Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Deuteronomy 32 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Listen, heavens, and I will speak; let the earth hear the words of my mouth. گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم، با زەویش گوێ بگرێت لە وشەی دەمم.
2 May my teaching fall like rain, my speech settle like dew, like gentle showers upon the tender grass, and like rain upon the growing plants. فێرکردنم وەک باران دەبارێت، وشەم وەک شەونم دەتکێت، وەک نمە باران بەسەر سەوزایی وەک ڕەهێڵ بەسەر گیا.
3 For I will proclaim the name of our Father; ascribe greatness to our Father! ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم، مەزنایەتی بە خودامان ببەخشن.
4 The Rock—our Father—his work is perfect, for all his ways are justice. Our Father is faithful and does no wrong; just and upright is he. خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە، چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە، خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاریی تێدا نییە، ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە.
5 They have acted corruptly toward him; they are no longer his children, but a blemish—a crooked and twisted generation. لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو چونکە لەکەدارن، کچ و کوڕی ئەو نین، کەموکوڕییان ئەوەیە، نەوەیەکی چەوت و خوارن.
6 Is this how you repay our Father, you foolish and senseless people? Is he not your Father, who created you, who made you and established you? ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە، ئەی گەلی گێل و نادانا؟ ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە، ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟
7 Remember the days of old; consider the years of generation after generation. Ask your father, and he will tell you, your elders, and they will explain. یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە، لە ساڵانی نەوەکانی پێشوو وردبنەوە، لە باوکتان بپرسن پێتان ڕادەگەیەنێت، لە پیرانتان بپرسن پێتان دەڵێن.
8 When the Most High, our Father, gave the nations their inheritance, when he divided humanity, he fixed the borders of the peoples according to the number of the sons of Israel. کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد، کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد، سنووری بۆ گەلان دانا، بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل.
9 For our Father's portion is his people, Jacob his allotted heritage. بەشی یەزدان گەلەکەیەتی، یاقوب بەشی میراتەکەیەتی.
10 He found him in a desert land, in the howling waste of the wilderness; he encircled him, he cared for him, he guarded him as the apple of his eye. لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە، لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا، دەوری دا و بایەخی پێیدا، وەک گلێنەی چاوی پاراستی.
11 Like an eagle that stirs up its nest, that hovers over its young, he spread out his wings and caught them, carrying them on his wings. وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت، لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات، باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات، لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت.
12 Our Father alone guided him, and there was no foreign god with him. ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد، هیچ خوداوەندێکی بێگانەی لەگەڵ نەبوو.
13 He set him atop the heights of the land, and he ate the produce of the field; he nourished him with honey from the rock, and oil from the flinty crag. سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد، لە بەروبوومی دەشتودەری خوارد، لە تاشەبەردەوە هەنگوینی دەرخوارد دا، زەیتیش لە بەردەئەستێوە.
14 Curds from the herd and milk from the flock, with the fat of lambs, rams of Bashan and goats, with the finest of the wheat—and you drank the foaming wine of the blood of grapes. دەڵەمە و شیری مەڕوماڵات، لەگەڵ دوگی بەرخ و بەرانی باشان و تەگە، لەگەڵ چەوری ناوکی گەنم. تۆ لە خوێنی ترێ شەرابت خواردەوە.
15 But Jeshurun grew fat and kicked—you grew fat, bloated, and sleek—then he abandoned our Father who made him and scorned the Rock of his salvation. یەشوروون قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند، قەڵەو بوون و پڕ بوون و بە پیو داپۆشران. ئیتر پشتیان کردە ئەو خودایەی کە دروستی کردبوون، تاشەبەردی ڕزگارییەکەیان ڕەتکردەوە.
16 They stirred him to jealousy with foreign gods; they provoked him to anger with abominations. ئیرەییان وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و بە بتە قێزەونەکان پەستیان کرد.
17 They sacrificed to demons that were not God, to gods they had never known, new gods who had only recently appeared, whom your fathers had never dreaded. بۆ بتەکان کە خودا نین قوربانییان سەربڕی، چەند خودایەک نەیانناسیون، تازەن و بەم زووانە دەرکەوتوون، کە باوکانتان لێیان نەترساون.
18 You neglected the Rock who fathered you, and you forgot our Father who gave you birth. ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا، ئەو خودایەی لەدایکبوونی پێداین لەبیرتان کرد.
19 Our Father saw it and spurned them, because of the provocation of his sons and his daughters. جا یەزدان بینی و ڕەتی کردنەوە، لەبەر ئەوە تووڕە بوو بەهۆی کچەکانی و کوڕەکانی.
20 And he said, "I will hide my face from them; I will see what becomes of them, for they are a perverse generation, children in whom there is no faithfulness. فەرمووی، «ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە، سەیر دەکەم کۆتاییان چی دەبێت، ئەوانە نەوەیەکی هەڵگەڕاوەن، ئەو کوڕانە دەستپاکیان تێدا نییە.
