1Our Father spoke to Moses and Aaron, saying:OKSSهەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:
2"When someone has a swelling, rash, or bright spot on their skin that turns into a skin disease, he must be brought to Aaron the priest or one of his priest sons.OKSS«ئەگەر کەسێک ئاوسانێک، یان لیرێک یان لەکەیەکی بریقەدار لەسەر پێستی لەشی هەبوو، کە گومانی نەخۆشی گواستراوەی پێستی لێ بکرێت، ئەوا ئەو کەسە دەهێنرێتە لای هارونی کاهین، یان یەکێک لە کوڕە کاهینەکانی.
3The priest examines the mark on the skin. If the hair in it has turned white and it looks deeper than the skin, it is a contaminating skin disease; the priest examines him and declares him unclean.OKSSئەگەر کاهینەکە پشکنی زامەکە لە پێستی لەشە و ئەو مووانەی لەناو زامەکەن سپین و زامەکە لە پێستی لەش قووڵترە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. کاتێک کاهینەکە پشکنی، بەپێی ڕێوڕەسم ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە.
4But if the bright spot on his skin is white, not deeper than the skin, and its hair hasn't turned white, the priest must isolate the person seven days.OKSSبەڵام ئەگەر لەکەیەکی بریقەداری سپی بوو لە پێستی لەش و لە پێست قووڵتر نەبوو و ئەو مووانەی لەناو لەکەکەن سپی نەببوون، ئەوا کاهینەکە کەسی تووشبوو حەوت ڕۆژ لە خەڵک جیا دەکاتەوە.
5On the seventh day the priest examines him; if the mark hasn't changed or spread on the skin, he isolates him seven more days.OKSSئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی زامەکە وەک خۆیەتی و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژی دیکەش جیای دەکاتەوە.
6On the seventh day the priest examines him again. If the sore faded and didn't spread on the skin, he declares him clean—just a rash. He washes his clothes and is clean.OKSSئەگەر کاهینەکە دووبارە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینییەوە زامەکە کاڵ بووەتەوە و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، واتا ئەوە لیرە. ئەو کەسە جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت.
7But if the rash spreads on his skin after showing himself to the priest for cleansing, he must show himself to the priest again.OKSSبەڵام ئەگەر لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کرد لەدوای ئەوەی پیشانی کاهینەکە درا بۆ پاککردنەوەی، دەبێت دیسان پیشانی کاهینەکە بدرێتەوە.
8The priest examines him: if the rash has spread on the skin, he declares him unclean—it is a skin disease.OKSSئەگەر کاهینەکە پشکنی لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کەسە گڵاو بووە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە.
9"When a defiling skin disease appears on someone, he is to be brought to the priest.OKSS«ئەگەر کەسێک نەخۆشی گواستراوەی پێستی هەبێت، ئەوا دەهێنرێتە لای کاهین.
10The priest examines him: if a white swelling on the skin has turned the hair white, with raw flesh in it.OKSSئەگەر کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی ئاوسانێکی سپی لە پێست هەیە و مووی سپی کردووە و لە شوێنی ئاوسانەکە گۆشتی ڕووت بە دەرەوەیە،
11It is a chronic skin disease; the priest will pronounce him unclean. He must not isolate him, since he is unclean.OKSSئەوا نەخۆشی پێستی درێژخایەنە لە پێستی لەشی، ئیتر کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، دوورەپەرێزی ناکات، چونکە گڵاوە.
12"But if the disease breaks out and covers all his skin, head to foot, wherever the priest looks,OKSS«بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکە تەشەنەی کردبێت و هەموو پێستی داگرتبوو، لە سەرییەوە هەتا پێیەکانی، بەگوێرەی هەموو ئەوەی چاوی کاهینەکە دەیبینێت،
13the priest examines him; if the disease covers his whole body, he pronounces him clean—since it's all turned white, he is clean.OKSSکاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی وا نەخۆشییەکە هەموو لەشی داگرتووە، ئەوا ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، لەو کاتەوە هەمووی سپی بووە، ئەوە پاکە.
14But on the day raw flesh appears on him, he is to be unclean.OKSSبەڵام هەر کاتێک گۆشتی ڕووتی تێدا بینی، ئەوا گڵاو دەبێت.
