Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Deuteronomy 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then we turned and traveled toward the wilderness by way of the Red Sea, as our Father told me, and circled Mount Seir for many days. ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و کۆچمان کرد بۆ دەشتودەر لەسەر ڕێگای دەریای سوور، هەروەک یەزدان پێی گوتم، ڕۆژانێکی زۆر بە دەوری ناوچە شاخاوییەکانی سێعیردا سووڕاینەوە.
2 Then our Father said to me, ئینجا یەزدان پێی فەرمووم:
3 "You have gone around this hill country long enough. Turn northward. «بەسە ئیتر بەدەوری ئەم ناوچە شاخاوییانە مەسووڕێنەوە، بەرەو باکوور ڕووتان وەربگێڕن و
4 Command the people: You are crossing the territory of your brothers, Esau's descendants, who live in Seir. They will fear you—be very careful. فەرمان بە گەل بدە و بڵێ: ”ئێوە خەریکن بە سنووری نەوەی عیسۆی برایانتان تێدەپەڕن کە لە سێعیر نیشتەجێن و لێتان دەترسن، بەڵام زۆر ئاگاداربن،
5 Do not provoke them; I will not give you any of their land, not even a footstep's width, since I have given Mount Seir to Esau as his possession. هێرشیان مەکەنە سەر، چونکە شوێن پێیەکتان لە خاکی ئەوان نادەمێ، چونکە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم بە میرات بە عیسۆ داوە.
6 Buy food from them for silver to eat, and also buy water from them for silver to drink. خۆراکیان بە زیو لێ دەکڕن هەتا بیخۆن و ئاویان بە زیو لێ وەردەگرن هەتا بیخۆنەوە.“»
7 "For your Father has blessed you in all the work of your hands. He has known your journey through this great wilderness. These forty years your Father has been with you; you have lacked nothing." یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردوون لە هەموو کارێکی دەستەکانتان، ڕێ و شوێنتان دەزانێت لەم چۆڵەوانییە مەزنە، ئەم چل ساڵە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتاندا بووە و لە هیچ شتێکتان کەم نەبووە.
8 So we passed by our brothers, the descendants of Esau who live in Seir, away from the Arabah road that comes up from Elath and Ezion-geber. Then we turned and went on toward the wilderness of Moab. ئینجا بەسەر نەوەی عیسۆی برایانمان تێپەڕین کە لە چیای سێعیر نیشتەجێن. ڕێگای عەراڤامان بەجێهێشت کە لە ئێلەت و عەچیۆن گەڤەرەوە دێت، ئینجا سووڕاینەوە و بە ڕێگای چۆڵەوانی مۆئابدا ڕۆیشتین.
9 And our Father said to me, "Do not harass Moab or provoke them to battle, for I will not give you any of their land as a possession, since I have given Ar to Lot's descendants as a possession." یەزدان پێی فەرمووم: «مۆئاب هەراسان مەکە و جەنگ لە دژیان بەرپا مەکە، چونکە هیچ بەشێک لە خاکەکەیان بە میرات بە تۆ نادەم، چونکە عارم بە میرات بە نەوەی لوت داوە.»
10 (The Emim formerly lived there, a large and powerful people, as tall as the Anakim. (پێشتر ئێمییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، گەلێکی بەهێز و زۆر بوون، وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون.
11 Like the Anakim, they too are counted as Rephaim, but the Moabites call them Emim. وەک عەناقییەکان، ئەوانیش بە ڕفائییەکان ناسراو بوون، بەڵام مۆئابییەکان هەر بە ئێمییەکان بانگیان دەکردن.
12 Horites once lived in Seir, but Esau's descendants drove out and destroyed them, settling in their place—just as Israel did in the land our Father gave them.). پێشتر حۆرییەکان لە سێعیر نیشتەجێ بوون، بەڵام نەوەی عیسۆ لەبەردەم خۆیان دەریانپەڕاندن و لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون، وەک ئەوەی ئیسرائیل کردیان بە خاکی میراتیان کە یەزدان پێیدابوون.)
13 Now get moving and cross the Wadi Zered." So we crossed the Wadi Zered. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئێستا هەستن و لە دۆڵی زەرەد بپەڕنەوە،» ئێمەش لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە.
14 From Kadesh-barnea to crossing the Wadi Zered took thirty-eight years, until the whole generation of fighting men had died out of the camp, as our Father had sworn to them. لەو کاتەوە کە قادێش بەرنێعمان بەجێهێشت هەتا لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە سی و هەشت ساڵ بوو، هەتا هیچ لەو نەوەیە لە پیاوانی جەنگ لەناو ئۆردوگاکە نەمان، هەروەک یەزدان سوێندی بۆ خواردن،
15 Indeed, the hand of our Father was against them, rooting them out from the camp until they perished. یەزدانیش لە دژیان بوو، بۆ لەناوبردنیان لەناو ئۆردوگاکە هەتا لەناوچوون.
16 So when all the fighting men had finally perished and died from among the people, جا کاتێک هەموو پیاوانی جەنگ لەنێو گەل بە مردن لەناوچوون،
17 our Father said to me, یەزدان پێی فەرمووم:
18 "Today you are to cross the boundary of Moab at Ar. «تۆ ئەمڕۆ تێدەپەڕیت لە عار کە لە سنووری مۆئابە،
19 When you come near the Ammonites, do not attack or provoke them, for I will not give you any of their land as a possession—I gave it to Lot's descendants as their possession." کاتێک لەلای عەمۆنییەکان نزیک کەوتیتەوە هەراسانیان مەکە و هێرشیان مەکە سەر، چونکە هیچت لە خاکی عەمۆنییەکان بە میرات نادەمێ، چونکە بە میرات بە نەوەی لوتم داوە.»
