Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 41 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After two full years had passed, Pharaoh had a dream: he was standing beside the Nile. ئەوە بوو لەدوای دوو ساڵ، فیرعەون خەونی بینی، کە لەلای ڕووباری نیل ڕاوەستاوە،
2 Seven cows, sleek and fat, came up from the Nile and grazed among the reeds. لە ڕووبارەکەوە حەوت مانگای جوان و گۆشتن هاتنە دەرەوە و لە مێرگەکەدا کەوتنە لەوەڕان.
3 Seven other cows, ugly and bony, came up after them from the Nile and stood beside them on the Nile's bank. لەدوای ئەوان حەوت مانگای دیکەی لەڕولاواز و ناشیرین لە ڕووبارەکە هاتنە دەرەوە و لەلای ئەو مانگایانە لە کەناری ڕووبارەکە ڕاوەستان.
4 Ugly, thin cows ate the seven fine, fat cows, and Pharaoh woke up. ئینجا مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان حەوت مانگا جوان و گۆشتنەکانیان خوارد. فیرعەون بە ئاگا هاتەوە.
5 He fell asleep again and had a second dream: seven heads of grain, plump and good, grew on one stalk. لەدوای ئەوە نوستەوە و دیسان خەونی بینییەوە. لە خەونیدا حەوت گوڵەگەنمی قەڵەو و جوانی بینی کە لە لاسکێکەوە دەرهاتوون.
6 Then after them, seven heads of grain sprouted up—thin and scorched by the east wind. لەدوای ئەمانەوە حەوت گوڵەگەنمی باریک و سووتاو بە بای ڕۆژهەڵات ڕواون.
7 The thin heads swallowed the seven plump, full heads. Then Pharaoh woke up—it had been a dream. ئینجا گوڵەگەنمە باریکەکان حەوت گوڵەگەنمە قەڵەو و پڕەکانیان قووت دا. ئیتر فیرعەون بەئاگا هاتەوە و زانی کە خەونە.
8 In the morning his spirit was troubled; he sent and called all Egypt's magicians and all its wise men. Pharaoh told them his dreams, but none could interpret them for him. بۆ بەیانییەکەی فیرعەون دڵگران بوو، ئیتر ناردی بەدوای هەموو جادووگەران و دانایانی میسردا و خەونەکەی خۆی بۆ گێڕانەوە، بەڵام هیچیان نەیانتوانی بۆی لێکبدەنەوە.
9 Then the chief cupbearer said to Pharaoh, "Today I am reminded of my offenses. ئینجا سەرۆکی ساقییەکان قسەی لەگەڵ فیرعەون کرد و گوتی: «من ئەمڕۆ هەڵەکانی خۆم دێتەوە یاد.
10 Pharaoh was angry with his servants and put me in custody in the guard captain's house, with the chief baker. جارێک فیرعەون لە دوو خزمەتکارەکەی خۆی تووڕە بوو، من و سەرۆکی نانەواکانی خستە زیندانی ماڵی سەرۆکی پاسەوانەکان.
11 I and he each dreamed the same night, each dream with its own meaning. من و ئەو لە یەک شەودا خەونمان بینی، خەونی هەریەکەمان لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەبوو لەگەڵ ئەوی دیکەمان.
12 A young Hebrew, servant of the guard captain, was with us. We told him our dreams, and he interpreted each according to its own meaning. لەوێش کوڕێکی عیبرانیمان لەگەڵ بوو کە خزمەتکاری سەرۆکی پاسەوانەکان بوو. خەونەکانمان بۆ ئەو گێڕایەوە، ئەویش هەردوو خەونەکەی بۆ لێکداینەوە.
13 Just as he interpreted for us, it happened: I was restored to my position, the other was hanged." ئیتر ئەو چۆنی بۆ لێکداینەوە ئاوا ڕوویدا. ئەوە بوو من گەڕامەوە شوێنەکەی خۆم و ئەویش کوژرا.»
14 Pharaoh sent for Joseph, and they rushed him from the dungeon. He shaved, changed his clothes, and came before Pharaoh. بۆیە فیرعەون ناردی بەدوای یوسفدا و خێرا لە زیندانەوە هێنایان. لەدوای ئەوەی تراشی کرد و جلەکانی گۆڕی، هاتە بەردەم فیرعەون.