15The priest sees the raw flesh and pronounces him unclean; the raw flesh is unclean—a skin disease.OKSSکاتێک کاهینەکە گۆشتە ڕووتەکەی بینی، ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. گۆشتی ڕووت گڵاوە، ئەوا کەسەکە نەخۆشییەکی گواستراوەی هەیە.
16But if the raw flesh changes and turns white, he is to come to the priest.OKSSئەگەر گۆشتە ڕووتەکە جارێکی دیکە سپی بووبێتەوە، ئەوا دێتەوە لای کاهینەکە.
17The priest examines him; if the mark has turned white, he declares him clean—he is clean.OKSSئینجا کە کاهینەکە پشکنی وا شوێنە تووشبووەکە سپی بووە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، ئەوا کەسەکە پاکە.
18"When someone has a boil on their skin and it heals,OKSS«ئەگەر کەسێک لە پێستەکەی دومەڵێک بووبێت و چاک بووبێتەوە،
19if a white swelling or reddish-white bright spot forms on the boil, show it to the priest.OKSSلە شوێنی دومەڵەکەش ئاوسانێکی سپی یان لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو هەبێت، ئەوا پیشانی کاهینەکە دەدرێت.
20The priest examines it; if it looks lower than the skin and the hair has turned white, he pronounces him unclean—a skin disease has broken out in the boil.OKSSئەگەر کاهینەکە پشکنی لە پێست قووڵترە و مووەکانی سپی بووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە کە لە دومەڵەکە بڵاوبووەتەوە.
21But if the priest sees no white hair in it, it is not below the skin, and has faded, he is to isolate him seven days.OKSSبەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی مووی سپی تێدا نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە،
22If it spreads further on the skin, the priest declares him unclean; it is diseased.OKSSبەڵام ئەگەر لە پێست تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە گواستراوەیە.
23But if the bright spot stays put, hasn't spread, it's the scar of the boil, and the priest must pronounce him clean.OKSSبەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و تەشەنەی نەکردووە، ئەوە شوێنەواری دومەڵەکەیە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە.
24"Or when skin has a fire burn, and the burn's raw flesh becomes a reddish-white or white bright spot,OKSS«ئەگەر کەسێک لە پێستیدا شوێنێکی سووتاوی بە ئاگر هەبێت، گۆشتە ڕووتەکەی شوێنە سووتاوەکە لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو یان سپی هەبێت،
25the priest examines it: if hair in the bright spot turned white and it looks deeper than the skin, it is a skin disease broken out in the burn—he declares him unclean; it is a skin disease.OKSSکاهینەکە پشکنی وا مووی لەکە بریقەدارەکە سپی بووە و لە پێست قووڵترە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە و لە شوێنە سووتاوەکە بڵاوبووەتەوە. کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە.
26If the priest examines it and finds no white hair in the bright spot, and it's no deeper than the skin but faded, he is to isolate him seven days.OKSSبەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە لەکە بریقەدارەکە مووی سپی نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە.
27On day seven the priest examines him. If it spread on the skin, the priest pronounces him unclean—a defiling skin disease.OKSSکاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم دەیبینێت، ئەگەر بە پێستدا تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە.
28But if the bright spot stays in place, hasn't spread on the skin, and has faded, it's the burn's swelling; the priest is to declare him clean—it is only the burn's scar.OKSSبەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و لە پێست تەشەنەی نەکردبێت و ڕەنگی ئاسایی بوو، ئەوا ئاوسانی سووتانەکەیە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، چونکە شوێنەواری سووتانەکەیە.
29"When a man or a woman has a mark on the head or in the beard,OKSS«هەروەها ئەگەر ئافرەتێک یان پیاوێک زامێک لە سەری یان لە چەناگەی هەبێت،
30the priest examines the mark; if deeper than the skin, with thin yellow hair, he pronounces them unclean—an itch, a skin disease of the head or beard.OKSSکاهینەکە زامەکەی پشکنی وا لە پێست قووڵترە و مووی زەردی وردی تێدایە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە کەچەڵییە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی سەر یان چەناگەیە.
31But if the priest examines the itch mark and it looks no deeper than the skin and has no black hair in it, the priest is to isolate the person for seven days.OKSSبەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی تووشبوون بە کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە، بەڵام مووی ڕەشی تێدا نییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە.
