Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 31 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father said to Moses, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "Avenge the Israelites against the Midianites; afterward you will be gathered to your people." «بە تەواوی تۆڵە بۆ نەوەی ئیسرائیل لە میدیانییەکان بکەرەوە، ئینجا دەچیتە پاڵ گەلەکەت.»
3 So Moses told the people, "Arm men from among you for war, to go against Midian and carry out our Father's justice on Midian. موساش بە گەلی گوت: «لەنێو خۆتان هەندێک پیاو چەکدار بکەن بۆ جەنگ، هەتا بچنە سەر میدیان و تۆڵەی یەزدان لە میدیان بکەنەوە،
4 You are to send 1,000 from each of the tribes of Israel to the war." لە هەر هۆزێک هەزار کەس لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل بۆ جەنگ دەنێرن.»
5 So from Israel's thousands, 1,000 per tribe were supplied—12,000 armed for war. ئینجا لە خێڵەکانی ئیسرائیلدا لە هەر هۆزێک هەزار کەس هەڵبژێردرا، دوازدە هەزار کەس بۆ جەنگ چەکدار کران.
6 Moses sent them to war, 1,000 from each tribe, with Phinehas son of Eleazar the priest, carrying the holy articles of the sanctuary and the signal trumpets in his hand. ئینجا موسا ناردنی بۆ جەنگ، لە هەر هۆزێک هەزار، لەگەڵ فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین، قاپوقاچاغی پیرۆزگا و کەڕەناکانی هوتافیشی بەدەستەوە بوو.
7 They waged war against Midian, as our Father had commanded Moses, and they killed every male. ئەوان لە دژی میدیانییەکان جەنگان، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، هەموو نێرینەیەکیان کوشت.
8 They killed the kings of Midian among the slain—Evi, Rekem, Zur, Hur, and Reba, Midian's five kings—and killed Balaam son of Beor with the sword. پاشاکانی میدیانیشیان لەگەڵ کوژراوەکانیاندا کوشت، ئاڤی و ڕاقەم و چوور و حوور و ڕێڤەع، پێنج پاشای میدیان، بەلعامی کوڕی بەعۆریشیان بە شمشێر کوشت.
9 The people of Israel captured Midian's women and children, and plundered all their livestock, flocks, and goods. هەروەها نەوەی ئیسرائیل ژن و منداڵی میدیانیان ڕاپێچ کرد و هەموو ئاژەڵ و مەڕ و مانگا و هەموو موڵکیانیان تاڵان کردن.
10 They burned with fire all the cities where they lived and all their camps, هەموو ئەو شارۆچکانەش کە میدیانییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون و خێوەتگاکانیان سووتاند.
11 and they took all the spoil and all the plunder, both people and animals. لە دەستکەوت و تاڵانییەکەش لە مرۆڤ و ئاژەڵ هەموویان برد.
12 They brought the captives, plunder, and spoil to Moses, Eleazar the priest, and Israel's whole assembly, at the camp on Moab's plains by the Jordan, across from Jericho. ئینجا بە ڕاپێچکراوان و تاڵان و دەستکەوتەوە هاتنە لای موسا و ئەلعازاری کاهین، کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە ئۆردوگاکە لە دەشتی مۆئاب کە لەسەر ڕووباری ئوردون بوو بەرامبەر ئەریحا.
13 Moses, Eleazar the priest, and all the assembly's leaders went to meet them outside the camp. موسا و ئەلعازاری کاهین و هەموو ڕابەرانی کۆمەڵ بۆ پێشوازییان چوونە دەرەوەی ئۆردوگاکە.
14 But Moses was angry with the army's officers, commanders of thousands and commanders of hundreds, who returned from the battle. بەڵام موسا لە سەرکردەکانی سوپا تووڕە بوو، کە فەرماندەکانی هەزاران و سەدان بوون و لە جەنگەوە هاتبوونەوە.
15 Moses said to them, "Have you let all the women live? موسا لێی پرسین: «ئایا هەموو ئافرەتێکتان بە زیندوویی هێشتووەتەوە؟
16 Look, these women, on Balaam's advice, led Israel to betray our Father in the Peor incident, bringing the plague on the congregation of our Father. ئەوانە بوون بە قسەی بەلعامیان کرد و بوونە هۆی ناپاکی نەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یەزدان لە کێشەکەی پەعۆر، جا دەرد لەناو کۆمەڵی یەزدان بڵاو بووەوە.
