Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In the days of Ahaz son of Jotham, son of Uzziah, king of Judah, Rezin king of Aram and Pekah son of Remaliah king of Israel marched on Jerusalem to fight it, but could not overpower it. لە سەردەمی پاشایەتی ئاحازی کوڕی یۆتام کوڕی عوزیای پاشای یەهودا، ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئۆرشەلیم، بەڵام نەیانتوانی دەستی بەسەردا بگرن.
2 When the house of David heard, "Aram has joined forces with Ephraim," the hearts of Ahaz and his people shook like forest trees before the wind. هەروەها بە بنەماڵەی داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «ئارامییەکان لەگەڵ ئەفرایم پەیمانیان بەستووە.» جا دڵی ئەو و دڵی گەلەکەی لەرزین، وەک لەرزینی داری دارستان لە ڕووی بادا.
3 Then our Father told Isaiah, "Go meet Ahaz, you and your son Shear-jashub, at the end of the upper pool's channel, on the road to the Launderer's Field, یەزدانیش بە ئیشایای فەرموو: «ئێستا بچۆ بۆ پێشوازی ئاحاز، خۆت و شئار یاشوبی کوڕت، لە کۆتایی ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە لەلای ڕێگای کێڵگەی جلشۆرەکە و
4 and tell him: Take care, stay calm, don't be afraid or lose heart over these two smoking stubs of firewood—over the fierce anger of Rezin, Aram, and Remaliah's son. پێی بڵێ: ”وریا و هێدی بە، مەترسە و با دڵت ورە بەر نەدات لەبەر گڕی تووڕەیی ڕەچین و ئارام و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو، وەک دوو پارچە داری سووتێنراو دووکەڵ دەکەن.
5 Because Aram, along with Ephraim and the son of Remaliah, has plotted evil against you, saying, لەبەر ئەوەی ئارام لەگەڵ ئەفرایم و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو پیلانی خراپەیان لە دژی تۆ ناوەتەوە و گوتیان،
6 'Let us march up against Judah, terrify it, split it open for ourselves, and set the son of Tabeel as king over it,' ’دەچینە سەر یەهودا و پەلاماری دەدەین، داگیری دەکەین و لەناوەندیدا کوڕەکەی تاڤئێل بە پاشا دادەنێین.‘
7 this is what the Sovereign Father says: It will not stand, and it will not happen. یەزدانی باڵادەستیش ئەمە دەفەرموێت: «”سەرناگرێت و نابێت،
8 For the head of Aram is Damascus, and the head of Damascus is Rezin. Within sixty-five years Ephraim will be shattered—no longer a people. چونکە سەری ئارام دیمەشقە و سەری دیمەشقیش ڕەچینە، لە ماوەی شەست و پێنج ساڵدا ئەفرایم دەشکێت و وەک گەل نامێنێت.
9 The head of Ephraim is Samaria, and the head of Samaria is the son of Remaliah. If you do not stand firm in faith, you will not stand at all." سەری ئەفرایمیش سامیرەیە و سەری سامیرەش کوڕەکەی ڕەمەلیاهوە. ئەگەر لە باوەڕدا نەچەسپێن، لە دڵنیاییدا نابن.“»
10 Our Father spoke to Ahaz again, saying, جارێکی دیکە یەزدان بە ئاحازی فەرموو:
11 "Ask your Father for a sign; make it deep as the grave or high as the heavens." «بۆ خۆت داوای نیشانەیەک لە یەزدانی پەروەردگارت بکە، جا چ لە قووڵترینی قووڵاییەکان بێت یان لە بەرزترینی بەرزاییەکان.»
12 But Ahaz said, "I will not ask, and I will not put our Father to the test." ئاحازیش گوتی: «هیچ داوا ناکەم و یەزدان تاقی ناکەمەوە.»
