Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Romans 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Paul, a servant of Christ Jesus, called to be an apostle, set apart for the gospel of our Father, لە پۆڵسی بەندەی عیسای مەسیحەوە کە خودا وەک نێردراوێک بانگی کرد و تەرخانی کرد بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنییەکەی،
2 the gospel he promised beforehand through his prophets in the holy Scriptures, ئەو مزگێنییەی کە خودا پێشتر لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانەوە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بەڵێنی دابوو،
3 concerning his Son, who in his earthly life was descended from David, سەبارەت بە کوڕەکەی کە بە جەستە لە نەوەی داود بوو،
4 and was declared to be the Son of our Father in power according to the Spirit of holiness by his resurrection from the dead—Jesus Christ our Lord. هەروەها بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز و بە هێزی هەستانەوەی لەنێو مردووان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بە کوڕی خودا دیاری کرا.
5 Through him we received grace and apostleship for the obedience of faith among all the nations, for his name's sake, لە پێناوی ناوی مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە، نیعمەت و نێردراویێتیمان وەرگرت، تاکو هەموو نەتەوەکان بانگ بکەین بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن.
6 and you also are among those called to belong to Jesus Christ. ئێوەش لەنێو ئەوانەدان کە خودا بانگی کردن بۆ ئەوەی هی عیسای مەسیح بن.
7 To all in Rome, loved by our Father and called his holy people: Grace to you and peace from our Father and the Lord Jesus Christ. بۆ هەموو ئەوانەی خۆشەویستی خودان و لە ڕۆما دەژین، بانگکراون بۆ ئەوەی پیرۆز بن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.
8 First, I thank my Father through Jesus Christ for all of you, since your faith is reported worldwide. سەرەتا، لە پێناوی هەمووتان بەهۆی عیسای مەسیحەوە سوپاسی خودام دەکەم، چونکە باوەڕتان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
9 For our Father is my witness, whom I serve with my spirit in the gospel of his Son, that I constantly remember you in my prayers, خودا، ئەوەی بە ڕۆحم خزمەتی دەکەم لە جاڕدانی مزگێنیی کوڕەکەیدا، شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و
10 asking that somehow by our Father's will I may now at last succeed in coming to you. بەردەوام لە نوێژەکانم دەپاڕێمەوە کە هیچ نەبێت ئێستا بە خواستی خودا بۆم ڕێک بکەوێت بێمە لاتان.
11 For I long to see you, to share a spiritual gift that strengthens you, تامەزرۆی بینینی ئێوەم تاکو بۆ جێگیربوونتان بەهرەی ڕۆحیتان بدەمێ،
12 that is, that we may be mutually encouraged by each other's faith, both yours and mine. هەموومان پێکەوە یەکتری هانبدەین، ئێوە بە باوەڕی من و منیش بە باوەڕی ئێوە.
13 I want you to know, brothers and sisters: I often planned to visit you, but was kept from it until now—to reap some harvest among you too, as among the rest of the nations. ئەی خوشک و برایان، نامەوێ لەلاتان شاراوە بێت، زۆر جار بەتەمابووم بێمە لاتان، تاکو لەنێو ئێوەشدا بەرهەمم هەبێت، هەروەک لەنێو نەتەوەکانی دیکە هەمە، بەڵام هەتا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.
14 I'm obligated to Greeks and non-Greeks, to wise and foolish. من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم، دانا و نەزان.
15 So I am eager to preach the gospel to you also who are in Rome. بۆیە بە پەرۆشم مزگێنی بدەمە ئێوەی دانیشتووانی ڕۆما.
16 I'm not ashamed of the gospel—it is our Father's power for salvation to everyone who believes, to the Jew first, and also the Greek. شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە.
17 For in it our Father's righteousness is revealed, from faith to faith, as it is written: "The righteous will live by faith." لە پەیامی ئینجیلدا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.‏﴾
18 For our Father's wrath is revealed from heaven against all human godlessness and injustice, people who suppress the truth by injustice. لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن،
19 What can be known about our Father is evident to them, for he has made it evident to them. چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون.
20 Since the world's creation, his invisible qualities—eternal power and divine nature—are clearly seen, understood from what he made. So they have no excuse. لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون.
21 Though they knew our Father, they didn't honor him as God or thank him—instead their thinking became empty, and their senseless hearts grew dark. لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو.
22 Claiming to be wise, they became fools, هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل،
23 and exchanged our immortal Father's glory for images shaped like mortal man and birds and animals and reptiles. شکۆی خودای نەمریان گۆڕییەوە بە شێوەی پەیکەری مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک.
24 So our Father gave them over to their hearts' desires, to impurity, dishonoring their bodies among themselves, هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن.
25 because they traded the truth about our Father for a lie, worshiping and serving the creation instead of the Creator, who is blessed forever. Amen. ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین.
26 Because of this, our Father gave them over to shameful desires. Their women exchanged natural relations for unnatural ones. لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە.
27 Likewise, men too abandoned natural relations with women, burning with lust for each other—men committing indecency with men, and receiving in themselves the penalty their error deserved. پیاوانیش وازیان هێنا لە جووتبوونی سروشتی لەگەڵ ژنانیان و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت.
28 Since they refused to keep our Father in their knowledge, he handed them over to an unfit mind, to do improper things. سەرەڕای ئەوەش، نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خوداش ئەوانی دایە دەست مێشکی گەندەڵیان، تاکو ئەوە بکەن کە ناشێت.
29 They were filled with all injustice, evil, greed, and malice; full of envy, murder, conflict, deceit, and spite; they are gossips, پڕبوون لە هەموو ناڕەوایی و خراپە و چاوچنۆکی و بەدکارییەک. پڕن لە ئیرەیی و کوشتن و دژایەتی و فێڵبازی و زیانبەخشی. غەیبەتکارن،
30 slanderers, haters of our Father, insolent, arrogant, boastful, inventors of evil, disobedient to their parents, بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، داهێنەری خراپەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نین،
31 foolish, faithless, heartless, ruthless. بێ مێشکن و دڵسۆز نین، بێ هەست و بێ بەزەیین.
32 Though they know our Father's righteous decree that those who do such things deserve death, they not only do them but applaud those who do them. لەگەڵ ئەوەی دەزانن حوکمی دادپەروەرانەی خودا بۆ ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کارانە مردنە، بەڵام نەک تەنها خۆیان ئەو کارانە دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانەش پەسەند دەکەن کە دەیکەن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]