21 "They made me jealous with what is no god; they provoked me to anger with their worthless idols. So I will make them jealous with those who are no people; I will provoke them to anger with a foolish nation. ئەوان بەوانەی خودا نین ئیرەییان وروژاندم، بە بتە پووچەکانیان پەستیان کردم، منیش وایان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستیان دەکەم.
22 For my anger has kindled a fire that burns to the depths of the grave; it devours the earth and its produce and sets ablaze the foundations of the mountains. بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە، گڕ دەگرێت هەتا جیهانی مردووانی ژێرەوە، زەوی و خەرمانەکەی دەخوات، بناغەکانی چیاکان دەسووتێنێت.
23 I will heap disasters upon them; I will exhaust my arrows against them. «کارەساتیان بەسەردا کۆدەکەمەوە، تیرەکانم لەواندا دەچەقێنم.
24 Wasted by hunger, consumed by burning plague and bitter destruction; I will send the teeth of beasts against them, with the venom of things that crawl in the dust. کاتێک لە برسان کەوتوون، پەکیان کەوتووە لەبەر تا و پەتای فەوتێنەر، ددانی دڕندە دەنێرمە سەریان، لەگەڵ ژەهری مارە خشۆکەکان.
25 Outside, the sword will bring death, and inside, terror—for young man and young woman alike, the nursing infant with the gray-haired elder. لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و لەناو ماڵەوەشیان تۆقین، کوڕی گەنج و پاکیزە لەناودەچن، منداڵی شیرەخۆر لەگەڵ پیاوی پیر.
26 I would have said, 'I will cut them to pieces; I will blot out their memory from among mankind,' فەرمووم: ”پەرتەوازەیان دەکەم، یادیان لەنێو خەڵکی دەسڕمەوە.“
27 had I not feared the taunt of the enemy, for fear their adversaries would misjudge and say, 'Our own hand has triumphed; it was not God who did all this.' بەڵام لەوە ترسام کە دوژمن پەستم بکات، کە لەوانەیە دوژمنانیان تێنەگەن، نەوەک بڵێن: ”خۆمان باڵادەست بووین، یەزدان هەموو ئەمانەی نەکردووە.“»
28 For they are a nation without wisdom, and there is no understanding in them. ئەوان نەتەوەیەکن ڕاوێژ لێ بڕاون، کوا تێگەیشتنیش لەناویان؟
29 If only they were wise, they would understand this; they would see their final fate. خۆزگە دانا دەبوون و لەمە تێدەگەیشتن و کۆتاییەکەیان لەبەرچاو دەگرت.
30 How could one chase 1,000, and two put 10,000 to flight, unless their Rock had sold them, and our Father had given them up? چۆن یەکێک هەزار ڕاو دەنێت و دووان دە هەزار تێکدەشکێنن، ئەگەر تاشەبەردەکەیان ئەوانی نەفرۆشتبێت، یەزدان بەدەستەوەی نەدابن.
31 For their rock is not like our Rock; even our enemies concede it. لەبەر ئەوەی تاشەبەردیان وەک تاشەبەردی ئێمە نییە، تەنانەت دوژمنانیشمان دانی پێدا دەنێن.
32 For their vine comes from the vine of Sodom and from the fields of Gomorrah; their grapes are grapes of poison, their clusters are bitter. مێویان لە مێوی سەدۆمە و ترێیان هی باخەکانی عەمۆرایە، ترێیەکەیان ژەهرە و هێشووەکانیان تاڵن.
33 Their wine is the venom of serpents, the cruel poison of cobras. شەرابەکەیان ژەهری مارەکان و تاڵاوی ماری کۆبرا کوشندەکانە.
34 "Is this not stored up with me, sealed within my treasuries? «ئایا ئەمە لەلای من هەڵنەگیراوە، لەناو گەنجینەکانم مۆری لێ نەدراوە؟
35 Justice and recompense are mine, for the time when their foot will slip; for the day of their calamity is near, and their doom rushes upon them. تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم، لە کاتێکدا پێیان دەخلیسکێت، چونکە ڕۆژی بەڵایان نزیک بووەتەوە و چارەنووسیان بۆیان خێرایە.»
36 For our Father will vindicate his people and have compassion on his servants, when he sees that their strength is gone and no one remains, neither slave nor free. یەزدان ئەستۆپاکی گەلەکەی دەسەلمێنێت و لەگەڵ خزمەتکارەکانی میهرەبان دەبێت، کە دەبینێت هێزیان بەسەرچووە و نە کۆیلە و نە ئازاد کەس نەماوە.
