Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 14 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 One Sabbath, when he went to eat in the house of one of the leaders of the Pharisees, they were watching him closely. ئەوە بوو لە ڕۆژی شەممەدا کاتێک عیسا بۆ نانخواردن چووە ماڵی یەکێک لە سەرکردە فەریسییەکان، ئەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد.
2 And there in front of him was a man whose body was swollen with fluid. پیاوێکیش کە نەخۆشی ئاوبەندی هەبوو لە بەرامبەری بوو.
3 Jesus said to the experts in the law and the Pharisees, "Is it lawful to heal on the Sabbath, or not?" عیسا لە تەوراتناس و فەریسییەکانی پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوە دروستە یان نا؟»
4 But they stayed silent. So he took hold of the man, healed him, and sent him on his way. ئەوان بێدەنگ بوون. ئەویش کابرای گرت و چاکیکردەوە و بەڕێی کرد.
5 Then he said to them, "If one of you has a son or an ox that falls into a well on the Sabbath day, will you not immediately pull him out?" پێی فەرموون: «کامەتان کوڕەکەی یان گایەکەی لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە بیرەوە دەستبەجێ دەریناهێنێت؟»
6 And they had no answer to give to this. نەیانتوانی هیچ وەڵامێکی بدەنەوە.
7 When he noticed how the guests chose the places of honor, he told them a parable: کاتێک تێبینی کرد چۆن بانگهێشتکراوان ڕیزی پێشەوە دەگرن، نموونەیەکی هێنایەوە و فەرمووی:
8 "When someone invites you to a wedding feast, do not take the place of honor, because a more distinguished guest than you may have been invited. «کاتێک یەکێک بۆ شایی بانگهێشتت دەکات، لە ڕیزی پێشەوە دامەنیشە، نەوەک لە تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت کردبێت.
9 Then the one who invited you both will come and say to you, 'Give this person your place,' and in disgrace you will have to take the lowest place. ئینجا ئەوەی تۆ و ئەوی بانگهێشت کردووە، دێت و پێت دەڵێ: ”شوێنەکەت بۆ ئەمە چۆڵ بکە،“ تۆش تەریق دەبیتەوە و ڕیزی دواوە دەگریت.
10 But when you are invited, go and take the lowest place, so that when your host comes he will say to you, 'Friend, move up higher.' Then you will be honored in front of all who are at the table with you. بەڵام کاتێک بانگهێشت دەکرێیت بڕۆ لە دواوە دانیشە، تاوەکو کاتێک ئەوەی بانگهێشتی کردوویت، بێت و پێت بڵێت: ”هاوڕێم، هەستە وەرە پێشەوە.“ ئەوسا لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی لەگەڵت دانیشتوون قەدرگران دەبیت.
11 For all who exalt themselves will be humbled, and those who humble themselves will be exalted." بەم شێوەیە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.»
12 Then he said to the man who had invited him, "When you give a lunch or a dinner, do not invite your friends or your brothers or your relatives or your rich neighbors. If you do, they may invite you back, and you would be repaid. ئینجا بەوەی گوت کە بانگهێشتی کردووە: «کاتێک نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە ئامادە دەکەیت، هاوڕێ و برا و خزم و دراوسێ دەوڵەمەندەکانت بانگ مەکە، نەوەک ئەوانیش بانگت بکەنەوە، چاکەت بدەنەوە.
13 But when you give a banquet, invite the poor, the crippled, the lame, the blind, بەڵکو ئەگەر میواندارییەکت کرد، هەژار و پەککەوتە و شەل و کوێر بانگهێشت بکە.
14 and you will be blessed. Since they have no way to repay you, you will be repaid at the resurrection of the righteous." خۆزگەت پێ دەخوازرێ، چونکە نییانە پاداشتت بدەنەوە، تۆش لە هەستانەوەی ڕاستودروستان پاداشت دەدرێیتەوە.»
15 When one of those at the table with him heard this, he said to him, "Blessed is the one who will eat at the feast in the kingdom of our Father!" یەکێک لە میوانەکان ئەمەی بیست و گوتی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە شانشینی خودا نان دەخوات.»
