Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Leviticus 19 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father spoke to Moses, saying: هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "Speak to the whole community of Israel: You are to be holy, for I, your Father, am holy. «لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”دەبێت پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم، یەزدانی پەروەردگارتانم.
3 "Each of you must respect your mother and father, and keep my Sabbaths. I am your Father. «”هەر یەکێک لە ئێوە، دەبێت ڕێزی دایک و باوکی خۆی بگرێت و شەممەکانم بپارێزن، من یەزدانی پەروەردگارتانم.
4 "Do not turn to idols or make for yourselves gods of cast metal. I am your Father. «”ئاوڕ لە بت مەدەنەوە و خوداوەندی لەقاڵبدراو بۆ خۆتان دروستمەکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم.
5 "When you sacrifice a peace offering to me, offer it so you will be accepted. «”کاتێک قوربانییەکی هاوبەشی بۆ یەزدان سەردەبڕن، با بە شێوەیەک بێت لەبەردەم یەزدان قبوڵ بێت،
6 Eat it the day you offer it, or the next; anything left to the third day, burn in fire. ئەو ڕۆژەی سەری دەبڕن دەیخۆن لەگەڵ ڕۆژی پاشتر. ئەوەی لێی دەمێنێتەوە بۆ ڕۆژی سێیەم، دەبێت بە ئاگر بسووتێنرێت.
7 If any is eaten on the third day, it is foul and will not be accepted. ئەگەر لە ڕۆژی سێیەمدا بخورێت، ئەوە گڵاوە و قبوڵ نییە.
8 Whoever eats it bears their guilt, for they desecrated what is holy to me; that person will be cut off from their people. ئەوەی لێی بخوات ئەوا تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە شتێکی پیرۆزی یەزدانی گڵاو کردووە، جا ئەو کەسە لە گەلەکەی دادەبڕدرێت.
9 "When you harvest your land, do not reap to the field's edges or gather the gleanings of your harvest. «”کاتێک دروێنەی زەوییەکانتان دەکەن، لێوارەکانی کێڵگەکەت مەدورەوە، ئەوەی لە دروێنەکە دەکەوێت، هەڵیمەگرەوە،
10 Do not strip your vineyard bare or gather its fallen grapes. Leave them for the poor and the foreigner. I am your Father. پاشماوەی هێشووە ترێیەکان لە مێوەکەت مەکەرەوە و ئەوەی دەکەوێت هەڵیمەگرەوە، بۆ هەژار و نامۆی بەجێبهێڵە. من یەزدانی پەروەردگارتانم.
11 "Do not steal; do not deceive; do not lie to one another. «”مەدزن. «”درۆ مەکەن. «”فێڵ لە یەکتری مەکەن.
12 "Don't swear falsely by my name, desecrating your Father's name. I am your Father. «”بە درۆ سوێند بە ناوی من مەخۆن، چونکە ناوی خوداکەت دەزڕێنیت، من یەزدانم.
13 "You shall not oppress your neighbor or rob him. Do not hold a hired worker's wages overnight. «”نزیکەکەت فریومەدە و تاڵانی مەکە. «”کرێی کرێگرتەش لەلای خۆت بۆ بەیانی مەهێڵەوە.
14 "Do not curse the deaf or place a stumbling block before the blind, but fear your Father. I am your Father. «”نەفرەت لە کەڕ مەکە و کۆسپ مەخەرە بەردەم نابینا، بەڵکو لە خودات بترسە، من یەزدانم.
15 "Do not pervert justice in your decisions. Do not favor the poor or defer to the great, but judge your neighbor fairly. «”لە دادوەریدا ستەم مەکەن، نە لایەنگری هەژار بکەن و نە پشتی کەسی مەزن بگرن، بەڵکو بە دادپەروەری حوکمی بەرامبەرەکەت بدە.
16 "Don't spread slander among your people, and don't stand idle while your neighbor's life is in danger. I am your Father. «”لەنێوان خەڵکی قسە مەهێنە و مەبە. «”مەبە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەکەت، من یەزدانم.
17 "Do not hate your brother in your heart; correct your neighbor openly, so you don't bear sin because of him. «”لە دڵەوە ڕقت لە براکەت نەبێتەوە، ڕاشکاوانە دراوسێکەت سەرزەنشت بکە، بۆ ئەوەی بەشداری لە گوناهی نەکەیت.
18 Do not take revenge or hold a grudge against your own people, but love your neighbor as yourself. I am your Father. «”تۆڵە مەستێنەوە و قین لە دڵ مەبە بەرامبەر کوڕی گەلەکەت، بەڵکو نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. من یەزدانم.
19 "Keep my decrees. Don't breed your livestock with a different kind. Don't sow your field with two kinds of seed, or wear a garment of two kinds of material. «”فەرزەکانم بەجێبهێنن. «”دوو جۆری جیا لە ئاژەڵەکانت پێکەوە جووت مەکە. «”دوو جۆر تۆو لە کێڵگەکەت مەڕوێنە. «”با جلێکت لەبەر نەبێت کە دوو جۆر بێت.
