Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Leviticus 8 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father spoke to Moses: هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "Take Aaron and his sons with him, the garments, the anointing oil, the bull of the sin offering, the two rams, and the basket of yeast-free bread, «هارون و کوڕەکانی ببە، لەگەڵ جلەکان و زەیتی دەستنیشانکردنەکە و جوانەگاکەی قوربانی گوناه و دوو بەرانەکە و سەبەتە نانە فەتیرەکە.
3 and assemble the whole congregation at the entrance of the tent of meeting." هەموو کۆمەڵیش لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆبکەرەوە.»
4 Moses did as our Father commanded him; the assembly gathered at the entrance of the tent of meeting. موساش وەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد، ئیتر کۆمەڵەکە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆبوونەوە.
5 And Moses said to the congregation, "This is what our Father has commanded to be done." موسا بە کۆمەڵەکەی گوت: «یەزدان فەرمانی داوە ئەمە بکرێت.»
6 Then Moses brought Aaron and his sons forward and washed them with water. ئینجا موسا هارون و کوڕەکانی هێنایە پێشەوە و بە ئاو شوشتنی.
7 He put the tunic on Aaron, tied the sash around him, dressed him in the robe, put the ephod on him, tied the ephod's skillfully woven band around him, and fastened it to him. کراسەکەی لەبەر هارون کرد و کەمەربەندەکەی بۆ بەست، کەواکەی لەبەری کرد، ئێفۆدەکەی خستە سەر و بە پشتبەستی ئێفۆدەکە بەستی و توندی کرد.
8 He placed the breastpiece on him, and in the breastpiece he put the Urim and the Thummim. بەرسینەکەی لەبەری کرد و ئوریم و تومیمەکەی خستە ناو بەرسینەکە.
9 He set the turban on Aaron's head, and on its front he set the gold plate, the holy crown, as our Father commanded Moses. مێزەرەکەشی خستە سەر سەری هارون. لەسەر مێزەرەکە بەلای پێشەوە پلێتە زێڕەکەی دانا کە تاجەگوڵینەی پیرۆزە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
10 Then Moses took the anointing oil and anointed the tabernacle and everything in it, and consecrated them. ئینجا موسا زەیتی دەستنیشانکردنەکەی هێنا و چادرەکەی پەرستن و هەرچی تێیدا بوو دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد.
11 He sprinkled some of it on the altar seven times, anointing the altar, all its utensils, and the basin with its stand, to dedicate them. حەوت جاریش بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندی و قوربانگاکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و حەوزەکە و بنکەکەی دەستنیشان کرد بۆ تەرخانکردنیان.
12 He poured some anointing oil on Aaron's head and anointed him to dedicate him. هەندێک لە زەیتی دەستنیشانکردنەکەشی لە سەری هارون دا و دەستنیشانی کرد بۆ تەرخانکردنی.
13 Then Moses brought Aaron's sons forward, dressed them in tunics, tied on sashes, and put caps on their heads, as our Father had commanded Moses. موسا کوڕەکانی هارونی هێنایە پێشەوە و کراسی لەبەرکردن و کەمەربەندی بۆ بەستن و سەرپێچەکانی بۆ توند کردنەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
14 He brought the bull of the sin offering, and Aaron and his sons laid their hands on its head. ئینجا جوانەگاکەی قوربانی گوناهی هێنایە پێشەوە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکەی گوناه دانا.
15 Moses slaughtered it, took the blood, and with his finger applied it to the altar's horns all around, purifying the altar. He poured the rest of the blood at the altar's base and dedicated the altar, making atonement for it. موسا سەری بڕی و هەندێک لە خوێنەکەی برد و بە پەنجەی دەستی خوێنەکەی لە هەموو قۆچەکانی قوربانگاکە دا بۆ ئەوەی قوربانگاکە پاک بکاتەوە. ئینجا پاشماوەی خوێنەکەی ڕشتە بنکەی قوربانگاکە. ئیتر تەرخانی کرد بۆ کەفارەتکردن بۆی.
16 He took all the fat on the inner organs, the liver's lobe, and the two kidneys with their fat, and burned it on the altar. موسا هەموو ئەو پیوەی کە هەناوی داپۆشیوە لەگەڵ ئەوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە و هەردوو گورچیلەکەی برد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندنی.
17 But the bull—hide, flesh, and waste—he burned outside the camp, as our Father commanded Moses. بەڵام جوانەگاکەی بە پێست و گۆشت و ڕیخۆڵەکەیەوە لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بە ئاگر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
18 He brought the ram for the burnt offering; Aaron and his sons laid their hands on its head. ئینجا بەرانەکەی قوربانی سووتاندنی هێنایە پێشەوە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دانا.
19 Moses slaughtered it and threw the blood against the sides of the altar. دوای ئەوە موسا سەری بڕی و خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاند.
20 He cut the ram into pieces and burned the head, the pieces, and the fat. بەرانەکەی پارچەپارچە کرد و موسا سەرەکە و پارچەکان و پیوەکەی سووتاند.