17 Now kill every male child, and kill every woman who has slept with a man. ئێستاش هەموو منداڵە نێرینەکان بکوژن لەگەڵ هەر ژنێک کە لەگەڵ نێر سەرجێیی کردووە،
18 But keep alive for yourselves every young girl who has not slept with a man. بەڵام هەموو ئەو کچانەی لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردووە بۆ خۆتان بە زیندوویی بیانهێڵنەوە.
19 Stay outside the camp seven days. Anyone who killed someone or touched a corpse must purify themselves on the third day and the seventh—you and your captives. «ئێوەش حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە چادر هەڵبدەن و خۆتان پاک بکەنەوە، هەرکەسێک یەکێکی کوشتووە یان دەستی لە کوژراوێک داوە، با لە ڕۆژی سێیەم و حەوتەم خۆی پاک بکاتەوە، ئێوە و ڕاپێچکراوانتان.
20 Purify every garment, every leather article, everything made of goats' hair, and every wood article." هەروەها هەر بەرگێک یان شتێک لە پێست یان لە مووی بزن دروستکرابێت و هەر شتێک لە دار دروستکرابێت، پاکی دەکەنەوە.»
21 Eleazar the priest told the soldiers who had gone to war, "This is the statute of the law our Father commanded Moses: ئەلعازاری کاهینیش بە پیاوانی سوپاکەی گوت کە چووبوون بۆ جەنگ: «ئەمە فەرزی فێرکردنەکەیە کە یەزدان فەرمانی بە موسا کرد،
22 only the gold, the silver, the bronze, the iron, the tin, and the lead. زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و تەنەکە و قورقوشم،
23 Everything that can withstand fire, pass through the fire—it becomes clean. But it must also be purified with water of purification. Whatever can't withstand fire, pass through the water. هەموو ئەو شتانەی بەرگەی ئاگر دەگرێت، بەناو ئاگردا تێپەڕی دەکەن و پاشان بە ئاوی پاککردنەوە خاوێن دەبێتەوە. هەموو ئەو شتانەش کە بەرگەی ئاگر ناگرێت، ئەوا بەناو ئاودا تێپەڕی دەکەن.
24 Wash your clothes on the seventh day, and you'll be clean; then you may enter the camp." لە ڕۆژی حەوتەمیش جلەکانتان دەشۆن و ئێوە پاک دەبنەوە، ئینجا دێنەوە ناو ئۆردوگاکە.»
25 Our Father said to Moses, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
26 "You, Eleazar the priest, and the family heads of the community, count the plunder taken, people and animals. «تۆ و ئەلعازاری کاهین و گەورەی بنەماڵەکانی کۆمەڵ تاڵانە ڕاپێچکراوەکە لە خەڵک و لە ئاژەڵ بژمێرن.
27 Divide the plunder into two: between the fighters who went to battle and the whole congregation. تاڵانییەکە بە یەکسانی دابەش بکە لەنێوان ئەو سەربازانەی کە لە جەنگ بەشداریان کرد و هەروەها هەموو کۆمەڵ.
28 From the soldiers who went out to battle, take a tax for me: one in 500—people, cattle, donkeys, and flocks. بەشی یەزدانیش دەربهێنە لە بەشی ئەوانەی بەشدارییان لە جەنگ کردووە، یەک لە پێنج سەدی خەڵک و گاوگۆتاڵ و گوێدرێژ.
29 Take it from their half and give it to Eleazar the priest as a contribution to me. لە نیوەکەی ئەوان وەریدەگرن و دەیدەنە ئەلعازاری کاهین، بەخشینی بەرزکراوەیە بۆ یەزدان.
30 From the Israelites' half, take one in fifty—from the people, cattle, donkeys, flocks, and all the animals—and give them to the Levites who keep charge of my tabernacle." لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیلیش یەک لە پەنجا لە خەڵک و گاوگۆتاڵ و گوێدرێژ و مەڕ یان لە هەر ئاژەڵێکی دیکە دەبەیت و دەیدەیتە لێڤییەکان کە بەرپرسیارن لە بایەخدان بە چادری پەرستنی یەزدان.»
31 Moses and Eleazar the priest did as our Father had commanded Moses. جا موسا و ئەلعازاری کاهین وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، ئاوایان کرد.
32 The plunder remaining from the spoil that the army had taken was 675,000 sheep, کۆی تاڵانییەکەش کە دەستکەوتی پیاوانی سوپاکە بوو، شەش سەد و حەفتا و پێنج هەزار مەڕ و
33 72,000 cattle, حەفتا و دوو هەزار مانگا و
34 61,000 donkeys, شەست و یەک هەزار گوێدرێژ بوون،
35 and 32,000 persons in all—the women who had not slept with a man. لە مرۆڤیش لەو ئافرەتانەی کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو سی و دوو هەزار کەس بوون.
