Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Leviticus 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father spoke to Moses and Aaron, saying to them, هەروەها یەزدان لەگەڵ موسا و هارون دوا و پێی فەرموون:
2 "Speak to the Israelites: These are the living creatures you may eat among all the animals on the earth. «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێن و بڵێن: ”ئەوانە ئەو گیانلەبەرانەن کە دەیانخۆن، لە هەموو ئاژەڵەکانی سەر زەوی:
3 Among the animals, you may eat any that has a divided hoof, fully split, and chews the cud. هەر ئاژەڵێک کە سمی دوو کەرت بێت و کاوێژ بکات، ئەوە دەخۆن.
4 "But these you must not eat among those that chew the cud or have a divided hoof: the camel—it chews the cud but has no divided hoof; it is unclean for you. «”لەوانەی تەنها کاوێژ دەکەن یان تەنها سمیان دوو کەرتە، ئەمانە ناخۆن: وشتر، چونکە کاوێژ دەکات بەڵام سمی دوو کەرت نییە، بۆیە گڵاوە بۆتان؛
5 The rock badger chews the cud but has no divided hoof; it is unclean for you. هەروەها گۆڕهەڵکەنە، چونکە کاوێژ دەکات، بەڵام سمی کەرت نییە، گڵاوە بۆتان؛
6 The hare, because it chews the cud but has no divided hoof—it is unclean for you. کەروێشک، چونکە کاوێژ دەکات بەڵام سمی دوو کەرت نییە، بۆیە گڵاوە بۆتان؛
7 And the pig, though it has a divided, fully split hoof, does not chew the cud—unclean for you. بەراز، چونکە سمی کەرت کراوە، بەڵام کاوێژ ناکات، بۆیە گڵاوە بۆتان.
8 Do not eat their flesh, and do not touch their carcasses—they are unclean for you. نە گۆشتیان بخۆن و نە دەست لە کەلاکیان بدەن، چونکە گڵاوە بۆتان.
9 "You may eat these of all in the waters: whatever has fins and scales in the waters, seas, and rivers—those you may eat. «”لە هەموو ئەوانەی لەناو ئاوەکانیشن ئەمانە دەخۆن، هەموو ئەوانەی باڵ و پوولەکەیان هەبێت لەناو ئاوەکان، لەناو دەریاکان و لەناو ڕووبارەکان، ئەوانە دەخۆن.
10 But any without fins and scales in the seas and rivers, among all that swarm in the waters and all the living creatures in the waters—they are detestable to you. بەڵام هەموو ئەوەی باڵ و پوولەکەی نەبێت لەناو دەریاکان و ڕووبارەکان، لە هەموو خشۆکەکانی ناو ئاوەکان و هەموو زیندەوەرێکی ناو ئاوەکان، قێزەونە بۆتان.
11 They remain detestable to you; do not eat their flesh, and treat their carcasses as detestable. بۆتان قێزەون دەبێت، لە گۆشتەکەی ناخۆن و قێزتان لە کەلاکەکەی دەبێتەوە.
12 Whatever has no fins or scales in the waters—that is detestable to you. هەموو ئەوەی باڵ و پوولەکەی نەبێت لەناو ئاوەکان، بۆتان قێزەونە.
13 "Detest these birds; do not eat them—they are detestable: the eagle, the vulture, the black vulture, «”لە باڵندەکانیش، قێزتان لەمانە دەبێتەوە، ناخورێن، قێزەونن، هەڵۆ و سیسارکە کەچەڵ و داڵاش،
14 the kite, and the falcon according to its kind, واشەی سوور و هەموو جۆرەکانی واشەی ڕەش،
15 every raven according to its kind, هەموو جۆرەکانی قەلەڕەش،
16 the ostrich, the nighthawk, the seagull, and the hawk according to its kind, کوندەپەپووی شاخدار و بایەقووش، مەلی دەریا، هەموو جۆرەکانی باز،
17 the little owl, the cormorant, the great owl, کوندەپەپووی بچووک، مەلی ماسیگرە، کوندەپەپووی گەورە،
18 the white owl, the desert owl, the carrion vulture, کوندەپەپووی سپی و کوندەپەپووی بیابان، واشەی ماسیگر،
19 the stork, the heron according to its kind, the hoopoe, and the bat. لەقلەق و هەموو جۆرەکانی شاهۆ و پەپوسڵێمانکە و شەمشەمەکوێرە.