21 He washed the inner organs and legs in water, then burned the whole ram on the altar—a burnt offering, a pleasing aroma, a food offering to our Father, as our Father commanded Moses. بەڵام هەناو و قاچەکانی بە ئاو شوشت، موسا هەموو بەرانەکەی لەسەر قوربانگاکەدا سووتاند، وەک قوربانی بە ئاگر، بۆنی خۆشی، قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
22 He brought the second ram, the ram of ordination, and Aaron and his sons laid their hands on its head. ئینجا بەرانی دووەم، بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەی هێنایە پێشەوە، هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دانا.
23 Moses slaughtered it, took some of its blood, and put it on Aaron's right earlobe, right thumb, and right big toe. موسا سەری بڕی و لە خوێنەکەی برد و لە شلکەی گوێی ڕاستی هارونی دا، هەروەها لە پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستی.
24 Moses brought Aaron's sons near and put blood on their right earlobes, thumbs, and big toes, then splashed the rest against the altar's sides. هەروەها کوڕەکانی هارونی هێنایە پێشەوە و لە خوێنەکەی هەڵگرت و لە شلکەی گوێی ڕاستیان و پەنجە گەورەی دەستی ڕاستیان و پەنجە گەورەی پێی ڕاستیانی دا، پاشان خوێنی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاند.
25 He took the fat, the fat tail, all the fat on the intestines, the liver's long lobe, the two kidneys with their fat, and the right thigh. لەدوای ئەوە پیو و دوگ و هەموو پیوەکەی هەناوی و سەر جگەر و گورچیلەکان و هەردوو گورچیلە و ڕانی ڕاستی برد.
26 From the basket of unleavened bread before our Father, he took one cake, one oiled cake, and one wafer, and put them on the fat and the right thigh. هەروەها لە سەبەتەی فەتیرەکە، ئەوەی لەبەردەم یەزدانە، نانێک و کولێرەیەک لەوەی بە زەیتە و ناسکە نانێکی برد و لەسەر پیوەکە و لەسەر ڕانە ڕاستەکەی دانا.
27 He put all these in Aaron's and his sons' hands, and waved them as a wave offering before our Father. هەمووی خستنە سەر دەستی هارون و کوڕەکانی و لەبەردەم یەزدان وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرزیان کردەوە.
28 Moses took them from their hands and burned them on the altar with the burnt offering—an ordination offering, a pleasing aroma, a food offering to our Father. ئینجا موسا لە دەستیانی وەرگرت و لەگەڵ قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، ئەوە قوربانی ئەرک پێ سپاردنە، بۆنی خۆشییە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان.
29 Moses took the breast and waved it as a wave offering before our Father—Moses's portion from the ram of ordination, as our Father commanded him. هەروەها موسا سنگی بەرانی ئەرکسپاردنەکەی برد کە بەشی خۆی بوو، وەک قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدان بەرزی کردەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
30 Moses took some anointing oil and some blood from the altar and sprinkled it on Aaron and his garments, on his sons and their garments. So he consecrated Aaron and his garments, and his sons and their garments with him. پاشان موسا لە زەیتی دەستنیشانکردنەکە و لە خوێنەکەی سەر قوربانگاکەی برد و بەسەر هارون و جلەکانی و بەسەر کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پرژاند. هارون و جلەکانی و کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پێ تەرخان کردن.
31 Moses told Aaron and his sons, "Boil the meat at the tent of meeting's entrance, eat it there with the bread from the ordination-offering basket, as I commanded: Aaron and his sons will eat it. ئینجا موسا بە هارون و کوڕەکانی گوت: «گۆشتەکە لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لێبنێن و هەر لەوێش بیخۆن، لەگەڵ ئەو نانەی ناو سەبەتەکەش، قوربانی ئەرکسپاردن، وەک فەرمانم کرد و گوتم: ”هارون و کوڕەکانی بیخۆن.“
32 Whatever is left of the meat and the bread, burn it with fire. ئەوەی لە گۆشت و نانەکەش دەمێنێتەوە بە ئاگر بیسووتێنن،
33 Do not leave the Tent of Meeting's entrance for seven days, until your ordination days end, for it takes seven days to ordain you. لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنیش دوور نەکەونەوە، حەوت ڕۆژ هەتا تەواوی ڕۆژەکانی ئەرکسپاردنتان، چونکە حەوت ڕۆژ ئەرکتان پێ دەسپێردرێت.
34 What has been done today, our Father has commanded to be done to make atonement for you. هەروەک لەم ڕۆژەدا کرا، یەزدان فەرمانی داوە کە بکرێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان.
35 Stay at the tent of meeting's entrance day and night, seven days, doing what our Father requires, so you do not die—this is what I was commanded." حەوت شەو و حەوت ڕۆژ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دەمێننەوە و وریابن بۆ پارێزگاری لە ئەرکەکانی یەزدان، ئیتر نامرن، چونکە ئاوا فەرمانم پێکراوە.»
36 So Aaron and his sons did everything our Father had commanded through Moses. جا هارون و کوڕەکانی هەموو ئەو شتانەی یەزدان لە ڕێگەی موسا فەرمانی پێ کردبوو، کردیان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]