Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 5 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Seeing the crowds, Jesus went up the mountain; when he sat down, his disciples came to him. کاتێک عیسا خەڵکەکەی بینی، چووە سەر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییەکانی هاتنە لای،
2 And he opened his mouth and began to teach them, saying: دەستی کرد بە فێرکردنیان و فەرمووی:
3 "Blessed are the poor in spirit, for theirs is the kingdom of our Father. «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.
4 Blessed are those who mourn, for they will be comforted. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن، چونکە دڵنەوایی دەکرێن.
5 Blessed are the meek, for they will inherit the earth. خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان، چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە.
6 Blessed are those who hunger and thirst for righteousness, for they will be satisfied. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی، چونکە تێر دەکرێن.
7 Blessed are the merciful, for they will receive mercy. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە، چونکە بەر بەزەیی دەکەون.
8 Blessed are the pure in heart, for they will see our Father. خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان، چونکە خودا دەبینن.
9 Blessed are the peacemakers, for they will be called children of our Father. خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان، چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن.
10 Blessed are those who are persecuted for righteousness' sake, for theirs is the kingdom of our Father. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.
11 "Blessed are you when people insult, persecute, and lie about every kind of evil against you because of me. «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن‏ و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن.
12 Rejoice and be glad, for your reward is great in heaven, for they persecuted the prophets before you the same way. دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە.
13 "You are the salt of the earth. But if salt loses its taste, how can it be salted again? It's no longer good for anything but being thrown out and trampled by people. «ئێوە خوێی زەوین، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئیتر بەکەڵکی هیچ نایەت، ئەوە نەبێ فڕێبدرێتە دەرەوە و خەڵکی پێشێلی بکەن.
14 "You are the light of the world. A city set on a hill cannot be hidden. «ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروست‏کرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە.
15 No one lights a lamp and puts it under a basket, but sets it on a stand to light everyone in the house. هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان.
16 Likewise, let your light shine before people, so they see your good works and glorify your Father in heaven. بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە.
17 "Don't think I came to abolish the Law or the Prophets—I didn't come to abolish them, but to fulfill them. «وا بیر نەکەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵکو هاتووم بۆ تەواوکردنیان.
18 For truly I tell you: until heaven and earth pass, not one letter, not one stroke, will pass from the Law until everything is done. ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەتا زەوی و ئاسمان لەئارادا بێت، پیتێک یان خاڵێک لە تەورات لەناو ناچێت، هەتا هەمووی دێتە دی.
19 So whoever breaks one of these least commands and teaches others the same will be called least in the kingdom of our Father; but whoever keeps and teaches them will be called great in the kingdom of our Father. بۆیە ئەوەی بچووکترینی ئەم ڕاسپاردانە بشکێنێت و خەڵکیش ئاوا فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە بچووکترین ناودەبردرێت. بەڵام ئەوەی پەیڕەویان بکات و خەڵکی فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە مەزن ناودەبردرێت.
20 For I tell you, unless you are more righteous than the scribes and Pharisees, you'll never enter the kingdom of our Father. ئیتر پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕاستودروستیتان لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان زیاتر نەبێت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە.
21 "You've heard that it was said to those of old, 'Do not murder; whoever murders is subject to judgment.' «بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: ﴿مەکوژن﴾ و ”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“
22 But I tell you: whoever is angry with his brother risks judgment. Whoever insults his brother risks the council, and whoever says, 'You fool!' risks fiery hell. بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ ”هیچوپووچ،“ دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت ”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
23 "So if you're offering your gift at the altar and recall there that your brother has something against you, «لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە،
24 leave your gift there before the altar, go make peace with your brother first, then come offer your gift. لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە.
25 Make peace with your accuser quickly, while still on the way with him, or he may hand you over to the judge, the judge to the officer, and you may be thrown into prison. «خێرا لەگەڵ ڕکابەرەکەت ئاشت بەرەوە لەو کاتەی لەگەڵتە و بە ڕێگاوەن بۆ دادگا، نەوەک ڕکابەرەکەت بتداتە دەست دادوەر و دادوەریش بتداتە دەست پۆلیس و فڕێبدرێیتە بەندیخانە.