20 "Every winged swarming creature that walks on four legs is detestable to you. «”هەموو مێرووێکی باڵدار کە لەسەر چوار پێ بڕوات بۆ ئێوە قێزەونە.
21 Yet these you may eat among all winged swarming creatures that walk on four legs: those with jointed legs above their feet for leaping on the ground. لەنێو هەموو مێرووێکی باڵدار کە لەسەر چوار پێ دەڕوات تەنها ئەمانە دەخۆن، ئەوەی دوو لاقی نوشتاوەی هەیە لەسەر قاچەکانی و پێیان هەڵدەبەزێتەوە لەسەر زەوی،
22 You may eat these: the locust, the bald locust, the cricket, and the grasshopper, each according to its kind. ئەمە بە هەموو جۆرەکانییەوە دەخۆن: کوللە و سۆلام و بێوکە و پێکوڕە.
23 But every other winged swarming creature that has four feet is detestable to you. بەڵام ئەوانی دیکە هەر مێرووێکی باڵدار کە چوارپێی هەبێت قێزەونە بۆتان.
24 "These things will make you unclean; whoever touches their carcasses will be unclean until the evening, «”بەمانە گڵاو دەبن، هەرکەسێک دەست لە کەلاکیان بدات یان بەر کەلاکیان بکەوێت، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت،
25 whoever carries any of their carcasses must wash his clothes and be unclean until evening. هەر یەکێک کەلاکیان هەڵبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت.
26 "Every animal with a divided hoof not fully split, or that does not chew the cud, is unclean for you; whoever touches them is unclean. «”هەموو ئەو ئاژەڵانەش کە سمیان بە تەواوی شەق نەبێت، یان کاوێژ نەکات، ئەوا گڵاوە بۆتان و هەرکەسێک دەست لە کەلاکی هەر یەکێکیان بدات یان بەر کەلاکی هەر یەکێکیان بکەوێت ئەوا گڵاو دەبێت.
27 Whatever walks on its paws, among all four-legged animals, is unclean for you; whoever touches their carcasses is unclean until evening, هەر ئاژەڵێکیش لە چوار پێیەکان کە لەسەر ناولەپی بڕوات، گڵاوە بۆتان و هەرکەسێک دەست لە کەلاکیان بدات یان بەر کەلاکیان بکەوێت، هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت،
28 whoever carries their carcasses must wash his clothes and be unclean until evening; they are unclean to you. هەرکەسێک کەلاکیان هەڵبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، ئەوە گڵاوە بۆتان.
29 "These are unclean for you among the swarming things that swarm on the earth: the mole rat, the mouse, the great lizard by its kind, «”ئەمەش گڵاوە بۆتان لەوانەی لەسەر زەوی دەخشێن، ڕاسۆ، جرج، مارمێلکە بە هەموو جۆرەکانییەوە،
30 the gecko, the monitor lizard, the wall lizard, the skink, and the chameleon. قومقمۆکە، بزنمژ، شەوگەرد، مارمێلکەی خشۆک و کامیلۆن.
31 These are unclean for you among all that swarm; whoever touches them dead is unclean until evening. ئەمانە گڵاوەکانن بۆتان لە هەموو خشۆکەکان، هەرکەسێک دەستیان لێ بدات یان بەریان بکەوێت دوای مرداربوونیان، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت.
32 Anything one of their dead bodies falls on becomes unclean—any wooden vessel, cloth, leather, or sackcloth, any working tool. It must be put in water and stays unclean until evening; then it is clean. هەر شتێکیش یەکێک لەوانەی کەوتە سەری کە مردبوو، ئەو شتە گڵاو دەبێت، لە هەر شتێک، دار بێت یان قوماش یان پێست یان گوش، هەر شتێک کە کاری پێ بکرێت، دەخرێتە ناو ئاوەوە و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت و پاشان پاک دەبێتەوە.
33 Any clay pot one of them falls into—whatever is in it is unclean; break it. هەر دەفرێکی گڵینیش ئەمانەی بکەوێتە ناوی، هەرچی تێیدایە گڵاو دەبێت و دەفرەکەش دەشکێنن.
