Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 28 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then Isaac called Jacob, blessed him, and commanded him: "Take no wife from Canaan's daughters. ئیسحاق یاقوبی بانگکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کرد. ئینجا فەرمانی پێدا و پێی گوت: «لەگەڵ کچی کەنعانییەکان هاوسەرگیری مەکە.
2 Go to Paddan-aram, to Bethuel's house, your mother's father, and take a wife there from Laban's daughters, your mother's brother. هەستە بڕۆ بۆ پەدان ئارام بۆ ماڵی بتوئێلی باوکی دایکت، لەوێ لە کچەکانی لابانی برای دایکت ژنێک بۆ خۆت بخوازە.
3 May El Shaddai—your Father Almighty—bless you, make you fruitful, multiply you, so you become a company of peoples. با خودای هەرە بەتوانا بەرەکەتدار و بەردار و زۆرت بکات، هەتا دەبیتە کۆمەڵێک گەل.
4 May he give you and your offspring with you the blessing of Abraham, that you may inherit the land where you live as a foreigner, which our Father gave to Abraham." با خودا بەرەکەتی ئیبراهیم بە خۆت و نەوەکانت بدات، تاکو ببیتە میراتگری ئەو خاکەی کە خودا دابوویە ئیبراهیم و ئێستا تۆ وەکو بێگانە لەسەری دەژیت.»
5 Isaac sent Jacob away; he went to Paddan-aram, to Laban son of Bethuel the Aramean, brother of Rebekah, mother of Jacob and Esau. ئیتر ئیسحاق یاقوبی نارد، ئەویش چوو بۆ پەدان ئارام بۆ لای لابانی کوڕی بتوئێلی ئارامی، برای ڕڤقەی دایکی یاقوب و عیسۆ.
6 Esau discovered that Isaac had blessed Jacob and sent him to Paddan-aram to take a wife from there, charging him as he blessed him, "Do not take a wife from Canaanite women," عیسۆ بۆی دەرکەوت کە ئیسحاق داوای بەرەکەتی بۆ یاقوب کردووە و ناردوویەتی بۆ پەدان ئارام تاکو لەوێ ژن بهێنێت، ئینجا کاتێک داوای بەرەکەتی بۆ کردووە، فەرمانی پێداوە و گوتوویەتی: «لە کچانی کەنعان ژن نەخوازیت،»
7 and that Jacob had obeyed his father and his mother and had gone to Paddan-aram. ئیتر یاقوبیش گوێڕایەڵی دایک و باوکی بووە و چووە بۆ پەدان ئارام.
8 So Esau saw that the daughters of Canaan were displeasing to his father Isaac. کاتێک کە عیسۆ زانی کچە کەنعانییەکان جێی پەسەندی ئیسحاقی باوکی نین و لەلای ئەو خراپن،
9 So Esau went to Ishmael and took Mahalath, daughter of Ishmael son of Abraham and sister of Nebaioth, as a wife besides his other wives. چوو بۆ لای ئیسماعیل و ماحەلەتی خوشکی نەبایۆت و کچی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی بەسەر ژنەکانی دیکەیدا خواست.
10 Jacob left Beersheba and set out toward Haran. یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت و بەرەو حەڕان ڕۆیشت.
11 He reached a place and stayed the night, for the sun set. He took one of the stones of the place, put it under his head, and lay down in that place to sleep. ئیتر ڕێی کەوتە شوێنێک و لەبەر خۆرئاوابوون لەوێ مایەوە. ئینجا بەردێکی لە بەردەکانی ئەو شوێنە هێنا و خستییە ژێر سەری و ڕاکشا.
12 He dreamed: there was a stairway set up on the earth, its top reaching heaven, and there were angels of our Father ascending and descending on it. یاقوب خەونێکی بینی کە تێیدا پێپلیکانەیەک لەسەر زەوی ڕاگیراوە کە سەری لە ئاسمان دەدات و فریشتەکانی خودا پێیدا سەردەکەون و دێنە خوارەوە.
13 And there above it stood our Father, who said, "I am your Father, the God of Abraham your father and of Isaac. I'll give you and your offspring the land you're lying on. وا یەزدان وەستاوە و دەفەرموێت: «من یەزدانم، خودای ئیبراهیمی باوکت و خودای ئیسحاق. ئەو خاکەی لەسەری ڕاکشاویت دەیدەمە خۆت و نەوەکانت.
14 Your offspring will be like the dust of the earth; you will spread west, east, north, and south. In you and in your offspring, all the families of the earth will be blessed. نەوەکەت وەک خۆڵی زەوی دەبێت، بەرەو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور بڵاو دەبیتەوە. هەموو هۆزەکانی زەویش لە ڕێگەی تۆ و نەوەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.
15 Know this: I'm with you. I'll guard you wherever you go and bring you back to this land. I won't leave you until I've done what I promised you." من لەگەڵتدام و بۆ هەر لایەک بچیت دەتپارێزم، دەشتگەڕێنمەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە وازت لێ ناهێنم هەتا ئەوە ئەنجام نەدەم کە پێم فەرموویت.»
16 Jacob awoke from his sleep and said, "Surely our Father is in this place, and I didn't know!" کاتێک یاقوب خەبەری بووەوە، گوتی: «بێگومان یەزدان لەم شوێنەیە، منیش نەمزانی!»
17 He was afraid and said, "How awesome is this place! This is none other than the house of our Father, and this is heaven's gate." ترسیش دایگرت و گوتی: «ئەم شوێنە چەند ترسناکە! ئەمە هیچی دیکە نییە ماڵی خودا نەبێت، ئێرەش دەروازەی ئاسمانە.»
18 Jacob got up early, took the stone he'd put under his head, set it up as a pillar, and poured oil on top of it. یاقوب بەیانی زوو لە خەو هەستا و ئەو بەردەی هێنا کە لەژێر سەری خۆی داینابوو بە ستوونی ڕاگیری کرد و زەیتی بەسەردا کرد.
19 He named that place Bethel, though Luz had been the city's previous name. ئەو شوێنەشی ناو نا بێت‌ئێل، هەرچەندە پێشتر شارەکە ناوی لوز بوو.
20 Jacob vowed, "If God is with me and guards me on this journey I'm taking, gives me bread to eat and clothing to wear, یاقوب نەزرێکی کرد و گوتی: «ئەگەر خودا لەگەڵ من بێت و لەم ڕێگایە بمپارێزێت کە پێیدا دەڕۆم و نانی دامێ بیخۆم و جلوبەرگیش بیپۆشم،
21 and I return safely to my father's house, then our Father will be my Father, بە سەلامەتیش گەڕامەوە لای ماڵی باوکم، ئەوا یەزدان دەبێتە خودای من.
22 and this stone I've set up as a pillar will be the house of our Father, and of all you give me, I will surely bring you a tenth." ئەم بەردەش کە بە ستوونی ڕاگیرم کردووە، دەبێتە ماڵی خودا و هەرچییەکیشم پێ ببەخشیت ئەوا دەیەکی لێ دەبەخشم.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]