Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father spoke to Moses in the Sinai wilderness, in the tent of meeting, on the first day of the second month of the second year after they left the land of Egypt. He said: لە یەکی مانگی دووی ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لە چادری چاوپێکەوتندا لە چۆڵەوانی سینا، یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "Count the whole community of Israel's people, by clans and fathers' houses—every male, by name, head by head. «سەرژمێری هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بکەن، بە خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیانەوە، بە لیستی ناوی نێرینەکان یەک بە یەک.
3 Register everyone in Israel twenty and older who can serve in the army—you and Aaron—by their divisions. لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن لە ئیسرائیل خزمەت بکەن لە سوپا، تۆ و هارون بەگوێرەی لەشکرەکانیان تۆماریان بکەن.
4 A man from each tribe is to be with you, each one the head of his family. بۆ هەر هۆزێک پیاوێکتان لەگەڵدا بێت، پیاوێک گەورەی بنەماڵەکەی بێت.
5 "Names of the men who will stand with you: from Reuben, Elizur son of Shedeur. «ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن: «لە هۆزی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور؛
6 "From Simeon, Shelumiel son of Zurishaddai; لە هۆزی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای؛
7 "From Judah, Nahshon son of Amminadab; لە هۆزی یەهودا، نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب؛
8 "From Issachar, Nethanel son of Zuar; لە هۆزی یەساخار، نەتەنێلی کوڕی چوعەر؛
9 "From Zebulun, Eliab son of Helon; لە هۆزی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن؛
10 "From the sons of Joseph: from Ephraim, Elishama son of Ammihud; from Manasseh, Gamaliel son of Pedahzur; لە کوڕەکانی یوسف: لە هۆزی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود؛ لە هۆزی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور؛
11 "From Benjamin, Abidan son of Gideoni; لە هۆزی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی،
12 "From Dan, Ahiezer son of Ammishaddai; لە هۆزی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای؛
13 "From Asher, Pagiel son of Ochran; لە هۆزی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران؛
14 "From Gad, Eliasaph son of Deuel; لە هۆزی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل؛
15 "From Naphtali, Ahira son of Enan. لە هۆزی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان.»
16 "These were the community's called ones, leaders of their ancestral tribes, heads of Israel's clans." ئەوانە هەڵبژێردراوانی کۆمەڵەکەن، سەرکردەی هۆزی باوکانیانن، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن.
17 So Moses and Aaron took these men who had been designated by name, جا موسا و هارون هەموو ئەو پیاوانەیان برد کە باس کران،
18 on the first day of the second month they gathered the whole community. The people registered their ancestry by clan and family—every male twenty years old and older, listed by name, one by one, هەموو کۆمەڵیان لە یەکی مانگی دوو کۆکردەوە. لە گەنجانی بیست ساڵە بەرەو سەرەوە بەگوێرەی ڕەچەڵەکیان خرانەوە سەر خێڵ و بنەماڵەکانیان، یەک بە یەک ناوەکانیان تۆمار کرا،
19 as our Father had commanded Moses. So Moses counted them in the wilderness of Sinai. هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. ئینجا لە چۆڵەوانی سینادا تۆماری کردن.
20 From Reuben's descendants, Israel's firstborn: recorded by clan and family, name by name, every male twenty years old and up, able to serve in war. لە نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
21 Those counted from the tribe of Reuben were 46,500. تۆمارکراوان لە هۆزی ڕەئوبێن چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
22 Simeon's descendants, by clans and families, counted by name, head by head: every male twenty years old and up, fit for the army. لە نەوەی شیمۆن، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە ژمێردران و بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
23 Those counted from the tribe of Simeon were 59,300. تۆمارکراوان لە هۆزی شیمۆن پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەس بوون.
24 From Gad's descendants: by clans, families, and names, every man twenty and older fit for military service. لە نەوەی گاد، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
25 Those counted from the tribe of Gad were 45,650. تۆمارکراوان لە هۆزی گاد چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەس بوون.
26 Judah's descendants, listed by clans and families, by name, every man twenty and older able to serve in the army: لە نەوەی یەهودا، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
27 those counted from the tribe of Judah were 74,600. تۆمارکراوان لە هۆزی یەهودا حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون.
28 Issachar's descendants, listed by clan and family, by name, every man twenty years and older fit for war: لە نەوەی یەساخار، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
29 those counted from the tribe of Issachar were 54,400. تۆمارکراوان لە هۆزی یەساخار پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
30 Zebulun's descendants: registered by clan and family, by name, every man twenty years old or older fit for military service. لە نەوەی زەبولون، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
31 Those counted from the tribe of Zebulun were 57,400. تۆمارکراوان لە هۆزی زەبولون پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەس بوون.