13 Isaiah said, "Listen, house of David! Isn't it enough that you weary people? Must you weary my Father too? ئینجا ئیشایا گوتی: «ئێستا ئەی بنەماڵەی داود، گوێ بگرن! خەڵکت بێزار کرد، ئەمە بەس نییە؟ ئێستاش دەتەوێ خوداکەم بێزار بکەیت؟
14 So the Sovereign Father himself will give you a sign: Look, the virgin will conceive, bear a son, and name him Immanuel. لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل.
15 He will eat curds and honey by the time he knows to reject evil and choose good. دەڵەمە و هەنگوین دەخوات، کاتێک دەزانێت خراپە ڕەت بکاتەوە و چاکە هەڵبژێرێت،
16 Before the boy knows to reject evil and choose good, the land whose two kings you dread will be abandoned. چونکە پێش ئەوەی کوڕەکە بزانێت خراپە ڕەت بکاتەوە و چاکە هەڵبژێرێت، ئەو خاکەی کە تۆ لە دوو پاشاکەی دەترسیت دەبێتە چۆڵەوانی.
17 Our Father will bring on you, your people, and your father's house days unlike any since Ephraim broke from Judah—the king of Assyria. یەزدان سەردەمێک بەسەر خۆت و گەلەکەت و بنەماڵەکەتدا دەهێنێت، کە لە کاتی جیابوونەوەی ئەفرایمەوە لە یەهودا سەردەمی وا نەهاتبێت. ئەو پاشای ئاشور دەهێنێت.»
18 In that day our Father will whistle for the fly from Egypt's distant streams and for the bee in the land of Assyria, لەو ڕۆژە، یەزدان فیکە بۆ مێشەکان لێدەدات، ئەوانەی لەوپەڕی جۆگە ئاوەکانی میسرن و هەروەها بۆ ئەو هەنگانەی کە لە خاکی ئاشورن.
19 and they will all come and settle in the steep ravines and in the clefts of the rocks, on all the thornbushes and at all the watering holes. جا دێن و هەموو لەناو شیوە هەڵدێرەکان و لەناو کون و کەلەبەری گابەردەکان و لەناو هەموو دڕکوداڵەکان و لەناو هەموو لەوەڕگاکان دەنیشنەوە.
20 In that day the Sovereign Father will shave—with a razor hired from beyond the Euphrates, the king of Assyria—the head and leg hair, and sweep the beard away too. لەو ڕۆژەدا پەروەردگار بە گوێزانێکی بەکرێگیراو لەوبەری ڕووباری فوراتەوە، کە پاشای ئاشورە، سەر و مووی بەرتان دەتاشێت و ڕیشیش دادەماڵێت.
21 In that day a man will keep alive a young cow and two sheep, لەو ڕۆژەدا، پیاو مانگایەک و دوو بزن بەخێو دەکات،
22 and because of the abundance of milk, he will eat curds; all left in the land will eat curds and honey. جا ئەوەندە شیر دەدەن هەر دەڵەمە دەخوات، چونکە هەموو ئەوانەی لەناو خاکەکە دەمێننەوە دەڵەمە و هەنگوین دەخۆن.
23 That day, every place with 1,000 vines worth 1,000 silver pieces will become thorns and thornbushes. لەو ڕۆژەدا، هەر شوێنێک کە لێی بوو هەزار ڕەز بە هەزار شاقل زیو، دەبێت بە دڕکوداڵ.
24 People come there with arrows and bow, for all the land will be thornbushes and thorns. بە تیر و بە کەوانەوە دێنە ئەوێ، چونکە هەموو زەوییەکە دەبێت بە دڕکوداڵ.
25 You will not go to the hills once worked with the hoe, for fear of the thornbushes and thorns; they become pasture for cattle and trampling ground for sheep." هەموو ئەو چیایانەی کە بە قازمە کون دەکران کەس نایەتە ئەوێ لە ترسی دڕکوداڵ، بەڵکو گاگەلی تێدا بەڕەڵا دەکرێت و مەڕ پێپەستی دەکات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]