Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 28 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Bring your brother Aaron near to you, with his sons, from the Israelites, to serve me as priests: Aaron, Nadab, Abihu, Eleazar, Ithamar. These are the sons of Aaron. «تۆش لەنێو نەوەی ئیسرائیل هارونی برات لە خۆت نزیک بکەوە، لەگەڵ ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار، کوڕانی هارون، بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن.
2 Make holy garments for Aaron your brother, for glory and for beauty. جلوبەرگی پیرۆزیش بۆ هارونی برات دروستبکە بۆ شکۆمەندی و ڕێزگرتن.
3 Speak to all who are skillful, whom I have filled with a spirit of wisdom, to make Aaron's garments to dedicate him, to serve me as priest. تۆش لەگەڵ بەهرەمەندەکان قسە بکە، ئەوانەی پڕمکردوون لە ڕۆحی دانایی، بۆ ئەوەی جلوبەرگەکەی هارون دروستبکەن بۆ تەرخانکردنی هەتا کاهینیێتیم بۆ بکات.
4 These are the garments they must make: a breastpiece, ephod, robe, woven tunic, turban, and sash. They are to make these holy garments for your brother Aaron and his sons, so they may serve me as priests. ئەمانەش ئەو جلوبەرگەن کە دروستی دەکەن، بەرسینە و ئێفۆد و کەوا و کراسی دامێن درێژی چنراو و مێزەر و کەمەربەند. ئینجا جلوبەرگی پیرۆز بۆ هارونی برات و کوڕەکانی دروستبکەن، هەتا کاهینیێتیم بۆ بکەن.
5 They are to use gold, and blue, purple, and scarlet yarn, and fine linen. ئەوانیش زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک وەردەگرن.
6 "Make the ephod of gold, blue, purple, and scarlet yarn, and finely twisted linen, worked by a skilled craftsman. «ئێفۆدەکەش لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بە جۆڵایەکی شارەزا دروستبکەن.
7 It is to have two shoulder pieces, joined at its two edges, joined together. دوو شانیشی هەبێت بە هەردوو لایەوە پێوەی بەسترابن.
8 The waistband on it must match: gold, blue, purple, scarlet yarn, and finely twisted linen, worked in one piece. پشتبەستی ئێفۆدەکە کە لەسەریەتی، دەبێت لە هەمان پارچە و هەمان دەستکرد بێت، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بێت.
9 Take two onyx stones and engrave on them the names of the sons of Israel. «دوو بەردی عاشقبەندیش بهێنە و ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلیان لەسەر هەڵبکەنە.
10 Six names on one stone, the other six on the second stone, by their birth order. ناوی شەشیان لەسەر بەردێک و ناوی شەشەکەی ماوەتەوە لەسەر بەردی دووەم هەڵبکەنە بەگوێرەی لەدایکبوونیان.
11 As a jeweler engraves a seal, engrave the two stones with the names of Israel's sons, then mount them in gold filigree. ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل لەسەر هەردوو بەردەکە هەڵبکەنە، وەک چۆن نەقاڕێک مۆر هەڵدەکەنێت. ئینجا بە چوارچێوەی زێڕینی دەوردراو بیانچەسپێنە.
12 Put the two stones on the ephod's shoulder pieces as memorial stones for Israel's sons; Aaron will carry their names before me on his two shoulders as a memorial. دوو بەردەکەش بخەرە سەر دوو شانی ئێفۆدەکە، دوو بەردی یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل. هارون لەبەردەم یەزدان وەک یادەوەری ناوەکانیان لەسەر هەردوو شانی هەڵدەگرێت.
13 Make settings of gold filigree, چوارچێوەی زێڕینیش دروستبکە و
14 and two chains of pure gold, twisted like cords; and attach the twisted chains to the settings. دوو زنجیری هۆنراوە لە زێڕی بێگەرد، وەک گوریس، لەسەر چوارچێوەکان دابنێ.
15 "Make a breastpiece of judgment: skilled work, made like the ephod's work—gold, blue, and purple, and scarlet yarn, and finely twisted linen. «هەروەها بەرسینەی دادوەری دروستبکە، وەک ئێفۆدەکە بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزا، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو.
16 It is to be square and doubled, about nine inches long and nine inches wide. بەرسینەکەش چوارگۆشە و دووبەر بێت، درێژییەکەی بستێک و پانییەکەی بستێک.