26 Truly I tell you, you will never get out until you have paid the last penny. ڕاستیت پێ دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.
27 "You have heard that it was said, 'You shall not commit adultery.' «بیستووتانە گوتراوە: ﴿داوێنپیسی مەکەن.﴾
28 But I tell you: everyone who looks at a woman lustfully has already committed adultery with her in his heart. بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە.
29 If your right eye makes you stumble, tear it out and throw it away—better to lose one part of your body than have your whole body thrown into hell. ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ.
30 If your right hand makes you sin, cut it off and throw it away. Better to lose one part of you than have your whole body go into hell. ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە.
31 "It was also said, 'Whoever divorces his wife must give her a certificate of divorce.' «دیسان گوتراوە: ﴿ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.﴾
32 I tell you: whoever divorces his wife, except for sexual sin, makes her a victim of adultery; and whoever marries a divorced woman commits adultery. بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.
33 "Again, you've heard it was said to the ancients: 'Don't break your oath—fulfill it to our Father.' «دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: ﴿سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.﴾
34 But I tell you, do not swear an oath at all: neither by heaven, for it is our Father's throne, بەڵام من پێتان دەڵێم: هەرگیز سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان، لەبەر ئەوەی تەختی شاهانەی خودایە،
35 nor by the earth, for it's the footstool for his feet, nor by Jerusalem, for it's the city of the great King. نە بە زەوی، لەبەر ئەوەی تەختەپێیەتی، نە بە ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی شاری پاشای پایەبەرزە.
36 And do not swear by your head, for you cannot make a single hair white or black. سوێند بە سەری خۆت مەخۆ، چونکە ناتوانیت تاڵە مووێکی سپی یان ڕەش بکەیت.
37 Let your 'Yes' be 'Yes,' and your 'No,' 'No'; anything beyond this comes from the evil one. با قسەتان ”بەڵێ“ بۆ ”بەڵێ“ و ”نەخێر“ بۆ ”نەخێر“ بێت، لەمە بترازێت لە شەیتانەوەیە.
38 "You have heard that it was said, 'Eye for eye and tooth for tooth.' «بیستووتانە گوتراوە: ﴿چاو بە چاو، ددان بە ددان.﴾
39 But I tell you: don't resist an evil person. If someone slaps your right cheek, turn the other cheek to him too. بەڵام من پێتان دەڵێم: بەربەرەکانێی خراپەکار مەکەن، بەڵکو ئەوەی لە ڕوومەتی ڕاستی دایت، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە،
40 If anyone wants to sue you and take your tunic, let him have your cloak too. ئەوەی ویستی بتداتە دادگا و کراسەکەت لێ بستێنێت، چاکەتەکەشتی بدەرێ.
41 And if anyone forces you to go one mile, go with him two. ئەوەی یەک میل بێگاری پێ کردیت، دووانی لەگەڵ بڕۆ.
42 Give to whoever asks you, and don't turn away whoever wants to borrow from you. ئەوەی داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەی داوای قەرزی لێکردیت پشتی تێمەکە.
43 "You have heard that it was said, 'You will love your neighbor and hate your enemy.' «بیستووتانە گوتراوە: ﴿نزیکەکەت خۆشبوێت،﴾ ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“
44 But I tell you, love your enemies and pray for those who persecute you, بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە،
45 so you may become children of your Father in heaven, because he makes his sun rise on evil and good and sends rain on just and unjust. تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپدا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت.
46 If you love those who love you, what reward is that? Don't even tax collectors do the same? ئەگەر هەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، چ پاداشتێک وەردەگرن؟ ئایا باجگرانیش ئەمە ناکەن؟
47 If you greet only your brothers, what more do you do than others? Don't even the Gentiles do that? ئەگەر سڵاوتان تەنها لە ناسیاوەکانتان کرد، چی زیاترتان کردووە؟ ئایا بتپەرستانیش ئەمە ناکەن؟
48 Be perfect, therefore, as your heavenly Father is perfect." بۆیە ئێوە کامڵ و تەواو بن، هەروەک باوکی ئاسمانیتان کامڵ و تەواوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]