Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then the high priest asked, "Are these things true?" سەرۆکی کاهینان لێی پرسی: «ئایا ئەو تۆمەتانە ڕاستن؟»
2 Stephen said, "Brothers and fathers, listen: Our Father of glory appeared to our father Abraham in Mesopotamia, before he lived in Haran, ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت،
3 and told him, 'Leave your land and relatives, and go to the land I'll show you.' پێی فەرموو: ﴿خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.﴾
4 He left the Babylonians' land and settled in Haran. After his father died, our Father moved him from there into this land you now live in. «خاکی کلدانییەکانی بەجێهێشت و لە حاران نیشتەجێ بوو. دوای مردنی باوکی، خودا لەوێوە گواستییەوە بۆ ئەم خاکەی ئێوە ئێستا تێیدا نیشتەجێن.
5 He gave him no inheritance in it, not even a foot of ground—yet promised it to him and his descendants after him as a possession, though he had no child. لێرەدا هیچ میراتێکی نەدایێ، تەنانەت شوێن پێیەکیش. بەڵام خودا بەڵێنی پێدا کە بە موڵک بیداتە خۆی و وەچەکەی لەدوای خۆی، هەرچەندە هێشتا منداڵی نەبوو.
6 And our Father said his offspring would be foreigners in a land not their own, enslaved and mistreated 400 years. خوداش ئاوای فەرموو: ﴿نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە.
7 'I will judge the nation they serve,' our Father said, 'and after, they will come out and worship me in this place.' بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،﴾ خودا فەرموویەتی، ﴿دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.﴾
8 He gave him the covenant of circumcision. Abraham fathered Isaac and circumcised him on the eighth day; Isaac fathered Jacob, and Jacob the twelve ancestors. خوداش پەیمانی خەتەنەکردنی لەگەڵ ئیبراهیم بەست. ئاوا ئیسحاقی بوو، لە تەمەنی هەشت ڕۆژیدا خەتەنەی کرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازدە باوکانی یەکەمینی بوو.
9 The ancestors, jealous of Joseph, sold him into Egypt, but our Father was with him, «باوکانیش چاویان بە یوسف هەڵنەهات، فرۆشتیانە میسر. بەڵام خودای لەگەڵ بوو،
10 and rescued him from all his troubles, gave him favor and wisdom before Pharaoh king of Egypt, who made him ruler over Egypt and Pharaoh's whole household. لە هەموو ناخۆشییەکانی ڕزگاری کرد، لەبەردەم فیرعەونی پاشای میسردا نیعمەت و دانایی پێدا. ئەویش کردی بە فەرمانڕەوای میسر و سەرپەرشتیاری هەموو ماڵەکەی خۆی.
11 A famine and great suffering struck all Egypt and Canaan, and our fathers found no food. «ئینجا قاتوقڕی و تەنگانە بەسەر هەموو میسر و کەنعاندا هات، باوباپیرانمان خواردنیان دەست نەدەکەوت.
12 Hearing there was grain in Egypt, Jacob sent our fathers there first. یاقوب بیستی لە میسر دانەوێڵە هەیە، جاری یەکەم باوکانمانی نارد.
13 On the second visit, Joseph made himself known to his brothers, and Pharaoh learned of Joseph's family. بۆ جاری دووەم یوسف بە برایانی ناسرا، بنەماڵەی یوسفیش بۆ فیرعەون دەرکەوت.
14 And Joseph sent for his father Jacob and all his relatives, seventy-five persons in all. ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوکی بە هەموو کەسوکاریەوە بۆ میسر بانگکرد، کە حەفتا و پێنج کەس بوون.
15 And Jacob went down into Egypt, and he died, he and our fathers. جا یاقوب بۆ میسر دابەزی و مرد، خۆی و باوباپیرانمان.
16 They were taken back to Shechem, and buried in the tomb Abraham had bought for silver from Hamor's sons in Shechem. ئینجا بۆ شەخەم گەڕاندیانەوە و لەو گۆڕە ناشتییان کە ئیبراهیم لە شەخەم بە بڕێک زیو لە کوڕەکانی حەمۆری کڕی.
17 As the time of the promise our Father gave Abraham neared, the people grew and multiplied in Egypt, «بەڵام ئەو کاتەی بەڵێنەکە نزیک دەبووەوە کە خودا بە ئیبراهیمی دا، گەل لە میسر پەرەیان دەسەند و زۆردەبوون،
18 until there arose over Egypt another king who did not know Joseph. تاکو ﴿لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.﴾
19 This king exploited our people and mistreated our fathers, forcing them to abandon their infants to die. لەگەڵ گەلەکەمان بە فێڵ دەجوڵایەوە و خراپەی لەگەڵ باوباپیرانمان کرد، ناچاری دەکردن منداڵە ساواکانیان دووربخەنەوە تاکو بمرن.