17 Set in it four rows of stones. The first row is to be carnelian, topaz, and beryl; بە چوار ڕیز بەرد بیڕازێنەوە، لە ڕیزی یەکەم یاقووت لەگەڵ یاقووتی زەرد و زمروودی سەوز؛
18 the second row turquoise, lapis lazuli, and emerald; ڕیزی دووەم بەردە پیرۆزە و یاقووتی شین و زمروود؛
19 the third row jacinth, agate, and amethyst; ڕیزی سێیەم یاقووتی زەعفەرانی و کریستاڵی هەورین و جەمشت؛
20 and the fourth row beryl, onyx, and jasper. They are to be set in gold filigree. ڕیزی چوارەمیش زەبەرجەد و بەردی عاشقبەند و یەشب. لە ڕازانەوەیاندا بە زێڕ دەور بدرێن.
21 Twelve stones, one per name of Israel's sons—each engraved like a seal with its own name, for the twelve tribes. بەردەکانیش دوازدە بن وەک ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل بەپێی ناوەکانیان، وەک نەخشی ئەنگوستیلە هەریەکە بەپێی ناوەکەی بۆی دەبێت بۆ دوازدە هۆز.
22 For the breastpiece make chains of pure gold, twisted like cords. «بۆ بەرسینەکەش زنجیرەی هۆنراوە لە زێڕی بێگەرد دروستبکە، وەک گوریس.
23 Make two gold rings for the breastpiece, and fasten the two rings to its two edges. لەسەر بەرسینەکەش دوو ئەڵقەی زێڕین دروستبکە، دوو ئەڵقەکە لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دابنێ.
24 Then fasten the two gold cords to the two rings at the edges of the breastpiece. دوو زنجیرە زێڕینەکەش بخە ناو دوو ئەڵقەکەی سەر هەردوو لای بەرسینەکە.
25 Fasten the cords' remaining two ends to the two filigree settings, joining them to the ephod's shoulder pieces at the front. هەردوو سەرەکەی دیکەی دوو زنجیرەکەش بخە ناو دوو چوارچێوەکە و لەسەر شانەکانی ئێفۆدەکەی دابنێ بۆ پێشەوەی.
26 Make two gold rings; put them on the two ends of the breastpiece, on its inner edge next to the ephod. دوو ئەڵقەی زێڕینیش دروستبکە و لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دایانبنێ، لەسەر لێوارەکەی کە بە دیوی ئێفۆدەکەیە بۆ ژوورەوە.
27 Make two more gold rings and fix them to the ephod's two shoulder pieces, low on the front, near its seam, above its woven band. هەروەها دوو ئەڵقەی زێڕین دروستبکە و لەسەر هەردوو شانی ئێفۆدەکە دایانبنێ، لە خوارەوە بە دیوی ڕووەکەی، لە نزیک بەیەکبەستنەوەکەی لە سەرووی پشتبەستی ئێفۆدەکە.
28 The breastpiece is to be bound by its rings to the ephod's rings with a blue cord, so it rests on the ephod's woven band and does not come loose from it. بەرسینەکەش بە دوو ئەڵقەکەیەوە لە دوو ئەڵقەی ئێفۆدەکە بە داوێک دەبەسترێت لە ڕیسی مۆر، بۆ ئەوەی لەسەر پشتبەستی ئێفۆدەکە بێت، تاوەکو بەرسینەکەش لە ئێفۆدەکە نەکرێتەوە.
29 Aaron will carry the names of Israel's sons over his heart on the breastpiece of judgment when he enters the Holy Place, as a continual reminder before me. «ئیتر هارون ناوی نەوەکانی ئیسرائیل لە بەرسینەکەی دادوەری لەسەر دڵی خۆی هەڵدەگرێت کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکە وەک یادکردنەوە بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان.
30 Put the Urim and Thummim into the breastpiece of judgment, so they lie over Aaron's heart when he comes before me. Aaron will always carry the judgment of Israel's sons over his heart before me. هەروەها لەسەر بەرسینەکەی دادوەری ئوریم و تومیم دابنێ و لەسەر دڵی هارون دەبن کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ بەردەم یەزدان، هارونی دادوەری نەوەی ئیسرائیل بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان لەسەر دڵی هەڵیدەگرێت.
