Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In the beginning, our Heavenly Father created the heavens and the earth. لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەویی بەدیهێنا.
2 The earth was formless and empty; darkness lay over the deep's surface, and the Spirit of our Father was hovering over the waters' surface. زەویش بێ شێوە و بەتاڵ بوو، تاریکیش لەسەر ڕووی قووڵاییەکان بوو. ڕۆحی خوداش لەسەر ڕووی ئاوەکان دەجوڵایەوە.
3 Then our Father said, "Let there be light," and there was light. خودا فەرمووی: «با ڕووناکی ببێت.» ئینجا ڕووناکی بوو.
4 He saw that the light was good, and he separated the light from the darkness. خوداش بینی کە ڕووناکییەکە باش بوو. ئیتر خودا ڕووناکییەکەی لە تاریکی جیا کردەوە.
5 He called the light "day" and called the darkness "night." There was evening, and there was morning—the first day. خودا ڕووناکییەکەی ناو نا «ڕۆژ» و تاریکییەکەی ناو نا «شەو.» ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی یەکەم بوو.
6 And our Father said, "Let there be an expanse between the waters to separate water from water." خودا فەرمووی: «با بۆشاییەک لەنێوان ئاوەکاندا ببێت، بۆ جیابوونەوەی ئاو لە ئاو.»
7 He made the expanse and separated the water under it from the water above it. And it was so. جا ئاوا بوو. خودا بۆشاییەکەی دروستکرد و ئاوەکەی ژێر بۆشاییەکەی لە ئاوەکەی سەر بۆشاییە کراوەکە جیا کردەوە.
8 He called the expanse "sky." So there was evening, and there was morning—the second day. خودا بۆشاییەکەی ناو نا «ئاسمان.» جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی دووەم بوو.
9 Then our Father said, "Let the water under the sky be gathered to one place, and let dry ground appear." And it was so. خودا فەرمووی: «با ئاوەکانی ژێر ئاسمان لە یەک شوێن کۆببنەوە و وشکانی دەربکەوێت.» جا ئاوا بوو.
10 He named the dry ground "land," the gathered waters "seas." And he saw it was good. خودا وشکانییەکەی ناو نا «زەوی». ئاوە کۆبووەوەکەشی ناو نا «دەریا». خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.
11 Then he said, "Let the land grow vegetation: seed-bearing plants, fruit trees bearing fruit with seed in it, after its kind." And it was so. ئینجا خودا فەرمووی: «با زەوی سەوزایی بەرهەم بهێنێت: ڕووەکی تۆودار و داری بەردار لەسەر زەوی، ئەوەی تۆوەکەی لەناو خۆیەتی، لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو.
12 The land produced vegetation—seed-bearing plants by kind, and trees bearing seed-bearing fruit by kind—and our Father saw that it was good. زەوی سەوزایی بەرهەم هێنا: ڕووەکی تۆودار لە جۆری خۆی و دار کە بەر دروستبکات و تۆوەکەی تێدابێت لە جۆری خۆی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.
13 And there was evening, and there was morning—the third day. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی سێیەم بوو.
14 And our Father said, "Let there be lights in the sky's expanse to separate day from night, and serve as signs to mark seasons, days, and years, ئینجا خودا فەرمووی: «با لە بۆشایی ئاسماندا ڕووناکییەکان هەبن بۆ جیاکردنەوەی ڕۆژ لە شەو، هەروەها بۆ نیشانکردنی وەرز و ڕۆژ و ساڵ.
15 and let them be lights in the sky's expanse, to give light on the earth." And it was so. با ڕووناکییەکان لە بۆشایی ئاسماندا ببن، تاکو سەر زەوی ڕووناک بکەنەوە.» جا ئاوا بوو.
16 Our Father made two great lights—the greater light to rule the day, the lesser light to rule the night. He also made the stars. هەروەها خودا دوو ڕووناکییە مەزنەکەی دروستکرد، ڕووناکییە گەورەکەیان بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ، ڕووناکییە بچووکەکەشیان بۆ فەرمانڕەوایەتی شەو، هەروەها ئەستێرەکانیش.