20 At that time Moses was born, beautiful in our Father's sight. He was raised three months in his father's house. «لەو کاتەدا موسا لەدایک بوو. لەبەرچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ لە ماڵی باوکی بەخێوکرا،
21 And when he was abandoned, Pharaoh's daughter adopted him and brought him up as her own son. کاتێک دوورخرایەوە، کچی فیرعەون هەڵیگرتەوە و کردییە کوڕی خۆی و بەخێوی کرد.
22 Moses was trained in all Egyptian wisdom, and was strong in speech and action. موساش لەناو هەموو دانایی میسرییەکاندا پەروەردە کرا، بە توانا لە قسە و کرداردا.
23 When he was forty years old, he decided to visit his brothers, the sons of Israel. «کاتێک تەمەنی بووە چل ساڵ، بڕیاری دا سەردانی برا ئیسرائیلییەکانی بکات.
24 Seeing one of them wronged, he defended the oppressed man and avenged him by striking down the Egyptian. یەکێکیانی بینی ستەمی لێ دەکرێت، بەرگری لێکرد و دادوەریی بۆ ستەملێکراو کرد، میسرییەکەی کوشت.
25 He thought his brothers would understand our Father was giving them salvation through his hand, but they didn't understand. وایزانی برایانی تێدەگەن کە خودا لەسەر دەستی ئەو ڕزگاریان دەکات. بەڵام تێنەگەیشتن.
26 The next day he came upon them as they were fighting and tried to reconcile them, saying, 'Men, you are brothers. Why do you wrong each other?' بۆ بەیانی دوو لە برا عیبرانییەکانی بینی کە شەڕیان دەکرد، هەوڵی دەدا ئاشتیان بکاتەوە، گوتی: ”ئێوە بران، بۆچی دەست بۆ یەکتری درێژ دەکەن؟“
27 But the man wronging his neighbor shoved Moses aside, saying, 'Who made you ruler and judge over us? «بەڵام ئەوەی ستەمی لە نزیکەکەی دەکرد، پاڵێکی پێوەنا و گوتی: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟
28 Do you want to kill me as you killed the Egyptian yesterday?' ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک دوێنێ میسرییەکەت کوشت؟﴾
29 At this word, Moses fled and lived as a foreigner in the land of Midian, where he fathered two sons. موساش بەهۆی ئەم قسەیەوە هەڵهات، لە خاکی میدیان بووە بێگانە و لەوێ دوو کوڕی بوو.
30 Forty years later, an angel appeared to him in the wilderness of Mount Sinai, in a burning bush's flame. «دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، ﴿فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.﴾
31 Moses saw it and was amazed; as he approached to look closer, our Father's voice came: موساش ئەمەی بینی و لە دیمەنەکە سەرسام بوو، دەچووە پێش تاکو لە نزیکەوە سەیر بکات، دەنگی یەزدان هات:
32 'I am the God of your fathers—the God of Abraham, Isaac, and Jacob.' Moses trembled, not daring to look. ﴿من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.﴾ بەڵام موسا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات.
33 Then our Father told him, 'Take the sandals off your feet, for the place you're standing on is holy ground.' «﴿جا یەزدان پێی فەرموو: پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە.
34 I have indeed seen my people's suffering in Egypt, heard their groaning, and come down to rescue them. Now go—I'm sending you to Egypt. بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.﴾
35 This Moses, whom they rejected, saying, 'Who made you ruler and judge?'—this is the one our Father sent as both ruler and redeemer, through the hand of the angel who appeared to him in the bush. «ئەو موسایەی ڕەتیان کردەوە و گوتیان: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟﴾ هەر ئەو بوو خودا وەک گەورە و ئازادکەر بە دەستی ئەو فریشتەیە ناردی کە لە دەوەنەکەدا بۆی دەرکەوت.
36 This man led them out, doing wonders and signs in the land of Egypt, at the Red Sea, and in the wilderness for forty years. جا موسا گەلەکەی لە‏ میسر هێنایە‏ دەرەوە، پەرجوو و نیشانەی کرد لە خاکی میسر، لە دەریای سوور، هەروەها لە ماوەی چل ساڵدا لە چۆڵەوانی.
37 This is the Moses who told Israel's sons, 'Our Father will raise up a prophet like me for you, from your brothers.' «ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: ﴿خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.﴾
38 This is the one who was in the wilderness assembly with the angel speaking to him at Mount Sinai, and with our fathers—he received living words to give us. هەر ئەویش بوو لە چۆڵەوانی لەناو کڵێساکەدا بوو، لەگەڵ ئەو فریشتەیەی لە شاخی سینا قسەی لەگەڵی دەکرد، لەگەڵ باوباپیرانیشمان، ئەوەی وشە زیندووەکانی وەرگرت تاکو بمانداتێ.
39 Our fathers refused to obey him; they rejected him and in their hearts turned back to Egypt, «بەڵام باوباپیرانمان نەیانویست گوێڕایەڵی بن. ئەویان ڕەتکردەوە و دڵیان بۆ میسر لێی دەدا.
