Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 These are the names of Israel's sons who came to Egypt with Jacob, each with his household: ئەمانە ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە لەگەڵ یاقوب چوونە میسر، هەریەک لەگەڵ خێزانەکەی:
2 Reuben, Simeon, Levi, and Judah, ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی و یەهودا،
3 Issachar, Zebulun, and Benjamin, یەساخار، زەبولون و بنیامین،
4 Dan and Naphtali, Gad and Asher. دان و نەفتالی، گاد و ئاشێر.
5 All who descended from Jacob were seventy people; Joseph was already in Egypt. هەموو وەچەکانی یاقوب حەفتا کەس بوون، بێجگە لە یوسف کە لە میسر بوو.
6 Then Joseph died, and all his brothers, and all that generation. یوسف و هەموو براکانی و هەموو ئەو نەوەیە مردن،
7 But Israel's people were fruitful, swarmed, multiplied, and grew immensely strong, till the land was filled with them. بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەردار بوون، زۆر زیاد بوون و زۆر و توانادارتر بوون، خاکەکە پڕ بوو لەوان.
8 Now a new king came to power in Egypt, who did not know Joseph. ئینجا لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.
9 He said to his people, "Look, the Israelites are more numerous and powerful than we are. بە گەلەکەی گوت: «تەماشا بکەن، نەوەی ئیسرائیل گەلێکن لە ئێمە زۆرتر و بەتواناترن.
10 Come, let's deal shrewdly with them, or they'll multiply, and if war comes, they'll join our enemies, fight us, and leave the land." وەرن با دانا بین، نەوەک زۆرتریش ببن، کاتێک بکەوینە جەنگەوە، ئەوان بچنە پاڵ دوژمنەکانمان و لە دژمان بجەنگن و ئەم خاکە بەجێبهێڵن.»
11 So they set taskmasters over them to crush them with forced labor, building Pharaoh's supply cities: Pithom and Rameses. بۆیە سەرکاری بێگارییان لەسەر دانان، بۆ ئەوەی بە بارگرانییەکەیان زەلیلیان بکەن، ئیتر شارەکانی پیتۆم و ڕەعمسێسیان بۆ ئەمبارکردن بۆ فیرعەون بنیاد نا.
12 But the more the Egyptians oppressed them, the more the Israelites multiplied and spread out, until the Egyptians dreaded Israel's people. بەڵام هەرچەندە زەلیلیان دەکردن ئەوەندە گەشەیان دەکرد و بەربڵاو دەبوون، ئیتر لەبەر ئەوە میسرییەکان بەرامبەر بە نەوەی ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت.
13 So the Egyptians ruthlessly made the people of Israel work as slaves. میسرییەکان بە زەبرەوە کۆیلایەتییان بە نەوەی ئیسرائیل دەکرد.
14 They made their lives bitter with hard labor in mortar and brick and all kinds of field work. In all their harsh labor the Egyptians worked them ruthlessly. ژیانیان تاڵ کردن بە کۆیلایەتییەکی سەخت، بە قوڕکاری و خشت دروستکردن و هەموو جۆرە کارێکی کێڵگە، هەموو کارێک کە پێیان دەکردن بە زەبرەوە بوو.
15 Then the king of Egypt said to the Hebrew midwives, one named Shiphrah and the other Puah, پاشای میسر بە دوو مامانی ژنە عیبرانییەکانی گوت، کە ناوی یەکێکیان شیفرە و ئەوی دیکەیان پوعە بوو،
16 "When you assist the Hebrew women in childbirth, watch at the birthstool: if it's a son, kill him; but if a daughter, let her live." گوتی: «کاتێک مامانی بۆ ژنە عیبرانییەکان دەکەن لە شوێنی منداڵبوون، تەماشایان بکەن، ئەگەر کوڕ بێت بیکوژن، بەڵام ئەگەر کچ بێت با بژیێت.»
17 But the midwives feared our Heavenly Father and did not do as Egypt's king commanded them; they let the boys live. بەڵام مامانەکان لە خودا ترسان و ئەوەیان نەکرد کە پاشای میسر پێی گوتبوون، هێشتیان کوڕەکان بژین.
18 So the king of Egypt called the midwives and said to them, "Why have you done this, letting the boys live?" دواتر پاشای میسر مامانەکانی بانگکرد و لێی پرسین: «بۆچی ئەمەتان کردووە؟ بۆ هێشتتان کوڕەکان بژین؟»
19 The midwives told Pharaoh, "Hebrew women aren't like Egyptian women—they're vigorous, giving birth before the midwife arrives." مامانەکانیش وەڵامی فیرعەونیان دایەوە: «لەبەر ئەوەی ژنە عیبرانییەکان وەک ژنە میسرییەکان نین، ئەوان گورجوگۆڵن و پێش گەیشتنی مامان منداڵیان دەبێت.»
20 So our Father was good to the midwives, and the people multiplied and grew very strong. ئیتر خودا لەگەڵ مامانەکان باش بوو، گەلیش زۆر و بە توانا بوون.
21 And because the midwives feared our Father, he gave them households of their own. ئەوە بوو کە مامانەکان لە خودا ترسان، خوداش خێزانی پێ بەخشین.
22 Then Pharaoh commanded all his people, "Throw every son born to the Hebrews into the Nile, but let every daughter live." ئینجا فیرعەون فەرمانی بە هەموو گەلەکەی دا و گوتی: «هەر کوڕێکی عیبرانی کە لە دایک دەبێت، فڕێیبدەنە ناو ڕووباری نیل، بەڵام با هەموو کچەکان بژین.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]