37 Then he will say, 'Where are their gods, the rock in which they took refuge, خودا دەفەرموێت: «کوا خوداوەندەکانیان، ئەو تاشەبەردەی پەنایان بۆ برد،
38 who ate the fat of their sacrifices and drank the wine of their drink offering? Let them rise and help you; let them be your shelter!' ئەو خوداوەندانەی کە پیوی قوربانییەکانیان دەخواردن، شەرابی خواردنەوە پێشکەشکراوەکانیان دەخواردنەوە؟ با بێن و یارمەتیتان بدەن، با پارێزگاریتان لێ بکەن!
39 Look—I myself am he, and there is no god beside me. I put to death and I give life; I wound and I heal, and no one can deliver from my hand. «ئێستا ببینن، من، من ئەوم، هیچ خودایەکی دیکە نییە لە پاڵم. من دەمرێنم و دەژیێنم، بریندار دەکەم و من چاک دەکەمەوە، کەس نییە کەسێک لە دەستی من دەرباز بکات.
40 For I lift my hand to heaven and declare: As surely as I live forever, من دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە و سوێند دەخۆم: بە دڵنیاییەوە هەتاهەتایە من زیندووم،
41 when I sharpen my flashing sword and my hand grasps judgment, I will bring justice on my adversaries and repay those who hate me. کاتێک شمشێرە درەوشاوەکەم تیژ بکەمەوە و بۆ دادوەریکردن بە دەستەوەی بگرم، تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە و ناحەزانم سزا دەدەم.
42 I will make my arrows drunk with blood, and my sword will devour flesh—with the blood of the slain and the captives, from the long-haired heads of the enemy." تیرەکانم بە خوێن مەست دەکەم و شمشێرەکەم گۆشت دەخوات، لە خوێنی کوژراوان و بەدیلگیراوان، لە کەللەسەری ڕابەرانی دوژمن.»
43 Rejoice, nations, with his people, for he will avenge the blood of his children and bring justice on his adversaries; he will make atonement for his land and his people. ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن، چونکە تۆڵەی خوێنی خزمەتکارانی دەکاتەوە، لە دوژمنانی تۆڵە دەکاتەوە، کەفارەتی خاک و گەلەکەی خۆی دەکات.
44 Moses came and spoke all the words of this song to the people, he and Joshua son of Nun. جا موسا خۆی و یەشوعی کوڕی نون هاتن و هەموو وشەکانی ئەم سروودەیان بۆ گەل خوێندەوە.
45 And when Moses had finished speaking all these words to all Israel, کاتێک موسا لە وتارەکە تەواو بوو، بە هەموو ئەم وشانە بۆ هەموو ئیسرائیل،
46 he told them, "Set your heart to all these words I testify to you today, that you command your children to keep and do all the words of this law. پێی گوتن: «لە دڵەوە لە هەموو ئەو وشانە وردببنەوە کە من ئەمڕۆ شایەتی پێدەدەم لەسەرتان، هەتا فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن کە ئاگاداربن کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن.
47 This is no empty word for you—it is your life. Through this word you will live long in the land you are crossing the Jordan to possess." تەنها وشەی بێ نرخ نییە بۆتان، بەڵکو ژیانتانە، بەهۆی ئەمانەوە تەمەن درێژ دەبن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.»
48 That very day our Father spoke to Moses, saying, یەزدانیش لە هەمان ڕۆژدا بە موسای فەرموو:
49 "Go up this Abarim mountain, Mount Nebo, in Moab facing Jericho, and view Canaan, which I'm giving Israel's people as their possession. «سەربکەوە بۆ سەر زنجیرە چیای عەڤاریم، بۆ چیای نیبۆ کە لە خاکی مۆئابە و بەرامبەر بە ئەریحایە و لەوێوە تەماشای خاکی کەنعان بکە کە من وەک موڵک بە نەوەی ئیسرائیلی دەدەم.
50 Then die on the mountain you are climbing, and be gathered to your people, as Aaron your brother died on Mount Hor and was gathered to his people, لەو کێوەدا کە بۆی سەردەکەویت دەمریت و دەچیتە پاڵ گەلەکەتەوە، وەک چۆن هارونی برات لە کێوی هۆردا مرد و چووە پاڵ گەلەکەی،
51 because you broke faith with me among the Israelites at the waters of Meribah-kadesh in the Wilderness of Zin, because you did not treat me as holy among the Israelites. لەبەر ئەوەی ئێوە ناپاک بوون لەگەڵم لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا لەلای مێرگی مەریبای قادێش لە چۆڵەوانی چن، چونکە پیرۆزی منتان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ڕانەگرت.
52 For you will see the land from a distance, but not enter it—the land I'm giving Israel's people." لەبەر ئەوە تۆ ناچیتە ناو ئەو خاکەی کە بە گەلی ئیسرائیلی دەدەم، بەڵکو تەنها لە دوورەوە دەیبینیت.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]