32 Sons of Joseph, Ephraim's line: recorded by clan and family, by name, every man twenty and older fit for military service. لە نەوەی یوسف، لە نەوەی ئەفرایم، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
33 Those counted from the tribe of Ephraim were 40,500. تۆمارکراوان لە هۆزی ئەفرایم چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
34 Manasseh's descendants, listed by clans and families, by name, each man twenty years or older able to serve in the army: لە نەوەی مەنەشە، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
35 those counted from the tribe of Manasseh were 32,200. تۆمارکراوان لە هۆزی مەنەشە سی و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
36 From Benjamin's descendants, recorded by clan and family, by name, every man twenty years old and older, fit for military service: لە نەوەی بنیامین، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
37 those counted from the tribe of Benjamin were 35,400. تۆمارکراوان لە هۆزی بنیامین سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
38 From Dan's descendants, listed by clan and family, by name, every man twenty years old and older fit for war: لە نەوەی دان، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
39 those counted from the tribe of Dan were 62,700. تۆمارکراوان لە هۆزی دان شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
40 Asher's descendants, listed by clan and family, by name: every man twenty years old and up, fit for military service. لە نەوەی ئاشێر، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
41 Those counted from the tribe of Asher were 41,500. تۆمارکراوان لە هۆزی ئاشێر چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
42 Naphtali's descendants: by clan and family, counted by name, every man twenty and older fit for war. لە نەوەی نەفتالی، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان.
43 Those counted from the tribe of Naphtali were 53,400. تۆمارکراوان لە هۆزی نەفتالی پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
44 Moses, Aaron, and Israel's twelve leaders counted these men, each for his family. ئەوانە تۆمارکراوەکانن، ئەوانەی موسا و هارون و دوازدە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن، هەر پیاوێک لە تۆمارکراوەکان نوێنەر بوو بۆ بنەماڵەکەی.
45 All Israel's people were counted by families, every man twenty years old and older, fit to serve in Israel's army. جا هەموو نەوەی ئیسرائیل، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپای ئیسرائیلدا تۆمار کران،
46 All those counted came to 603,550. هەموو تۆمارکراوەکان شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس بوون.
47 But the Levites were not counted among them by their ancestral tribe. بەڵام هۆزی لێڤی بنەماڵەکانیان لەگەڵ ئەوان تۆمار نەکران،
48 For our Father had said to Moses: چونکە یەزدان بە موسای فەرموو:
49 "Do not count the tribe of Levi or list them among the Israelites. «هۆزی لێڤی تۆمار مەکە و لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا سەرژمێریان مەکە.
50 Instead, put the Levites in charge of the tabernacle of the testimony, all its furnishings, and everything belonging to it. They must carry the tabernacle and its furnishings, care for it, and camp around it. بەڵکو لێڤییەکان لەسەر چادری پەیمان و هەموو قاپوقاچاغەکەی و هەموو ئەوەی هەیەتی دابنێ، ئەوان چادرەکەی پەرستن بە هەموو قاپوقاچاغەکانییەوە هەڵدەگرن و ئەوان خزمەتی دەکەن، لە چواردەوری چادرەکەی پەرستنیش چادر هەڵدەدەن.
51 When the tabernacle sets out, Levites take it down; when it is pitched, Levites set it up. Any outsider who comes near is to be put to death. لە کاتی گواستنەوەی چادرەکەی پەرستن لێڤییەکان هەڵیدەگرنەوە و لە کاتی هەڵدانی چادرەکەی پەرستنیش لێڤییەکان دایدەمەزرێننەوە. هەرکەسێکی دیکە جگە لە لێڤییەکان لێی نزیک بێتەوە دەکوژرێت.
52 Israel's people are to camp, each by his own camp, each under his own banner, by their companies. نەوەی ئیسرائیل هەریەکە لە ئۆردوگای خۆی لەژێر بەیداخەکەی خۆی بەپێی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن.
53 The Levites must camp around the tabernacle of the testimony, so no wrath falls on the Israelite community; the Levites are to guard the tabernacle of the testimony." بەڵام لێڤییەکان لە چواردەوری چادرەکەی پەیمان چادر هەڵدەدەن، هەتا تووڕەیی نەیەتە سەر کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل، جا لێڤییەکان بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری چادری پەیمان.»
54 The people of Israel did everything our Father had commanded Moses; that is exactly what they did. نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]