31 "Make the robe of the ephod entirely of blue. «کەوای ئێفۆدەکەش هەمووی لە ڕیسی مۆر دروستبکە.
32 An opening for the head in its center, with a woven rim around it like a tunic's collar, so it won't tear. کونی سەریشی لە ناوەڕاستی دەبێت و لێواریش دەبێت بۆ کونەکەی بەدەوریدا بە دەستکردی جۆڵا، وەک کونی زرێ یەخەی هەبێت بۆ ئەوەی نەدڕێت.
33 Make pomegranates of blue, purple, and scarlet yarn around its hem, with gold bells between them. لەسەر دامێنی کەواکە گوڵینگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ دروستبکە، لەگەڵ زەنگوڵەی زێڕین لەنێوانیان.
34 Gold bell and pomegranate, gold bell and pomegranate, all around the robe's hem. لەنێو هەردوو گوڵینگێک زەنگوڵەیەکی زێڕ لەسەر دامێنی کەواکە بە دەوریدا بێت.
35 Aaron must wear it while serving. Its sound will be heard entering and leaving the Holy Place before me, so he does not die. دەبێت هارون بۆ خزمەتکردن لەبەری بکات بۆ ئەوەی کاتێک دەچێتە ژوورەوەی شوێنە پیرۆزەکە بۆ لای یەزدان و کاتێک دێتە دەرەوە دەنگی زەنگوڵەکان ببیسترێت، نەوەک بمرێت.
36 "Make a pure gold plate; engrave on it like a seal engraving: 'Holy to the Father.' «پلێتێکیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکە و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵبکەنە، ”پیرۆزی بۆ یەزدان“.
37 Attach it to the turban with a blue cord, on the turban's front. بیخە سەر داوێکی مۆر بۆ ئەوەی لەسەر مێزەرەکە بێت، لەلای پێشەوەی مێزەرەکە بێت.
38 It will be on Aaron's forehead; he will bear the guilt of the holy things Israel's people dedicate as their holy gifts. It stays on his forehead always, so they will be accepted before me. لەسەر ناوچەوانی هارون بێت، بەم شێوەیە هارون ئۆباڵی هەر گوناهێکی نەوەی ئیسرائیل هەڵدەگرێت کە پەیوەندی هەبێت بەو قوربانییانەی بۆ یەزدانیان تەرخان کردووە، بەردەوامیش لەسەر ناوچەوانی دەبێت بۆ ئەوەی قوربانییەکان لەبەردەم یەزدان پەسەند بن.
39 Weave the fine linen tunic, make the fine linen turban, and make the sash, an embroiderer's work. «کراسە دامێن درێژە چنراوەکەش لە کەتانی ناسک بێت و مێزەرەکەش لە کەتانی ناسک دروستبکە. کەمەربەندەکەش بە دەستکردی جۆڵایەک بچنە.
40 For Aaron's sons make tunics, sashes, and caps, for glory and for beauty. بۆ کوڕانی هارونیش کراسی دامێن درێژ دروستبکە، هەروەها کەمەربەند و سەرپێچیان بۆ دروستبکە، بۆ شکۆمەندی و ڕێزگرتن.
41 Dress Aaron your brother and his sons with him, anoint them, ordain them, dedicate them, so they may serve me as priests. دوای ئەوەی ئەو جلوبەرگانەت لەبەر هارونی برات و کوڕەکانی کرد، دەستنیشانیان بکە و ئەرکیان پێ بسپێرە و تەرخانیان بکە بۆ ئەوەی خزمەتی کاهینیێتیم بۆ بکەن.
42 Make linen undergarments for them to cover their naked flesh, reaching from the hips to the thighs. «هەروەها دەرپێی کەتانیان بۆ دروستبکە بۆ پۆشینی ڕووتییان، لە ناوقەدەوە هەتا هەردوو ڕان بێت.
43 Aaron and his sons must wear them whenever they enter the tent of meeting or approach the altar to serve in the Holy Place, so they don't bear guilt and die. This is a lasting statute for him and his descendants after him." هارون و کوڕەکانی لەبەری بکەن لە هاتنە ژوورەوەیان بۆ چادری چاوپێکەوتن، یان لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگا بۆ خزمەتکردن لە شوێنی پیرۆز، نەوەک تاوان هەڵبگرن و بمرن. «ئەمە فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ هارون و بۆ نەوەکەی دوای خۆی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]