16 Jesus replied, "A certain man was giving a great banquet, and he invited many guests. عیسا وەڵامی دایەوە: «کابرایەک شێوێکی گەورەی ئامادە کرد و خەڵکێکی زۆری بانگهێشت کرد.
17 "When the time came for the banquet, he sent his servant to tell those who had been invited, 'Come, for everything is now ready.' لە کاتی نانخواردندا کۆیلەیەکی خۆی نارد تاکو بە بانگهێشتکراوان بڵێت: ”فەرموون، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە.“
18 But one after another they all began to make excuses. The first said to him, 'I have bought a field, and I must go and see it. Please excuse me.' «بەڵام هەموو وەک یەک داوای لێبوردنیان کرد. یەکەمیان پێی گوت: ”کێڵگەیەکم کڕیوە و پێویستە بڕۆم بیبینم، تکایە لێم ببورە.“
19 Another said, 'I have bought five pairs of oxen, and I am on my way to try them out. Please excuse me.' «یەکێکی دیکە گوتی: ”پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم بزانم چۆنن، تکایە لێم ببورە.“
20 And another said, 'I have just married a wife, and so I cannot come.'" «یەکێکی دیکەشیان گوتی: ”ژنم هێناوە، لەبەر ئەوە ناتوانم بێم.“
21 So the servant came back and reported this to his master. Then the master of the house became angry and said to his servant, 'Go out quickly into the streets and alleys of the town, and bring in the poor, the crippled, the blind, and the lame.' «کۆیلەکەش هاتەوە و ئەمانەی بە گەورەکەی ڕاگەیاند. خاوەن ماڵ تووڕە بوو و بە کۆیلەکەی گوت: ”خێرا بڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی شار، هەژار و پەککەوتە و کوێر و شەلەکان بهێنە ئێرە.“
22 "'Master,' the servant said, 'what you ordered has been done, and still there is room.' «پاش ماوەیەک کۆیلەکە گەڕایەوە و گوتی: ”گەورەم ئەوەی فەرمانت دا کرا، هێشتا شوێن ماوە.“
23 Then the master told the servant, 'Go out to the roads and country lanes and compel them to come in, so that my house will be full. «گەورەکە بە کۆیلەکەی گوت: ”بڕۆ دەرەوە بۆ ڕێگا و ڕێچکەکان بە زۆر خەڵک بهێنە ژوورەوە، تاکو ماڵەکەم پڕبێت.
24 For I tell you, not one of those who were invited will taste my banquet.'" پێتان دەڵێم، لەوانەی بانگهێشت کرابوون کەس تامی شێوەکەم ناکات.“»
25 Large crowds were traveling with him, and turning to them he said, خەڵکێکی زۆر لەگەڵ عیسا دەڕۆیشتن بە ڕێگادا، ئاوڕی دایەوە و پێی گوتن:
26 "If anyone comes to me and does not hate his own father and mother and wife and children and brothers and sisters—yes, even his own life—he cannot be my disciple. «ئەگەر یەکێک بێتە لام و ڕقی لە دایک و باوکی، ژن و منداڵی، برا و خوشکەکانی نەبێتەوە، بگرە لە خۆشی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
27 Whoever does not carry his own cross and follow me cannot be my disciple. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
28 Suppose one of you wants to build a tower. Will he not first sit down and count the cost, to see whether he has enough to finish it? «کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟
29 Otherwise, if he lays the foundation and is not able to finish, everyone who sees it will begin to ridicule him, نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن،
30 saying, 'This person began to build and was not able to finish.' دەڵێن: ”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“
31 Or suppose a king is about to go to war against another king. Will he not first sit down and consider whether he is able with 10,000 men to face the one coming against him with 20,000? «یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟
32 And if he cannot, he will send a delegation while the other is still far off and ask for terms of peace. ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات.
33 In the same way, any one of you who does not give up everything he has cannot be my disciple. بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
34 "Salt is good, but if it loses its saltiness, how can it be made salty again? «خوێ باشە، بەڵام ئەگەر سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟
35 Fit for neither soil nor manure pile, it's thrown out. Whoever has ears to hear, let them hear." ئەوسا نە بەکەڵکی زەوی دێت و نە بەکەڵکی پەیین دێت، بەڵکو فڕێدەدرێتە دەرەوە. «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]