15 Pharaoh said to Joseph, "I've had a dream no one can interpret. I've heard about you that when you hear a dream, you can interpret it." فیرعەون بە یوسفی گوت: «خەونێکم بینیوە و کەس نییە لێکی بداتەوە. هەروەها دەربارەی تۆ بیستوومە کە کاتێک خەونێکت بۆ دەگێڕنەوە، دەتوانیت لێکی بدەیتەوە.»
16 "I can't do that on my own," Joseph replied. "Our Father will give Pharaoh a favorable answer." یوسف لە وەڵامی فیرعەوندا گوتی: «ئەوە من نیم، بەڵکو خودایە کە وەڵامی دڵنیاکەرەوە دەداتە فیرعەون.»
17 Then Pharaoh said to Joseph, "In my dream I was standing on the bank of the Nile. ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «لە خەونمدا لەسەر کەناری ڕووباری نیل ڕاوەستابووم،
18 Seven fat, sleek cows came up from the Nile and grazed among the reeds. بینیم لە ڕووبارەکەوە حەوت مانگای گۆشتن و جوان هاتنە دەرەوە و لە مێرگەکەدا کەوتنە لەوەڕان.
19 Then seven other cows came up after them—scrawny, very ugly, thin-fleshed—the like I had never seen in all the land of Egypt. لەدوای ئەوان حەوت مانگای دیکە هاتنە دەرەوە کە زۆر لەڕولاواز و ناشیرین بوون. لە هەموو خاکی میسر مانگای ناشیرینی وەک ئەوانم نەبینیبوو.
20 The gaunt, ugly cows ate the first seven fat cows. ئینجا مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان، حەوت مانگا قەڵەوەکەی یەکەم جاریان خوارد.
21 Even after eating them, no one could tell, for they still looked as bad as before. Then I woke up. بەڵام تەنانەت دوای ئەوەی ئەوانیان خوارد، پێیانەوە دیار نەبوو کە شتی وایان خواردووە، بەڵکو هەروەک یەکەم جار ڕوخساریان ناشیرین بوو. ئیتر بە ئاگا هاتم.
22 In my dream I saw seven heads of grain grow on one stalk, full and good. «دیسان لە خەونمدا بینیم حەوت گوڵەگەنمی پڕ و جوان لە لاسکێکەوە دەرهاتوون.
23 And after them sprouted seven heads of grain—withered, thin, and scorched by the east wind. لەدوای ئەوان حەوت گوڵەگەنمی وشک و باریک و سووتاو بە بای ڕۆژهەڵات ڕواون.
24 The thin heads swallowed the seven good heads. I told the magicians, but none could explain it to me." گوڵەگەنمە باریکەکان حەوت گوڵەگەنمە جوانەکەیان قووت دا. ئەمەم بە جادووگەرەکان گوت، بەڵام کەسیان نەیانتوانی بۆم لێکبدەنەوە.»
25 Joseph said to Pharaoh, "Pharaoh's dreams are one: our Father has revealed to Pharaoh what he's about to do. یوسفیش بە فیرعەونی گوت: «خەونەکانی فیرعەون یەکە و لە یەک دەچن. ئەوەی خودا بە تەمایە بیکات بە فیرعەونی ڕاگەیاند.
26 The seven good cows are seven years, and the seven good heads of grain are seven years—it is one dream. حەوت مانگا جوانەکە حەوت ساڵن. حەوت گوڵەگەنمە جوانەکەش هەر حەوت ساڵن. یەک خەونە.
27 The seven thin, ugly cows that came up after them are seven years, and the seven empty heads scorched by the east wind are seven years of famine. حەوت مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان کە دووەم جار هاتنە دەرەوە، ئەوە حەوت ساڵن. حەوت گوڵەگەنمە باریک و سووتاوەکە بە بای ڕۆژهەڵات، دەبنە حەوت ساڵی قاتوقڕی.
28 This is what I told Pharaoh: our Father has shown Pharaoh what he is about to do. «ئەمەش ئەوەیە کە بە فیرعەونم گوت: خودا بە فیرعەونی نیشان داوە کە بە تەمایە چی بکات.
29 Seven years of great abundance are coming throughout all the land of Egypt. حەوت ساڵ تێروتەسەلییەکی مەزن لە هەموو خاکی میسر دەبێت.
30 Then seven years of famine will follow. All the plenty in Egypt will be forgotten, and famine will devour the land. بەڵام بەدوای ئەودا حەوت ساڵی قاتوقڕی دێت کە هەموو ئەو تێروتەسەلییە لەبیر دەباتەوە کە لە خاکی میسر بووە. قاتوقڕی خاکەکە دەفەوتێنێت.
