Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then our Father told Noah, "Enter the ark with your whole household, for I've seen you righteous before me in this generation. ئینجا یەزدان بە نوحی فەرموو: «خۆت و خاووخێزانەکەت بڕۆنە ناو کەشتییەکەوە، چونکە لەم نەوەیەدا تەنها تۆم بە ڕاستودروست بینیوە لەبەردەمم.
2 Take for yourself seven pairs of every clean animal, male and female, and one pair of unclean animals, male and female, لە هەموو جۆرێکی ئاژەڵە پاکەکان، نێر و مێ، حەوت جووت لەگەڵ خۆت دەبەیت، لەو ئاژەڵانەی پاک نین، نێر و مێ، جووتێک دەبەیت.
3 also seven pairs of sky birds, male and female, to keep offspring alive across all the earth. لە باڵندەکانی ئاسمانیش حەوت جووت، لە نێر و مێیان، بۆ هێشتنەوەی ڕەگەزەکانیان لەسەرتاسەری ڕووی زەوی.
4 For in seven days I'll rain on the earth forty days and forty nights, and wipe out every living thing I made from the face of the ground." دوای حەوت ڕۆژی دیکە، چل شەو و چل ڕۆژ باران بەسەر زەویدا دەبارێنم. هەموو ئەو بوونەوەرە زیندووانە لەسەر ڕووی زەوی دەسڕمەوە کە دروستم کردوون.»
5 Noah did everything our Father commanded him. نوح هەموو شتێکی بەپێی فەرمانی یەزدان ئەنجام دا.
6 Noah was 600 years old when the floodwaters came upon the earth. نوح تەمەنی شەش سەد ساڵ بوو کە لافاو لەسەر زەوی هەستا.
7 He, his sons, his wife, and his sons' wives entered the ark to escape the floodwaters. نوح خۆی و کوڕەکانی و ژنەکەی و بووکەکانی پێش ئاوی لافاوەکە چوونە ناو کەشتییەکە.
8 Of clean animals and animals not clean, of birds and all that crawls on the ground. لە ئاژەڵە پاک و ئاژەڵە ناپاکەکان، لە باڵندە و هەموو ئەو بوونەوەرانەی لەسەر زەوی دەخشێن،
9 Two by two, male and female, came to Noah in the ark, as our Father commanded Noah. جووت جووت لە نێر و مێ، هاتنە لای نوح و چوونە ناو کەشتییەکە، هەروەک چۆن خودا فەرمانی بە نوح دابوو.
10 After the seven days, the floodwaters came upon the earth. دوای حەوت ڕۆژەکە ئاوی لافاوەکە هاتە سەر زەوی.
11 In Noah's six hundredth year, second month, day seventeen—that same day—all springs of the great deep burst open, and heaven's floodgates opened. کاتێک نوح تەمەنی شەش سەد ساڵ بوو، لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی دووەم، لەو ڕۆژەدا هەموو سەرچاوەکانی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی تەقینەوە و دەروازەکانی ئاسمانیش کرانەوە.
12 The rain fell on the earth for forty days and forty nights. چل شەو و چل ڕۆژیش لەسەر زەوی باران باری.
13 That day Noah entered the ark—he, his sons Shem, Ham, Japheth, his wife, and his sons' three wives. هەر لە هەمان ڕۆژدا نوح و کوڕەکانی، سام و حام و یافەت، پێکەوە لەگەڵ ژنەکەی و هەر سێ بووکەکەی چوونە ناو کەشتییەکەوە.
14 They and every wild animal by their kind, every livestock by their kind, every crawler on earth by their kind, every bird by their kind, every winged creature. لەگەڵیان هەموو ئاژەڵە کێوییەکان بەپێی جۆریان، هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان بەپێی جۆریان، هەموو بوونەوەرە خشۆکەکان بەپێی جۆریان، هەموو باڵندەیەک بەپێی جۆریان و هەموو باڵدارێک.
15 They came to Noah, into the ark, two by two, all flesh with breath of life. جووت جووت لە هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانیان تێدابوو، چوونە ناو کەشتییەکە بۆ لای نوح.
16 Male and female of all flesh entered, as our Father commanded him; then our Father shut him in. ئەوانەی دەهاتنە ناوەوە لە نێر و مێی هەموو گیاندارێکی زیندوو بوون، وەک چۆن خودا فەرمانی بە نوح دابوو. ئینجا یەزدان لەدوایەوە دەرگای کەشتییەکەی داخست.
17 The flood lasted forty days on the earth; the waters rose, lifted the ark, floating above the earth. لافاوەکە بۆ ماوەی چل ڕۆژ لەسەر زەوی بەردەوام بوو. کاتێک ئاو زۆر بوو کەشتییەکەی هەڵگرت، ئیتر کەشتییەکە لە زەوی بەرزبووەوە.
18 Waters surged and rose greatly over the earth, and the ark floated on the water's surface. ئاو لەسەر زەوی بەرزبووەوە و گەلێک زۆر بوو، کەشتییەکەش لەسەر ڕووی ئاوەکە دەڕۆیشت.
19 Waters rose higher and higher on the earth, covering all the high mountains under the whole sky. ئاو لەسەر زەوی زۆر بەرزبووەوە هەتا هەموو شاخە بەرزەکانی ژێر هەموو ئاسمان داپۆشران.
20 About twenty-two feet deep the waters rose above the mountains, covering them. بە بەرزی پازدە باڵ ئاو لەسەر شاخەکان بەرزبووەوە، شاخەکانیش داپۆشران.
21 Everything moving on earth died: birds, livestock, wild animals, all creatures swarming the earth, and all mankind. ئیتر هەموو شتێکی زیندوو کە لەسەر زەوی دەجوڵایەوە لەناوچوو، لە باڵندە و ئاژەڵی ماڵی و ئاژەڵی کێوی و هەموو ئەو کۆمەڵە زیندەوەرانەی لەسەر زەوی دەجوڵانەوە، هەموو ئادەمیزادیش.
22 Everything on dry land that had the breath of life in its nostrils died. هەر شتێک لەسەر وشکانی کە هەناسەی ژیان لە لووتیدا بوو، مرد.
23 Our Father wiped out every living thing on the ground's face—people, animals, crawling creatures, birds of the sky—and wiped them from the earth. Only Noah and those with him in the ark remained. هەموو شتێکی زیندوو لەسەر ڕووی زەوی سڕایەوە، مرۆڤ و ئاژەڵ و بوونەوەرە خشۆکەکان و هەموو باڵندەکانی ئاسمانیش، لەسەر زەوی سڕانەوە. تەنها نوح و ئەوانە مانەوە کە لە کەشتییەکە لەگەڵی بوون.
24 And the waters prevailed over the earth 150 days. ئاوی لافاویش سەد و پەنجا ڕۆژ لەسەر زەوی بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]