grave; they use their tongues to deceive." "The venom of snakes is under their lips. ﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾ ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾
14 Their mouth is full of cursing and bitterness. ﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾
15 Their feet are swift to shed blood; ﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن،
16 ruin and misery mark their ways, وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە
17 and the way of peace they have not known. ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾
18 There is no fear of our Father before their eyes." ﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾
19 We know whatever the law says applies to those under it, so every mouth is silenced and the whole world stands accountable to our Father. ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا.
20 No one is made right before him by works of the law; the law brings awareness of sin. بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێتاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە دەناسرێت.
21 But now, apart from the law, our Father's righteousness has been revealed, testified to by the Law and the Prophets. بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن.
22 This righteousness of our Father comes through faith in Jesus Christ, to all who believe, for there's no distinction, ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بەبێ جیاوازی،
23 since all have sinned and fall short of the glory of our Father, لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و
24 and are justified freely by his grace through the redemption that is in Christ Jesus. بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە.
25 Our Father presented him as the atoning sacrifice, through faith in his blood, to show his righteousness, since in his patience he had passed over sins committed before, خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا،
26 to show his righteousness now, so he is both just and the justifier of whoever trusts in Jesus. هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.
27 Where then is boasting? Excluded. By what law? Of works? No—by the law of faith. بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟ ئایا بەپێی بنەمای کردار؟ نەخێر، بەڵکو بەپێی بنەمای باوەڕ.
28 For we maintain that a person is justified by faith apart from works of the law. کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤ بە باوەڕ بێتاوان دەکرێت، نەک بە جێبەجێ کردنی فەرزەکانی شەریعەت.
29 Or is our Father the Father of Jews only? Not the Father of Gentiles too? Yes, of Gentiles too, ئایا خودا تەنها هی جولەکەیە؟ ئەی هی نەتەوەکانی دیکەش نییە؟ بەڵێ، هی نەتەوەکانی دیکەشە،
30 since our Father is one, he will justify the circumcised by faith and the uncircumcised through faith. چونکە تەنها یەک خودا هەیە کە خەتەنەکراو بە باوەڕ بێتاوان دەکات و خەتەنەنەکراویش بەهۆی هەمان باوەڕەوە بێتاوان دەکات.
31 Do we cancel the law through this faith? Never—we confirm the law. ئایا شەریعەت بەهۆی باوەڕەوە پووچەڵ دەکەینەوە؟ نەخێر، بەڵکو شەریعەت دەچەسپێنین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]