Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Romans 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 So I ask: has our Father rejected his people? Never—I too am an Israelite, from Abraham's line, tribe of Benjamin. لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین.
2 Our Father didn't reject his people, whom he foreknew. Or don't you know what Scripture says of Elijah, how he pleads with our Father against Israel? خودا گەلەکەی خۆی کە پێشتر ناسیویەتی ڕەتی نەکردەوە. ئایا نازانن نووسراوە پیرۆزەکە لەبارەی ئەلیاس چی دەفەرموێ؟ چۆن لەلای خودا لە دژی ئیسرائیل دەپاڕێتەوە:
3 "Father, they killed your prophets, tore down your altars; I alone remain, and they seek my life." ﴿ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.﴾
4 God's reply: "I've kept 7,000 men for myself who haven't bowed the knee to Baal." بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ ﴿حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.﴾
5 So too at the present time there is a remnant, chosen by grace. لەم سەردەمەی ئێستاش، پاشماوەیەک هەیە بە نیعمەت هەڵبژێردراون.
6 But if by grace, no longer by works; otherwise grace would no longer be grace. بەڵام ئەگەر بە نیعمەت بێت، ئیتر بە کردار نییە. ئەگینا ئیتر نیعمەت نیعمەت نییە.
7 What then? Israel didn't get what it sought; the chosen did, but the rest were hardened. کەواتە چی؟ ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی بۆ دەدا دەستی نەکەوت، بەڵکو هەڵبژێردراوان دەستیان کەوت، ئەوانی دیکەش دڵڕەق بوون،
8 As it is written: "Our Father gave them a dulled spirit, eyes that can't see and ears that can't hear, to this day." وەک نووسراوە: ﴿خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ، چاوی داونەتێ پێی نەبینن و گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.﴾
9 And David says, "Let their table become a snare, a trap, a stumbling block, and payback for them. داودیش دەڵێت: ﴿با خوانەکەیان ببێتە داو و تەڵە، کۆسپ و سزا بۆیان.
10 Let their eyes be darkened so that they cannot see, and bend their backs forever." با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.﴾
11 So I ask: did they stumble to fall completely? By no means! Rather, their failure brought salvation to the Gentiles, to make Israel jealous. دیسان دەپرسم: ئایا جولەکەکان ساتمەیان کرد تاکو بکەون و هەڵنەستنەوە؟ حاشا! بەڵکو بە گوناهی ئەوان ڕزگاری بۆ نەتەوەکان هاتە کایەوە، تاکو ببێتە مایەی وروژاندنی ئیرەیی گەلی ئیسرائیل.
12 If their sin enriches the world, and their failure enriches the Gentiles, how much more their full inclusion! جا ئەگەر گوناهی ئەوان دەوڵەمەندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان دەوڵەمەندی بێت بۆ نەتەوەکان، ئاخۆ دەبێت گەڕانەوەیان بە تەواوەتی چ دەوڵەمەندییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت؟
13 I say this to you Gentiles: since I am apostle to the Gentiles, I honor my ministry, ئەی نەتەوەکان، قسەتان بۆ دەکەم: شانازی بە خزمەتەکەمەوە دەکەم، چونکە نێردراوم بۆ نەتەوەکان،
14 in the hope that I may somehow make my own people jealous and save some of them. تاکو ئیرەیی هاوڕەچەڵەکەکانم بجوڵێنم و هەندێکیان ڕزگار بکەم،
15 If their rejection reconciled the world, what will their acceptance bring but life from the dead? چونکە ئەگەر ڕەتکردنەوەیان ئاشتبوونەوەی جیهان بێت، ئەی پەسەندکردنیان چی دەبێت، ئەگەر ژیانەوەی مردووان نەبێت؟
16 If the firstfruit is holy, so is the batch; if the root is holy, so are the branches. ئەگەر یەکەمین بەرهەمی هەویرەکە کە پێشکەش کرابێت پیرۆزە، ئەوا هەموو هەویرەکەش پیرۆزە. ئەگەر ڕەگەکە پیرۆز بێت، ئەوا لقەکانیش.