31 The abundance will be forgotten in the land, since the famine afterward will be so severe. ئیتر تێروتەسەلی خاکەکە لەبیر دەچێتەوە، چونکە ئەو قاتوقڕییەی بەدوایدا دێت زۆر سەخت دەبێت.
32 Pharaoh's dream repeated twice means our Father has firmly fixed this matter, and our Father will soon carry it out. هۆکاری ئەوەش کە خەونەکە بە دوو شێوە بۆ فیرعەون دووبارە کراوەتەوە، ئەوەیە کە ئەو کارە لەلای خوداوە بڕیاری لەسەر دراوە و بە زوویی ئەنجامی دەدات.
33 So let Pharaoh find a discerning, wise man and put him over Egypt's land. «ئێستاش با فیرعەون پیاوێکی وردبین و دانا بدۆزێتەوە و بەسەر خاکی میسرەوە دایبنێت.
34 Let Pharaoh take action and appoint overseers over the land, and take a fifth of Egypt's produce during the seven years of abundance. با فیرعەون چەند سەرپەرشتیارێک لەسەر زەوی دابنێت بۆ وەرگرتنی پێنج یەکی دانەوێڵەی خاکی میسر لە هەر حەوت ساڵی تێروتەسەلییەکە.
35 Let them gather all the food of these good coming years, and store grain under Pharaoh's hand as food in the cities, and guard it. پێویستە هەموو خواردنی ئەو ساڵە باشانەی کە دێن کۆبکەنەوە و لەژێر دەسەڵاتی فیرعەوندا گەنم لە ئەمبار بکەن و بۆ مەبەستی خواردن لە شارۆچکەکان هەڵیانبگرن.
36 That food will be a reserve for the land during the seven years of famine coming on the land of Egypt, so the land won't be cut off by famine." ئەم خۆراکە دەبێتە ئازووقەی خاکەکە بۆ ئەو حەوت ساڵە قاتوقڕییەی کە لە خاکی میسردا دەبێت. بەو شێوەیە خاکەکە بە قاتوقڕی لەناو ناچێت.»
37 The plan seemed good to Pharaoh and to all his servants. فیرعەون و هەموو دەستوپێوەندەکەی ئەم قسانەیان پێ باش بوو.
38 Pharaoh said to his servants, "Can we find anyone like this, a man with God's Spirit in him?" فیرعەون بە دەستوپێوەندەکەی گوت: «ئایا کەسێکی وەک ئەم پیاوەمان دەست دەکەوێت کە ڕۆحی خودای تێدابێت؟»
39 Pharaoh said to Joseph, "Since God has shown you all this, none is as discerning and wise as you. ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «لەبەر ئەوەی خودا هەموو ئەمانەی بۆ تۆ ئاشکرا کردووە، لە تۆ وردبینتر و داناتر بوونی نییە.
40 You will be over my house; all my people will obey your command. Only in the throne will I be greater than you." تۆ دەبیتە لێپرسراوی کۆشکەکەی من، هەروەها هەموو گەلەکەشم لە دەمی تۆوە ڕاسپاردە وەردەگرن. من تەنها لە تەختی پاشایەتی لە تۆ گەورەتر دەبم.»
41 And Pharaoh said to Joseph, "See, I have set you over all the land of Egypt." ئیتر فیرعەون بە یوسفی گوت: «ئەوا تۆم کردە لێپرسراوی هەموو خاکی میسر.»
42 Pharaoh took the signet ring from his hand and put it on Joseph's hand, dressed him in fine linen, and put a gold chain on his neck. ئینجا فیرعەون ئەو ئەنگوستیلەیەی لە دەستی خۆی داکەند کە مۆری شاهانەی پێوە بوو و لە دەستی یوسفی کرد، هەروەها جلوبەرگی کەتانی ناسکی لەبەری کرد و تەوقێکی زێڕیشی لە ملی کرد.
43 Pharaoh had Joseph ride in his own second chariot, had men call out before Joseph, "Kneel!" and set him over all Egypt's land. پاشان سواری گالیسکەی جێگرەکەی کرد و لەپێشیەوە بانگەوازیان کرد: «بە چۆکدا بێن!» ئیتر کردییە لێپرسراوی هەموو خاکی میسر.