40 telling Aaron, 'Make us gods to go ahead of us. As for this Moses who led us out of the land of Egypt, we don't know what happened to him.' بە هارونیان گوت: ﴿چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.﴾
41 They made a calf in those days, offered a sacrifice to the idol, and celebrated what their hands had made. لەو ڕۆژانەدا بتێکیان لە شێوەی گۆلک دروستکرد و قوربانییان بۆ کرد، بە دەستکردی خۆیان دڵشاد بوون.
42 But our Father turned away, giving them over to worship the host of heaven, as written in the prophets' book: 'Did you bring me slaughtered animals and sacrifices for forty years in the wilderness, house of Israel? بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە: «﴿ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟
43 You carried Moloch's tent and your god Rephan's star, the idols you fashioned to worship them; so I will banish you far beyond Babylon.' نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان، ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن. لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.﴾
44 Our ancestors had the tent of witness in the wilderness, as he who spoke to Moses directed him to make it, matching the pattern he'd seen. «چادری پەرستنی شایەتیش لە چۆڵەوانیدا لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، هەروەک ئەوەی خودا فەرمانی بە موسا کرد لەسەر ئەو نموونەیە دروستی بکات کە بینیویەتی.
45 Our fathers in turn brought it in with Joshua when they dispossessed the nations that our Father drove out before them. So it was until the days of David, جا باوباپیرانمان چادری پەرستنیان وەرگرت و لەگەڵ یەشوع بردیانە ناو موڵکی ئەو گەلانەی خودا لەبەردەمی باوکانمان دەریکردن هەتا ڕۆژانی داود،
46 who found favor with our Father and asked to find a dwelling place for our Father. ئەوەی لەلای خودا ڕەزامەندی بەدەستهێنا، ئەویش هەوڵی دا نشینگەیەک بۆ خودای یاقوب دروستبکات.
47 But it was Solomon who built a house for him. کەچی ئەوە سلێمان بوو کە ماڵێکی بۆ دروستکرد.
48 Yet the Most High does not live in houses made by human hands, as the prophet says: «بەڵام خودای هەرەبەرز لە ماڵی دەستکرد نیشتەجێ نابێت، هەروەک پێغەمبەر ئیشایا گوتوویەتی:
49 'Heaven is my throne, and the earth is my footstool. What kind of house will you build for me, says our Father, or what is the place of my rest? «﴿ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە، چ ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێن؟ یەزدان دەفەرموێ، لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟
50 Did not my hand make all these things?' ئایا دەستی من هەموو ئەم شتانەی دروستنەکردووە؟﴾
51 "You stubborn people, uncircumcised in heart and ears, always resist the Holy Spirit—like your fathers, so do you. «ئەی کەللەڕەقان، ئەی دڵ و گوێ خەتەنەنەکراوان! ئێوە وەک باوباپیرانتان هەمیشە بەربەرەکانێی ڕۆحی پیرۆز دەکەن!
52 Which of the prophets did your fathers not persecute? They killed those who announced beforehand the Righteous One's coming—whom you have now betrayed and murdered. باوباپیرانتان چ پێغەمبەرێکیان نەچەوساندووەتەوە؟ ئەوانەشیان کوشت کە زوو باسی هاتنی ڕاستودروستەکەیان دەکرد، ئەوەی ئێستا ئێوە بە گرتنتان دا و کوشتتان.
53 You who received the law through angels and yet did not keep it." ئێوە تەوراتتان بە ڕێنمایی فریشتەکان وەرگرت بەڵام پەیڕەوتان نەکرد.»
54 Now when they heard these things they were enraged, and they ground their teeth at him. کاتێک ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا گوێیان لەم قسانەی ستیفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو لە قین و ددانیان لێی جیڕکردەوە.
55 But Stephen, full of the Holy Spirit, looked into heaven, saw the glory of our Father, and Jesus standing at the right hand of our Father. بەڵام ستیفانۆس پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییە ئاسمان، شکۆی خودای بینی و عیساش لە دەستەڕاستی خودا وەستابوو.
56 And he said, "Look, I see the heavens opened and the Son of Man standing at our Father's right hand." گوتی: «دەبینم ئاسمان کراوەتەوە و کوڕی مرۆڤیش لە دەستەڕاستی خودا ڕاوەستاوە.»
57 But they cried out with a loud voice, covered their ears, and rushed at him. بەمە گوێی خۆیان توند گرت و هەمووان بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و تێکڕا پەلاماریان دا،
58 They threw him out of the city and stoned him. The witnesses laid their coats at the feet of a young man named Saul. بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد. شایەتەکانیش جلەکانیان داکەند و خستیانە بەرپێی گەنجێک کە ناوی شاول بوو.
59 And as they were stoning him, Stephen called out, "Lord Jesus, receive my spirit." کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!»
60 Kneeling, he cried out loudly, "Lord, do not hold this sin against them." Then he fell asleep. ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]