Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Do not judge, so that you may not be judged. «خەڵکی تاوانبار مەکەن تاکو خودا تاوانبارتان نەکات،
2 For you'll be judged by the judgment you use, and measured by the measure you give. چونکە بەو شێوەیەی خەڵک تاوانبار دەکەن خودا تاوانبارتان دەکات، بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە.
3 Why look at the speck in your brother's eye but miss the log in your own? «بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟
4 Or how can you tell your brother, 'Let me remove the speck from your eye,' when a log is in yours? یان، چۆن بە براکەت دەڵێی: ”ڕێم بدە با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم،“ لەکاتێکدا کاریتەیەک لەناو چاوی خۆتدایە؟
5 Hypocrite, first remove the log from your own eye; then you'll see clearly to remove the speck from your brother's eye. ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوی خۆت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت.
6 "Don't give dogs what is holy, or throw your pearls before pigs—they'll trample them underfoot, then turn and tear you apart. «شتی پیرۆز مەدەن بە سەگ، مرواریشتان فڕێمەدەنە بەردەمی بەراز، نەوەک پێشێلیان بکەن و هەڵبگەڕێنەوە و پارچەپارچەتان بکەن.
7 "Ask, and you'll receive it; seek, and you'll find; knock, and it'll open for you. «داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە،
8 For everyone who asks receives, whoever seeks finds, and whoever knocks, it will be opened. چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت. ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە.
9 Or what person among you, if his son asks him for bread, will give him a stone? «کێ لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای نانی لێ بکات، بەردی دەداتێ؟
10 Or if he asks for a fish, will give him a snake? یان داوای ماسی لێ بکات، ماری دەداتێ؟
11 So if you, being evil, know how to give your children good gifts, how much more will your Father in heaven give good things to those who ask him? جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوکتان لە ئاسمان چەند زیاتر شتی باش دەداتە ئەوانەی داوای لێدەکەن!
12 "So in everything, treat people the way you want them to treat you; for this is the Law and the Prophets. چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، چونکە ئەمەیە پوختەی تەورات و پەیامی پێغەمبەران.
13 "Enter through the narrow gate, for the gate is wide, the road broad, leading to destruction, and many enter through it. «لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە.
14 But the gate is narrow, the road narrow, that leads to life; few find it. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە.
15 "Beware false prophets: they come to you in sheep's clothing but are ravenous wolves inside. «ئاگاداری پێغەمبەرانی درۆزن بن کە لە پێستی مەڕدا بۆ لاتان دێن، بەڵام لەناوەوە گورگی دڕندەن.
16 By their fruit you will recognize them. Are grapes gathered from thornbushes, or figs from thistles? بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە. ئایا ترێ لە دڕک دەکرێتەوە یان هەنجیر لە چقڵ؟
17 In the same way, every good tree bears good fruit, but the bad tree bears bad fruit. بەم شێوەیە هەموو دارێکی باش بەری باش دەدات، داری خراپیش بەری خراپ.
18 A good tree cannot bear bad fruit, nor can a bad tree bear good fruit. داری چاک ناتوانێت بەری خراپ بدات و داری خراپیش ناتوانێت بەری باش بدات.
19 Every tree that does not bear good fruit is cut down and thrown into the fire. هەر دارێک بەری باش نەدات دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگر.
20 So then, by their fruit you will recognize them. کەواتە بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە.
21 "Not everyone who says to me, 'Lord, Lord,' will enter the kingdom of our Father, but the one who does the will of my Father in heaven. «نەک هەرکەسێک پێم بڵێت: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ دەچێتە ناو شانشینی ئاسمان، بەڵکو ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام دەدات کە لە ئاسمانە.
22 Many will say to me on that day, 'Lord, Lord, didn't we prophesy in your name, drive out demons in your name, do many miracles in your name?' لەو ڕۆژەدا، زۆر کەس پێم دەڵێن: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم! ئایا بە ناوی تۆوە پەیامی خودامان ڕانەگەیاند، بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسمان دەرنەکرد، بە ناوی تۆوە پەرجووی زۆرمان نەکرد؟“
23 Then I will tell them plainly: 'I never knew you; get away from me, you lawbreakers.' ئینجا منیش پێیان ڕادەگەیەنم: ”قەت ئێوەم نەناسیوە. لێم دوور بکەونەوە، ئەی بەدکاران!“
24 "So anyone who hears these words of mine and does them will be like a wise man whose house was built on the rock. «لەبەر ئەوە هەرکەسێک گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی بکات، وەک پیاوێکی دانا وایە کە خانووەکەی لەسەر بەرد دروستکردبێت.
25 Rain fell, floods came, winds blew and beat against that house, but it didn't fall, because it was founded on rock. باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیکرد و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەڕووخا، چونکە لەسەر بەرد دروستکرابوو.
26 And everyone who hears these words of mine and doesn't do them is like a foolish man who built his house on sand. هەرکەسێکیش گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی نەکات، وەک پیاوێکی گێل وایە خانووەکەی لەسەر لم دروستکردبێت.
27 The rain fell, floods came, winds blew and hit that house, and it fell—and its fall was great." باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیکرد و لەو خانووەی دا و ڕووخاندی، ڕووخاندنەکەشی گەورە بوو.»
28 When Jesus had finished saying these words, the crowds were astonished at his teaching, کاتێک عیسا ئەم وتانەی تەواو کرد، خەڵکەکە لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون،
29 because he was teaching them as one who had authority, and not as their scribes. چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]