34 Any food touched by such water becomes unclean; any drink in such a vessel becomes unclean. هەر خواردنێکیش کە بخورێت، لەو دەفرەیە ئاوی بەسەردا بکرێت، گڵاو دەبێت. هەر خواردنەوەیەکیش کە لەو دەفرەیە بخورێتەوە، گڵاو دەبێت.
35 Anything one of their carcasses falls on becomes unclean; an oven or stove must be smashed. They are unclean, and unclean to you. هەر شتێک کەلاکی یەکێک لەوانەی تێبکەوێت، گڵاو دەبێت، ئەگەر تەنوور بێت یان ئاگردان، دەبێت تێکبدرێت، ئەوە گڵاوە و بۆ ئێوە گڵاو دەبێت.
36 Yet a spring or cistern holding water stays clean, but whoever touches their carcasses is unclean. تەنها کانی و ئەمباراو کە ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە، ئەوان پاک دەبن، بەڵام هەرکەسێک دەست لە کەلاکی هەر یەکێکیان بدات یان بەر کەلاکی هەر یەکێکیان بکەوێت، ئەوا گڵاو دەبێت.
37 If any of their carcasses falls on seed to be planted, it stays clean. ئەگەر کەلاکی یەکێکیان کەوتە سەر هەر تۆوێک کە بچێنرێت، ئەوا تۆوەکە پاکە،
38 But if water has been put on the seed and part of their carcass falls on it, it is unclean for you. بەڵام ئەگەر ئاو لەسەر تۆوەکە هەبوو و کەلاکی یەکێکیانی کەوتە سەر، گڵاوە بۆتان.
39 "If any animal you may eat dies, whoever touches its carcass is unclean until evening. «”ئەگەر یەکێک لەو ئاژەڵانەی کە خواردنە بۆتان مرد، هەرکەسێک دەست لە کەلاکی بدات یان بەر کەلاکی بکەوێت، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت.
40 Whoever eats its carcass must wash their clothes and be unclean until evening; whoever carries its carcass must wash their clothes and be unclean until evening. هەر یەکێکیش لە کەلاکەکەی بخوات، ئەوا جلەکانی دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، هەر یەکێکیش کەلاکەکەی هەڵبگرێت، ئەوا جلەکانی دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت.
41 "Every swarming creature that swarms on the earth is detestable; do not eat it. «”هەموو خشۆکێکیش کە لەسەر زەوی دەخشێت، ئەوە قێزەونە و ناخورێت.
42 Whatever moves on its belly, walks on four legs, or has many feet—among all the swarming things that swarm on the earth—do not eat them; they are detestable. هەرچی لەسەر سکی بڕوات و هەرچی لەسەر چوارپێ بڕوات لەگەڵ هەموو ئەوەی پێی زیاترە، لە هەموو خشۆکەکان کە لەسەر زەوی دەخشێن مەیخۆن، چونکە قێزەونە بۆتان.
43 Do not make yourselves detestable with any swarming creature that swarms, and do not make yourselves unclean by them, becoming unclean through them. خۆتان پیس مەکەن بە خشۆکێک کە دەخشێت، خۆتانی پێ گڵاو مەکەن و پێی گڵاو مەبن.
44 For I am your Father: dedicate yourselves, be holy, since I am holy. Do not make yourselves unclean with any swarming creature crawling on the ground. من یەزدانی پەروەردگارتانم، خۆتان تەرخان بکەن و پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم. خۆتان بە خشۆکێک کە لەسەر زەوی دەخشێت گڵاو مەکەن.
45 I am your Father who brought you out of Egypt to be your God; be holy, for I am holy." من یەزدانم ئەوەی کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان بۆ ئەوەی ببێتە خوداتان، کەواتە پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.
46 This is the law of the animals, the birds, every living creature moving in the waters, and every creature swarming on the earth, «”ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی ئاژەڵ و باڵندەکان و هەموو گیانلەبەرێک کە لەناو ئاو دەجوڵێت و هەموو گیانێک کە لەسەر زەوی دەخشێت.
47 to distinguish between the unclean and the clean, between animals that may be eaten and those that may not. پێویستە گڵاو و پاک و ئەو زیندەوەرانەی دەخورێن و ئەو زیندەوەرانەی ناخورێن لێک جیا بکەنەوە.“»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]