44 Pharaoh said to Joseph, "I am Pharaoh; without you, no one moves hand or foot in all the land of Egypt." ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «من فیرعەونم، بەڵام بەبێ قسەی تۆ کەس لە هەموو خاکی میسر، نە دەستی و نە پێی بەرز ناکاتەوە.»
45 Pharaoh named Joseph Zaphenath-paneah and gave him Asenath, daughter of Potiphera, priest of On, as wife. Then Joseph went out over the land of Egypt. فیرعەون ناوی لە یوسف نا سافنەت پەعنێح، هەروەها ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆنی کچی پێدا هەتا ببێتە ژنی. ئیتر یوسف چووە دەرەوە بۆ سەر خاکی میسر.
46 Joseph was thirty when he stood before Pharaoh king of Egypt. He left Pharaoh's presence and traveled through all the land of Egypt. یوسف تەمەنی سی ساڵ بوو کاتێک دەستی کرد بە خزمەتکردنی فیرعەونی پاشای میسر. یوسف لەلای فیرعەون چووە دەرەوە و بە هەموو خاکی میسردا تێپەڕی.
47 During the seven years of abundance, the land produced bountifully. زەوی لە حەوت ساڵی تێروتەسەلییەکەدا، بەروبوومێکی زۆری دا.
48 He collected all the food of the seven years in Egypt and stored it in the cities, in each city the food of the fields around it. یوسف هەموو خۆراکی ئەو حەوت ساڵەی خاکی میسری کۆکردەوە. لە هەموو شارێکدا ئەو خۆراکانەی دانا کە لە کێڵگەکانی دەوروبەری کۆ دەکردەوە.
49 Joseph stored grain like the sand of the sea—so much he stopped counting; it was uncountable. یوسف وەک لمی دەریا گەنمی کۆکردەوە، ئەوەندە زۆر بوو کە ئیتر وازی لە هەژماردکردنیان هێنا، چونکە لە ژماردن نەدەهاتن.
50 Before the famine years, Joseph fathered two sons with Asenath, daughter of Potiphera, priest of On. پێش هاتنی ساڵانی قاتوقڕییەکە، یوسف لە ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆن دوو کوڕی بوو.
51 Joseph named the firstborn Manasseh: "Because our Father made me forget all my hardship and all my father's house." یوسف کوڕە نۆبەرەکەی ناو نا مەنەشە و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا هەموو ماندووبوونم و هەموو ماڵی باوکمی لەبیر بردمەوە.»
52 He named the second Ephraim: "For our Father has made me fruitful in the land of my suffering." دووەمیشیانی ناو نا ئەفرایم و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا لە خاکی زەلیلیمدا بەرداری کردم.»
53 The seven years of abundance in the land of Egypt came to an end. حەوت ساڵە تێروتەسەلییەکەی خاکی میسر، کۆتایی پێهات.
54 The seven years of famine began, just as Joseph had said. Famine struck every land, but in all the land of Egypt there was bread. ئینجا هەروەک یوسف گوتبووی، حەوت ساڵی قاتوقڕییەکە دەستی پێکرد. قاتوقڕی هەموو زەوی گرتبووەوە، بەڵام لە هەموو خاکی میسردا نان هەبوو.
55 When famine struck all Egypt, the people cried to Pharaoh for bread. Pharaoh told all the Egyptians, "Go to Joseph; do whatever he tells you." کاتێک قاتوقڕییەکە کاریگەری لە هەموو میسر کرد، خەڵکەکە هاواریان بۆ فیرعەون برد بۆ نان. فیرعەونیش بە هەموو میسرییەکانی گوت: «بڕۆنە لای یوسف، ئەوەی ئەو پێتان دەڵێت بیکەن.»
56 As the famine spread across the land, Joseph opened all the storehouses and sold grain to the Egyptians, since the famine was severe in Egypt. قاتوقڕییەکە تەواوی ڕووی خاکەکەی گرتەوە، ئینجا یوسف هەموو ئەمبارەکانی کردەوە و بە میسرییەکانی فرۆشت. قاتوقڕییەکە لە خاکی میسردا توندتر بوو.
57 All the earth came to Egypt to buy grain from Joseph, for the famine gripped all the earth. خەڵکی لە هەموو لایەکی جیهانەوە هاتن بۆ میسر تاکو گەنم لە یوسف بکڕن، چونکە قاتوقڕییەکە لە هەموو شوێنێکدا توند بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]