17 He set them in the expanse of the sky to give light on the earth, خودا لە بۆشایی ئاسماندا بۆ ڕووناککردنەوەی سەر زەوی داینان،
18 to rule the day and the night, and to separate light from darkness. He saw it was good. بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ و شەو و جیاکردنەوەی ڕووناکی لە تاریکی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.
19 So there was evening, and there was morning—the fourth day. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی چوارەم بوو.
20 Then our Father said, "Let the water swarm with living creatures, and let birds fly above the earth, across the sky's expanse." ئینجا خودا فەرمووی: «با ئاوەکان پڕ ببن لە ئاپۆرەی بوونەوەری زیندوو، با باڵندەش لە بۆشایی ئاسماندا بەسەر زەویدا بفڕێت.»
21 So he created the great sea creatures, every living creature that moves and swarms in the water by its kind, and every winged bird by its kind. And he saw it was good. ئیتر خودا بوونەوەرە مەزنەکانی دەریای بەدیهێنا، لەگەڵ هەموو زیندەوەرە جوڵاوەکانی ناو ئاوەکان کە لێی پڕبوون، بەپێی جۆرەکانیان، لەگەڵ هەموو باڵندەیەکی باڵداریش بەپێی جۆرەکانیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.
22 Our Father blessed them and said, "Be fruitful, multiply, fill the waters in the seas, and let birds multiply on earth." خودا بەرەکەتداری کردن و فەرمووی: «بەردار بن و زۆر بن و ئاوی دەریاکان پڕ بکەن، با باڵندەکانیش لەسەر زەوی زۆر ببن.»
23 And there was evening, and there was morning—the fifth day. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی پێنجەم بوو.
24 And our Father said, "Let the land produce living creatures by kind: livestock, crawling creatures, and wild animals, each by kind." And it was so. خودا فەرمووی: «با زەوی بوونەوەرە زیندووەکان لە جۆری خۆیان بەرهەم بهێنێت. ئاژەڵی ماڵی و خشۆکی زەوی و ئاژەڵی کێوی، هەریەکەیان لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو.
25 He made wild animals by their kind, livestock by their kind, and every creature crawling the ground by its kind. And he saw that it was good. خودا ئاژەڵی کێوی بەپێی جۆری خۆیان دروستکرد، ئاژەڵی ماڵیش بەپێی جۆری خۆیان و هەموو خشۆکێکیش لەسەر زەوی بەپێی جۆری خۆیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو.
26 Then our Father said, "Let us make humanity in our image, in our likeness, to rule the fish of the sea, the birds of the sky, the livestock, all the earth, and every creature crawling on the ground." ئینجا خودا فەرمووی: «با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروستبکەین و لە خۆمان بچێت. با دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی ماڵی و بەسەر هەموو زەویدا، هەروەها بەسەر هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی بەسەر زەویدا دەخشێن.»
27 So our Father created humanity in his own image; in the image of God he created them; male and female he created them. خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا، لەسەر وێنەی خودی خۆی بەدیهێنا، بە نێر و مێ بەدیهێنان.
28 Our Father blessed them and said to them, "Be fruitful, multiply, fill the earth and subdue it. Rule the fish of the sea, the birds of the sky, and every living creature that moves on the earth." خودا بەرەکەتداری کردن و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن و بیخەنە ژێر ڕکێفتانەوە. دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و بەسەر هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا کە لەسەر زەوی دەجوڵێتەوە.»
29 Then he said, "I give you every seed-bearing plant across the whole earth, and every tree with seed-bearing fruit—they will be your food. ئینجا خودا فەرمووی: «هەموو ڕووەکی تۆودار کە لە سەرتاسەری ڕووی زەوییە داومە بە ئێوە، لەگەڵ هەموو دارێکیش کە بەری هەیە و تۆوی خۆی تێدایە. بۆ ئێوە دەبنە خۆراک.
30 To every animal of the earth, every bird of the sky, everything crawling on the ground with breath of life, I give every green plant for food." And so it happened. بۆ هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو بوونەوەرێکی خشۆکی سەر زەوی، هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە، هەموو ڕووەکی سەوزم بۆ خۆراک پێداون.» جا ئاوا بوو.
31 Our Father saw all he had made, and it was very good. So there was evening, and there was morning—the sixth day. خودا بینی هەموو ئەوەی کە دروستی کردبوو زۆر باش بوو. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی شەشەم بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]