32On the seventh day the priest examines the mark: if the itch hasn't spread, has no yellow hair, and looks no deeper than the skin.OKSSئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا تەشەنەی نەکردووە و مووی زەردی تێدا نییە و کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە،
33The man is to shave, but not the sore area; the priest isolates him another seven days.OKSSبا بتاشرێت، بەڵام کەچەڵییەکە نا، کاهینەکەش حەوت ڕۆژی دیکە کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە.
34On the seventh day the priest examines the itch. If it hasn't spread on the skin and looks no deeper than the skin, the priest declares him clean. He washes his clothes and is clean.OKSSئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی نەکردووە و لە پێست قووڵتر نییە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە کەسی تووشبوو پاکە، جا جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت.
35But if the itch spreads further on the skin after his cleansing,OKSSبەڵام ئەگەر کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی کردبێت لەدوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە پاکە،
36the priest examines him; if the itch spread on the skin, the priest need not look for yellow hair—the man is unclean.OKSSکاهینەکەش پشکنی وا کەچەڵییەکە لە پێست تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە لەدوای مووی زەرد ناگەڕێت، ئەوە گڵاوە.
37But if the priest sees it unchanged, with black hair grown in it, it's healed; he's clean—the priest pronounces him clean.OKSSبەڵام ئەگەر وەک خۆی مایەوە و مووی ڕەشی تێدا ڕوا، ئەوا کەچەڵییەکە چاک بووەتەوە، ئەوە پاکە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە.
38"When a man or a woman has white bright spots on their skin,OKSS«ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک لە پێستیدا لەکەی سپی هەبوو،
39the priest examines them; if the bright spots on their skin are dull white, it is a harmless rash that has broken out on the skin; he is clean.OKSSکاهینەکەش پشکنی ئەوا لە پێستی لەشی لەکەی ڕەنگ ئاسایی سپی هەیە، ئەوە لیری بێ زیانە، لە پێستدا تەشەنەی کردووە، ئەوا کەسەکە پاکە.
40"When a man loses the hair on his head, he is bald, but he is clean.OKSS«ئەگەر کەسێک مووی سەری ڕووتایەوە، ئەوە کەچەڵە، ئەو پاکە.
41If hair falls from the front of his head, his forehead is bald, but he is clean.OKSSئەگەر مووی سەری لەلای پێشەوە ڕووتایەوە، ئەوە سەر ڕووتاوە، ئەو پاکە.
42But if a reddish-white sore is on his bald head or forehead, it is a skin disease breaking out on his bald head or forehead.OKSSبەڵام ئەگەر لە کەچەڵییەکە یان ڕووتاوییەکە لەکەی سپی سوورباو هەبوو، ئەوا نەخۆشی گواستراوەیە و لە کەچەڵییەکەی یان ڕووتاوییەکەی تەشەنەی کردووە.
43The priest examines him; if a reddish-white swelling is on his bald head or forehead, like skin disease on the body's skin.OKSSئەگەر کاهینەکە ئەوەی پشکنی و بینی وا ئاوساوی تووشبوونەکە سپی سوورباوە لە کەچەڵییەکەی یان لە ڕووتاوییەکەی وەک نەخۆشی گواستراوەی پێست،
44A man with a skin disease is unclean; the priest must declare him unclean, his mark on his head.OKSSئەوە کەسێکی نەخۆش و گڵاوە. کاهینەکەش ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، سەری تووش بووە.
45"Anyone with the skin disease must wear torn clothes, let their hair hang loose, cover their upper lip, and cry, 'Unclean, unclean!'OKSS«ئەو کەسە تووش بووە، جلی دڕاو لەبەر دەکات و سەری دانەپۆشراو دەبێت و سمێڵی دادەپۆشێت و هاوار دەکات: ”گڵاو! گڵاو!“
46While the mark remains, they are unclean—unclean; they must live alone, outside the camp.OKSSهەموو ئەو ڕۆژانەی نەخۆشییەکەی پێوەیە گڵاو دەبێت، گڵاوە و بە تەنها دەژیێت، دەرەوەی ئۆردوگا دەبێتە جێی مانەوەی.