20 "If a man sleeps with a slave woman assigned to another man, and she has not been bought back or set free, an inquiry is required. They are not to be put to death, since she was not free. «”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێک جووت بوو، ئەویش کەنیزەیەکی مارەبڕ بوو بۆ پیاوێکی دیکە، بەڵام نەکڕابووەوە و ئازاد نەکرابوو، پێویستە سزایەکی گونجاو بدرێت. کەسیان ناکوژرێت، چونکە ئافرەتەکە ئازاد نەکراوە.
21 He is to bring his guilt offering to me, at the entrance of the tent of meeting—a ram as the guilt offering. دەبێت پیاوەکە قوربانییەک بۆ تاوانەکەی بۆ لای یەزدان بهێنێتە دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بەرانێک وەک قوربانی تاوان.
22 The priest will make atonement for him with the ram of the guilt offering before me, for the sin he committed; and he will be forgiven the sin he committed. جا کاهینەکە بە بەرانی قوربانی تاوانەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی، جا لەو گوناهەی کردوویەتی لێخۆشبوونی بۆ دەبێت.
23 "When you enter the land and plant any food tree, treat its fruit as forbidden. For three years it is forbidden to you; do not eat it. «”کاتێک چوونە ناو خاکەکە و هەر دارێکتان بۆ خواردن ڕواند، ئەوا بەرەکەی بە قەدەغەکراو بزانن. سێ ساڵ بۆتان قەدەغەکراوە و لێی ناخورێت،
24 In the fourth year all its fruit is to be holy, an offering of praise to me. لە ساڵی چوارەمیش هەموو بەروبوومەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ شکۆدارکردنی یەزدان،
25 But the fifth year you may eat its fruit, so it yields more for you. I am your Father. بەڵام لە ساڵی پێنجەمدا بەرەکەی بخۆن، هەتا داهاتی بۆتان زیاد بکات، من یەزدانی پەروەردگارتانم.
26 "Do not eat anything with the blood in it. Do not practice fortune-telling or interpret omens. «”هەر گۆشتێک بە خوێنەوە بوو مەیخۆن. «”فاڵ مەگرنەوە و جادووگەری مەکەن.
27 "Do not round off the hair at the sides of your head or damage the edges of your beard. «”لاتەنیشتەکانی سەرتان مەتاشن و دەستکاری دوو لای ڕیشتان مەکەن.
28 "Don't cut your body for the dead or tattoo yourselves. I am your Father. «”بۆ مردوو خۆتان بریندار مەکەن، نەخش لە لەشی خۆتان مەکوتن، من یەزدانم.
29 "Do not desecrate your daughter by making her a prostitute, or the land will turn to prostitution and fill with depravity. «”کچەکەت سووک مەکە، بەوەی بیکەیت بە لەشفرۆش، نەوەک خاکەکە پڕ بێت لە لەشفرۆشی و بەدڕەوشتی.
30 "You are to keep my Sabbaths and revere my sanctuary. I am your Father. «”شەممەکانم بپارێزن و ڕێز لە پیرۆزگاکەم بگرن، من یەزدانم.
31 "Do not turn to mediums or necromancers; do not seek to be made unclean by them. I am your Father. «”مەگەڕێنەوە بۆ لای نێوانگر و بەدوای ڕۆح ئامادەکاردا مەگەڕێن، پێیان گڵاو دەبن، من یەزدانی پەروەردگارتانم.
32 "Stand up before the gray-haired and respect the old. Fear your Father. I am your Father. «”لەبەر ڕیش سپی هەستە و ڕێزی پیر بگرە و لە خودات بترسە، من یەزدانم.
33 "When a foreigner lives among you in your land, do not mistreat them. «”ئەگەر نامۆیەک هاتە خاکەکەتان، ستەمی لێ مەکەن،
34 The foreigner living among you must be to you as a native, and love them as yourself, for you were foreigners in Egypt. I am your Father. وەک هاوڵاتییەک ڕەفتاری لەگەڵ بکەن، وەک خۆتت خۆشبوێت، چونکە ئێوەش لە خاکی میسر نامۆ بوون، من یەزدانی پەروەردگارتانم.
35 "You are to do no wrong in judgment, in measures of length, weight, or quantity. «”ساختەکاری مەکەن، نە لە ئەندازەی پێوانە و نە لە کێش و نە لە بڕ،
36 Have honest scales, honest weights, an honest grain measure, an honest liquid measure. I am your Father, who brought you out of the land of Egypt. دەبێت تەرازووی ڕاست و کێشانەی ڕاست و ئێفەی ڕاست و هەینی ڕاستتان هەبێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان.
37 "Keep all my statutes and all my rules, and do them. I am your Father." «”هەموو فەرزەکانم بەجێبهێنن و یاساکانم پەیڕەو بکەن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم.“»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]