20 (That too counts as Rephaim land—Rephaim lived there before, though Ammonites call them Zamzummim, (ئەویش بە خاکی ڕفائییەکان دادەنرێت، پێشتر ڕفائییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام عەمۆنییەکان بە زەمزومییەکان ناویان دەبردن،
21 a large and powerful people, tall as the Anakim. But our Father destroyed them before the Ammonites, who drove them out and settled in their place, گەلێکی بەهێز و زۆر بوون و وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون، بەڵام یەزدان لەبەردەم عەمۆنییەکاندا لەناوی بردن، جا دەریانکردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون.
22 as he did for Esau's descendants living in Seir, when he destroyed the Horites before them; they drove them out and settled in their place, remaining to this day. یەزدان وەک ئەوەی بۆ نەوەی عیسۆی کرد کە لە سێعیردا نیشتەجێن، کاتێک حۆرییەکانی لە بەرامبەریان تێکشکاند، جا دەریانکردن و هەتا ئەمڕۆ لە شوێنیان نیشتەجێن.
23 The Avvim lived in villages as far as Gaza; Caphtorim, who came from Caphtor, destroyed them and settled in their place.). هەروەها عەڤییەکان کە لە گوندەکان نیشتەجێ بوون هەتا غەزە، کەفتۆرییەکان کە لە کەفتۆرەوە هاتبوون لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون.)
24 "Set out and cross the Wadi Arnon. Look, I have given Sihon the Amorite, king of Heshbon, and his land into your hand. Begin to take possession—engage him in battle. «هەستن، کۆچ بکەن و لە دەربەندی ئەرنۆن بپەڕنەوە. بڕوانە، ئەوا سیحۆنی پاشای حەشبۆنی ئەمۆری و خاکەکەیم بە دەستتانەوە داوە، دەستی بەسەردا بگرن و لە دژی ئەو جەنگ بەرپا بکەن.
25 Today I will begin putting dread and fear of you on every people under heaven. They will hear the report of you, tremble, and writhe in anguish because of you." ئەمڕۆ دەستپێدەکەم، ترس و سامتان دەخەمە بەرچاوی ئەو گەلانەی لەژێر هەموو ئاسمانن، ئەوانە گوێیان لە هەواڵتان دەبێت لێتان دەترسن و لەبەر ئێوە دەلەرزن.»
26 I sent messengers from the wilderness of Kedemoth to Sihon king of Heshbon with words of peace, saying, جا نێردراوانم لە چۆڵەوانی قەدێمۆتەوە بۆ لای سیحۆنی پاشای حەشبۆن نارد بە وشەی ئاشتیەوە و گوتم:
27 "Let me pass through your land. I will stay only on the road, turning aside neither right nor left. «ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین و تەنها بە ڕێگای سەرەکیدا دەڕۆین، لانادەین نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا،
28 Sell me food for money to eat, give me water for money to drink—only let me pass through on foot, بە زیو خۆراکمان پێ دەفرۆشیت هەتا بیخۆین و بە زیو ئاومان دەدەیتێ هەتا بیخۆینەوە، تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین،
29 as Esau's descendants who live in Seir and the Moabites who live in Ar did for me, until I cross the Jordan into the land our Father is giving us." هەروەک ئەوەی نەوەی عیسۆ کە لە سێعیردا نیشتەجێن و مۆئابییەکان کە لە عاردا نیشتەجێن بۆیان کردووین، هەتا لە ڕووباری ئوردون دەپەڕینەوە بۆ ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێی بەخشیوین.»
30 But Sihon king of Heshbon refused to let us pass, for our Father hardened his spirit and stiffened his heart, to hand him over to you, as he has done this day. بەڵام سیحۆنی پاشای حەشبۆن ڕازی نەبوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان وای لێکرد کەللەڕەق بێت و دڵی توند کرد تاکو بیداتە دەستتان، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بووە.
31 And our Father said to me, "Look, I've begun giving you Sihon and his land. Begin now taking possession—possess his land." یەزدان پێی فەرمووم: «بڕوانە، ئەوا دەستم پێکرد سیحۆن و خاکەکەی بدەمە دەستت، ئێستا دەستپێبکە و دەست بەسەر خاکەکەیدا بگرە.»
32 Then Sihon came out against us, he and all his people, to fight at Jahaz. کاتێک سیحۆن و هەموو سوپاکەی لە یەهەچ بۆ جەنگ لە دژمان هاتنە دەرەوە،
33 And our Father gave him to us, and we struck him down, his sons, and all his people. یەزدانی پەروەردگارمان ئەوانی دا بە دەستمان و ئێمەش لێمان دان لەگەڵ کوڕەکانی و هەموو سوپاکەی.
34 At that time we captured all his cities and completely destroyed every city—men, women, children—leaving no survivor. لەو کاتەدا هەموو شارۆچکەکانیمان گرت و لە هەموو شارۆچکەیەک پیاو و ژن و منداڵمان بە تەواوی قڕکرد، نەمانهێشت کەس دەرباز بێت،
35 We plundered only the livestock for ourselves, plus the spoil of the cities we captured. بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کرد و دەستکەوتی شارۆچکەکانمان برد.
36 From Aroer on the Wadi Arnon's edge, and from the town in the valley, to Gilead, no town was too strong for us; Our Father gave them all to us. لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە و ئەو شارۆچکەیەی لە دۆڵەکەیە هەتا گلعاد، هیچ شارێک نەبوو لەپێشمان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارمان هەمووی دا بە دەستمان،
37 But you did not go near the Ammonites' land, all along the banks of the Wadi Jabbok and the hill country's towns, just as our Father commanded us. بەڵام لە خاکی عەمۆنییەکان نزیک نەکەوتینەوە، هەموو لایەکی دۆڵی یەبۆق و شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکە و هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێدا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]