47"When a garment has a mark of mildew in it, whether a wool or a linen garment,OKSS«بەڵام ئەگەر جلوبەرگێک کەڕوو لێی دابوو، جلوبەرگی خوری یان کەتان،
48in fabric of linen or wool, woven or knitted, or in leather or anything of leather,OKSSئەوەی ڕستراو بێت یان چنراو، لە کەتان و لە خوری، یان لە چەرم، یان لە هەر دروستکراوێک لە چەرم،
49if a mark on garment, leather, warp, or weft, or any leather article, is greenish or reddish, it is mildew and must be shown to the priest.OKSSلێدانەکەش سەوزباو یان سوورباو بوو، لە جلەکە یان لە چەرمەکە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە هەر شتێک لە چەرم بێت، ئەوە لێدانی کەڕووە، جا پیشانی کاهین دەدرێت.
50The priest is to examine the mark and isolate the affected article for seven days.OKSSکاهینەکەش کەڕووەکە دەپشکنێت و لێدراوە تووشبووەکە حەوت ڕۆژ جیا دەکاتەوە.
51On the seventh day he examines the mark. If it has spread in the garment, warp or weft, or in leather or anything made of leather, it is destructive mildew—unclean.OKSSجا کە لە ڕۆژی حەوتەم لێدانەکەی پشکنی وا لە جلەکە بڵاوبووەتەوە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە چەرم، لە هەموو ئەوانەی لە چەرم دروستدەکرێت بۆ بەکارهێنان، ئەوا لێدانەکە کەڕووە و زیان بەخشە، گڵاوە.
52Burn the garment—warp or weft, wool or linen—or any leather article with the mark, for it is a destructive mildew; burn it in the fire.OKSSجا جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە لە خوری بێت یان کەتان یان لە هەر شتێکی چەرم دەیسووتێنێت، ئەوەی لێدانەکەی تێدایە، چونکە کەڕووی زیان بەخشە بە ئاگر دەسووتێنرێ.
53"But if the priest examines it and the sore hasn't spread in the garment, or warp, or weft, or any leather article,OKSS«بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی وا کەڕووەکە لە جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان شتە چەرمەکە بڵاونەبووەتەوە،
54the priest will order the marked article washed, and isolate it another seven days.OKSSئەوا کاهینەکە فەرمان دەدات ئەوەی لێدانەکەی تێدایە بشۆن و حەوت ڕۆژی دیکە جیای دەکاتەوە.
55After the affected fabric is washed, the priest examines it. If the mark's look hasn't changed, though it hasn't spread, it is unclean. Burn it in the fire—it is a corroding spot, inside or outside.OKSSئەگەر کاهینەکە دوای شوشتنی لێدانەکە پشکنی کەڕووەکە دیمەنی نەگۆڕاوە و بڵاونەبووەتەوە، ئەوا گڵاوە. دەبێت بە ئاگر بیسووتێنیت، جا لەناوەوەی بێت یان لە دەرەوەی.
56If the priest sees the mark has faded after washing, he must tear it from the garment, leather, or woven or knitted material.OKSSبەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی شوێنی کەڕووەکە ڕەنگی ئاساییە پاش شوشتنی، ئەوا لە جلەکە یان چەرمەکە، ڕستراوەکە یان چنراوەکە دەیدڕێنێت.
57If it reappears in the garment, woven or knitted, or any leather, it's spreading; burn what has the mark in fire.OKSSبەڵام ئەگەر لە جلەکە، لە ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان لە شتە چەرمەکە دەرکەوتەوە، ئەوا بڵاوبووەتەوە، ئەوەی کەڕووەکەی تێدایە بە ئاگر دەیسووتێنێت.
58But if the mark leaves the garment, warp, weft, or leather item you washed, wash it again—it is clean.OKSSبەڵام هەر جلێک، ڕستراو یان چنراو، یان شتێکی چەرم، ئەوەی دەیشۆیت و کەڕووەکەی تێدا نامێنێت، ئەوا دووبارە دەشۆردرێتەوە و پاک دەبێتەوە.»
59"This is the law for a mildew mark on a wool or linen garment, warp or weft, or any leather item—to pronounce it clean or unclean."OKSSئەوانە ڕێنماییەکان بوون دەربارەی کەڕوولێدان، لە جلی خوری یان لە کەتان، لە ڕستراو یان لە چنراو یان هەر شتێکی چەرم، بۆ ڕاگەیاندن کە پاکە یان گڵاوە.