36 The half belonging to those who had gone out to war numbered 337,500 sheep, جا نیوەکەی کە بەشی ئەوانە بوو بۆ جەنگ چووبوون: سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد مەڕ بوو،
37 and the tribute to our Father from the sheep was 675. بەشی یەزدانیش لە مەڕەکان شەش سەد و حەفتا و پێنج بوو،
38 The cattle were 36,000, of which the tribute to our Father was 72. مانگاکانیش سی و شەش هەزار بوو و بەشی یەزدانیش حەفتا و دوو بوو،
39 The donkeys were 30,500, of which the tribute to our Father was 61. گوێدرێژیش سی هەزار و پێنج سەد بوو، بەشی یەزدانیش شەست و یەک بوو.
40 The persons were 16,000, of which the tribute to our Father was 32. مرۆڤیش شازدە هەزار بوو، بەشی یەزدانیش سی و دوو بوو.
41 Moses gave the tribute, our Father's contribution, to Eleazar the priest, as our Father commanded him. جا بەشەکە کە بەخشینی بەرزکراوە بوو بۆ یەزدان، موسا دایە ئەلعازاری کاهین، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
42 As for the Israelites' half, which Moses had set apart from that of the men who fought, بەڵام نیوەکەی ئیسرائیل کە موسا لە پیاوانی سوپاکەی جیا کردبووەوە،
43 the congregation's half was 337,500 sheep, نیوەکەی کۆمەڵ سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد مەڕ بوو،
44 36,000 cattle, مانگاش سی و شەش هەزار بوو،
45 30,500 donkeys, گوێدرێژیش سی هەزار و پێنج سەد بوو،
46 and 16,000 persons. لە مرۆڤیش شازدە هەزار بوو.
47 From the Israelites' half, Moses took one of every fifty—people and animals—and gave them to the Levites in charge of our Father's tabernacle, as our Father had commanded Moses. جا موسا لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیل یەک لە پەنجای خەڵک و ئاژەڵی برد و دایە لێڤییەکان کە بەرپرسیار بوون لە بایەخدان بە چادری پەرستنی یەزدان، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
48 The officers over the army's units, the commanders of thousands and hundreds, came to Moses, ئینجا سەرکردەی یەکەکانی سوپاکە هاتنە پێش بۆ لای موسا، فەرماندەکانی هەزاران و سەدان،
49 and said to him, "Your servants counted the fighting men under our command; not one of us is missing. بە موسایان گوت: «ئێمەی خزمەتکارانت ژمارەی ئەو پیاوانەی جەنگمان وەرگرت کە لەژێر فەرمانمان بوون و کەسمان لەدەست نەداوە.
50 So we've brought our Father an offering—each man's find: gold articles, armlets, bracelets, signet rings, earrings, beads—to atone for ourselves before our Father." ئەوەتا قوربانی یەزدانمان پێشکەش کرد، هەریەکە هەرچی کەلوپەلی زێڕی دەست کەوتووە لە خڕخاڵ و بازن و ئەنگوستیلە و گوارە و ملوانکە، بۆ کەفارەتکردن بۆمان لەبەردەم یەزدان.»
51 Moses and Eleazar the priest received from them the gold, all the crafted articles. جا موسا و ئەلعازاری کاهین هەموو کەلوپەلێکی لە زێڕ دروستکراویان لێ وەرگرتن.
52 All the gold of the contribution that they presented to our Father, from the commanders of thousands and the commanders of hundreds, came to about 420 pounds. هەموو زێڕەکەی بەخشینی بەرزکراوە کە لەلایەن فەرماندەکانی هەزاران و سەدان بۆ یەزدان بەرز کرایەوە، شازدە هەزار و حەوت سەد و پەنجا شاقل بوو.
53 The men of war had each taken plunder for himself. بەڵام پیاوانی سوپاکە ئەوەی دەستیان کەوتبوو بۆ خۆیان بوو.
54 Moses and Eleazar the priest took the gold from the commanders of thousands and hundreds and brought it into the tent of meeting as a reminder for the Israelites before our Father. جا موسا و ئەلعازاری کاهین زێڕەکەیان لە فەرماندەکانی هەزاران و سەدان وەرگرت و هێنایانە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە، وەک یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم یەزدان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]