Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Haggai 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In King Darius's second year, in the sixth month, on the first day, the word of our Father came through Haggai the prophet to Zerubbabel son of Shealtiel, governor of Judah, and to Joshua son of Jehozadak, the high priest: لە یەکی مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە بۆ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و بۆ یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین هات و فەرمووی:
2 This is what the Father of heaven's armies says: "These people say it isn't yet time to rebuild the house of our Father." یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەم گەلە گوتیان: ”هەتا ئێستا کاتی بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان نەهاتووە.“»
3 Then the word of our Father came through Haggai the prophet: ئینجا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات:
4 "Should you be living in your paneled houses while this house lies in ruins?" «ئایا دەگونجێ کە لە ماڵە ڕازاوەکەتان دابنیشن، بەڵام ئەم ماڵە وێرانە؟»
5 So then, this is what the Father of heaven's armies says: "Consider carefully how you have lived. ئێستاش یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن.
6 You have sown much, but harvested little. You eat, but never have enough. You drink, but never have your fill. You put on clothes, but no one keeps warm. And the one who earns wages earns them only to put them into a purse with holes." زۆرتان چاند، بەڵام کەم هات. خواردتان، بەڵام تێر نەبوون. خواردتانەوە، بەڵام تینووێتیتان نەشکا. بەرگتان پۆشی، بەڵام گەرم نەبوونەوە. کرێگرتەش کرێ وەردەگرێت، بەڵام دەیخاتە گیرفانێکی دڕاو.»
7 This is what the Father of heaven's armies says: "Consider carefully how you have lived. یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن.
8 Go up into the hills, bring down timber, and rebuild the house, so that I may take pleasure in it and be honored," says our Father. سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم.
9 "You expected much, but it amounted to so little. What you brought home, I blew away. Why?" declares the Father of heaven's armies. "Because of my house, which still lies in ruins, while each of you is busy with his own house. چاوەڕێی زۆرتان کرد، بەڵام کەم هات. ئەوەی ئێوە هێناتانە ماڵەوە، فووم لێی کرد. لەبەر چی؟ لەبەر ماڵەکەم، ئەوەی کە وێرانە، ئێوەش هەریەکە و بە ماڵەکەی خۆیەوە سەرقاڵە.
10 Therefore, because of you the heavens have withheld their dew, and the earth has withheld its produce. لەبەر ئەوە ئاسمان شەونمی لەسەر ئێوە ڕاگرت و زەویش بەروبوومی خۆی ڕاگرت.
11 I called for a drought on the fields and the hills, on the grain, the new wine, the olive oil, on whatever the ground produces, on people and livestock, and on all the labor of your hands." من وشکەساڵیم بانگکرد بۆ سەر زەوییەکە و بۆ سەر چیاکان، بۆ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، بۆ سەر هەرچی خاکەکە بەرهەمی دەهێنێت، بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ سەر هەموو کارەکانی دەست.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
12 Then Zerubbabel son of Shealtiel, Joshua son of Jehozadak the high priest, and all the remnant of the people obeyed our Father's voice and the words of Haggai the prophet, since our Father had sent Haggai; and the people feared before our Father. ئینجا زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و هەموو پاشماوەی گەل گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاریان و پەیامەکەی حەگەی پێغەمبەر بوون کە یەزدانی پەروەردگاریان ناردبووی، گەلیش لەبەردەم یەزدان ترسان.
13 Then Haggai, our Father's messenger, gave the people this message: "I am with you, declares our Father." ئینجا حەگەی نێردراوی یەزدان پەیامەکەی یەزدانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت، من لەگەڵتاندام.»
14 So our Father stirred the spirit of Zerubbabel son of Shealtiel, governor of Judah, the spirit of Joshua son of Jehozadak the high priest, and the spirit of all the remnant of the people. They came and worked on the house of the Father of heaven's armies, ئینجا یەزدان ڕۆحی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودای هەژاند لەگەڵ ڕۆحی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و ڕۆحی هەموو پاشماوەی گەل، جا هاتن و کارەکەی ماڵی یەزدانی سوپاسالاری خودای خۆیان ئەنجام دا،
15 on the twenty-fourth day of the sixth month in the second year of Darius the king. لە بیست و چواری مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]