17 If some branches were broken off, and you, a wild olive shoot, were grafted in among them, sharing the olive tree's rich root, بەڵام ئەگەر هەندێک لق بڕانەوە، تۆش لە دارەکە موتوربە کرایت کە زەیتوونێکی کێویت و بەمە لە ڕەگ و شیری زەیتوونەکە بەشدار بوویت،
18 don't boast over the branches. If you do, you don't support the root—the root supports you. شانازی بەسەر لقەکانەوە مەکە. ئەگەر شانازی دەکەیت، بزانە کە تۆ ڕەگەکە هەڵناگریت، بەڵکو ئەوە هەڵتدەگرێت.
19 Then you will say, "Branches were broken off so that I might be grafted in." ئیتر دەڵێی: «لقەکان بڕانەوە تاکو من موتوربە بکرێم.»
20 True. They were broken off for lack of faith; you stand by faith. Don't be proud—fear instead. ڕاستە. ئەوان لەبەر بێباوەڕی بڕانەوە، تۆش بە باوەڕ جێگیر بوویت. لەخۆبایی مەبە، بەڵکو بترسە،
21 For if our Father did not spare the natural branches, neither will he spare you. چونکە ئەگەر خودا بەزەیی بە لقە سروشتییەکاندا نەیەتەوە، ئەوا بەزەیی بە تۆشدا نایەتەوە.
22 So see our Father's kindness and severity: severity to the fallen, kindness to you—if you continue in it; otherwise you too will be cut off. لەبەر ئەوە نەرمونیانی و توندی خودا لەبەرچاو بگرە: توندی بۆ ئەوانەیە کە کەوتن، بەڵام نەرمونیانی بۆ تۆیە ئەگەر لە نەرمونیانییەکەی جێگیر بیت، ئەگینا تۆش دەبڕدرێیتەوە.
23 And if they don't remain in lack of faith, they too will be grafted in—our Father can graft them in again. ئەوانیش ئەگەر لە بێباوەڕی جێگیر نەبن موتوربە دەکرێنەوە، چونکە خودا دەتوانێت موتوربەیان بکاتەوە.
24 If you were cut from an olive wild by nature and grafted, against nature, into a cultivated one, how much more will natural branches be grafted back into their own olive tree? ئەگەر تۆ بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونێکی کێوی بڕابیتەوە و بە پێچەوانەی سروشت لە دار زەیتوونێکی چاک موتوربە کرایت، ئاخۆ چەند زیاتر ئەوانەی بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونەکەی خۆیان موتوربە دەکرێن.
25 Brothers and sisters, I don't want you unaware of this mystery, so you aren't wise in your own eyes: Israel is partly hardened, until the full number of Gentiles comes in. ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە.
26 So all Israel will be saved, as it is written: "The rescuer will come from Zion and remove evil from Jacob, بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە: ﴿ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت، خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە.
27 and this will be my covenant with them, when I take away their sins." ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.﴾
28 In the gospel, they are enemies for your sake; in election, beloved because of the fathers. بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن،
29 For the gifts and the calling of our Father are irrevocable. چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە.
30 For just as you once disobeyed our Father, but now have received mercy through their disobedience, هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن،
31 so they too now disobeyed, so that by the mercy shown you, they too may now receive mercy. ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون.
32 For our Father has bound everyone over to disobedience, that he may have mercy on all. خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە.
33 Oh, the depth of the riches and the wisdom and the knowledge of our Father! How unsearchable are his judgments and how untraceable his ways! ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا! حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە.
34 "For who has known the mind of our Father, or who has been his counselor? ﴿کێ بیری یەزدانی زانی؟ یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟﴾
35 Or who has given a gift to him that he might be repaid?" ﴿کێ شتێکی پێ بەخشیوە تاکو پێی بدرێتەوە؟﴾
36 For from him and through him and to him are all things. To him be the glory forever. Amen. چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە. هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]