Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The proverbs of Solomon, son of David, king of Israel: پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،
2 To know wisdom and instruction, to understand words of insight, بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن، بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،
3 to receive instruction in wise conduct, in righteousness, justice, and fairness, بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی، ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،
4 to give prudence to the simple, knowledge and discretion to the young, بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە، بە لاویش زانیاری و سەلیقە،
5 let the wise also hear and increase in learning, and let the one who understands gain guidance, (دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت، تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
6 to understand a proverb and a parable, the words of the wise and their riddles. بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە، قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.
7 The fear of our Father is the beginning of knowledge; fools despise wisdom and instruction. لەخواترسی سەرەتای زانیارییە، بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.
8 Listen, my son, to your father's instruction, and don't turn away from your mother's teaching, ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،
9 for they are a graceful garland for your head and pendants for your neck. چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت، گەردانەن بۆ ملت.
10 My son, if sinners entice you, do not give in. ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت، ڕازی مەبە.
11 If they say, "Come with us, let us lie in wait for blood, let us ambush the innocent without cause; ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە، بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە، بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،
12 like the grave let us swallow them alive, and whole, like those who go down to the pit; وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.
13 we will find all kinds of precious goods, we will fill our houses with plunder; هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.
14 throw in your lot with us; we will all share one purse," پشکی خۆت هەڵبدە ناومان، بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»
15 my son, do not walk in the way with them; hold back your foot from their paths, ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ، پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،
16 for their feet run to evil, and they hurry to shed blood. چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن، بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.
17 For a net spread out before any bird's eyes catches nothing; بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.
18 but these lie in wait for their own blood; they ambush their own lives. بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە، خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.
19 Such are the ways of everyone greedy for unjust gain; it takes away the life of its possessors. ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن، سەری خاوەنی دەخوات.
20 Wisdom cries aloud in the street; in the open squares she lifts her voice. دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات، لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،
21 At the head of the noisy streets she calls out; at the entrance of the city gates she speaks: لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات، لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:
22 "How long, simple ones, will you love being simple? How long will mockers delight in their mocking and fools hate knowledge? «هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟ هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن، گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟
23 If you respond to my correction, I, Wisdom, will pour out my spirit on you; I will make my words known to you. بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم! ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم، وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.
24 Because I have called and you refused, I stretched out my hand and no one paid attention, بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە، دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،
25 and you ignored all my counsel and rejected all my correction, هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست، سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،
26 I also will laugh at your calamity; I will mock when terror overtakes you, جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم. گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،
27 when terror overtakes you like a storm and your calamity comes like a whirlwind, when distress and anguish come upon you. کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.
28 Then they will call on me, but I will not answer; they will seek me earnestly but will not find me, «ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.
29 because they hated knowledge and did not choose the fear of our Father, لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە، لەخواترسییان هەڵنەبژارد،
30 they rejected my counsel and despised all my correction. لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت، بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،
31 So they will eat the fruit of their own way and have their fill of their own schemes. بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن، لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،
32 For the waywardness of the simple will kill them, and the complacency of fools will destroy them; چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت، بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.
33 but whoever listens to me will dwell secure and be at ease, without dread of disaster." بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]