Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 23 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Paul stared at the council: "Brothers, I have lived my life before our Father in all good conscience until today." پۆڵس ڕوانییە ئەنجومەنی باڵا و گوتی: «برایان، هەتا ئەمڕۆ بە تەواوی ویژدانێکی پاکەوە بۆ خودا ژیاوم.»
2 The high priest Ananias ordered those standing near him to strike Paul on the mouth. لەو کاتەدا حەنانیای سەرۆکی کاهینان فەرمانی بەوانە دا کە لەلای ڕاوەستابوون تاکو بکێشن بە دەمیدا.
3 Paul said to him, "Our Father will strike you, you whitewashed wall! You sit there to judge me by the law, yet you break the law by ordering me struck?" پۆڵس پێی گوت: «خودا لێت بدات، ئەی دیواری سپیکراو! چۆن دانیشتووی بەپێی تەورات حوکمم دەدەیت، کەچی پێچەوانەی تەورات فەرمانی لێدانم دەدەیت؟»
4 Those standing nearby said, "Do you dare to insult our Father's high priest?" ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون گوتیان: «ئایا جنێو بە سەرۆکی کاهینانی خودا دەدەیت؟»
5 Paul said, "Brothers, I didn't know he was high priest; for Scripture says, 'Don't speak evil of your people's ruler.'" پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: ﴿بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.﴾»
6 Paul, knowing some were Sadducees, others Pharisees, cried out in the council, "Brothers, I am a Pharisee, son of Pharisees. I am on trial over the hope and resurrection of the dead!" پۆڵس کە دەیزانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەدوقین و بەشێکی دیکەش فەریسی، هاواری کرد و گوتی: «برایان، من فەریسی کوڕی فەریسیم. لەبەر هیوام بە هەستانەوەی مردووان وا حوکم دەدرێم.»
7 When he said this, a dispute arose between the Pharisees and Sadducees, and the assembly was split. کە ئەمەی گوت، ناکۆکی کەوتە نێوان فەریسی و سەدوقییەکان و ئەنجومەنەکە بوو بە دوو بەش،
8 For the Sadducees say there is no resurrection, and neither angel nor spirit, but the Pharisees acknowledge them all. چونکە سەدوقییەکان دەڵێن هەستانەوە و فریشتە و ڕۆح نین، بەڵام فەریسییەکان دان بە هەموو ئەمانەدا دەنێن.
9 A loud uproar broke out. Some scribes from the Pharisees' side stood and argued sharply: "We find nothing wrong in this man. What if a spirit or an angel spoke to him?" ئینجا هاوار بەرزبووەوە و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، هەستان و بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و گوتیان: «تاوان لەم پیاوەدا نابینین. ئەی ئەگەر ڕۆحێک یان فریشتەیەک لەگەڵیدا دوابێت؟»
10 As the dispute grew violent, the commander, fearing Paul would be torn apart by them, ordered the soldiers to go down, seize him from among them, and bring him into the barracks. کاتێک ناکۆکییەکە پەرەی سەند، فەرماندەکە ترسا پۆڵس پارچەپارچە بکەن، بۆیە فەرمانی بە سەربازەکان دا دابەزن، لەنێوانیاندا بیڕفێنن و بیبەنەوە سەربازگە.
11 The next night our Lord Jesus stood beside him and said, "Take courage! As you testified about me in Jerusalem, so you must testify in Rome too." بۆ شەوی پاشتر، مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای پۆڵس ڕاوەستا و فەرمووی: «ورەت بەرزبێت! وەک لە ئۆرشەلیم شایەتیت بۆ من دا، دەبێ لە ڕۆماش ئاوا شایەتی بدەیت.»
12 At daybreak the Jews conspired and swore not to eat or drink until they killed Paul. کاتێک ڕۆژ هەڵات جولەکە پیلانیان کێشا، سوێندیان خوارد و گوتیان کە نە بخۆن و نە بخۆنەوە هەتا پۆڵس دەکوژن.
13 There were more than forty who had joined in this plot. ئەوانەی ئەم پیلانەیان کێشا لە چل پیاو زیاتر بوون.
14 They went to the chief priests and elders and said, "We have bound ourselves under a solemn oath to taste nothing until we kill Paul. چوونە لای کاهینانی باڵا و پیران و گوتیان: «سوێندمان خواردووە تامی هیچ نەکەین هەتا پۆڵس دەکوژین.
15 So now, you and the council, ask the commander to bring him down to you, as if to examine his case more closely. We're ready to kill him before he arrives." ئێستاش ئێوە و ئەنجومەنی باڵا بە فەرماندەکە ڕابگەیەنن، وەک ئەوەی بتانەوێت وردتر لە بابەتەکەی بکۆڵنەوە، پێویستە بیهێنێت بۆ لاتان. ئێمەش ئامادەین بۆ کوشتنی، پێش ئەوەی بگاتە لای ئەنجومەن.»
16 But Paul's sister's son, hearing of the ambush, went and entered the barracks and told Paul. بەڵام کاتێک خوشکەزاکەی پۆڵس بە پیلانەکەی زانی، هاتە سەربازگە و هەواڵی دایە پۆڵس.
17 Paul called a centurion and said, "Take this young man to the commander—he has something to report." جا پۆڵس سەرپەلێکی بانگکرد و گوتی: «ئەم گەنجە ببە لای فەرماندەکە، چونکە هەواڵێکی پێیە بیداتێ.»
18 So he took him to the commander and said, "The prisoner Paul called me and asked me to bring this young man to you; he has something to tell you." ئەویش بردییە لای فەرماندەکە. گوتی: «پۆڵسی بەندکراو بانگی کردم و داوای لێکردم ئەم گەنجە بهێنمە لات، شتێکی هەیە پێتی بڵێت.»
19 The commander took his hand, led him aside privately, and asked, "What do you have to tell me?" فەرماندەکەش دەستی گرت و بە تەنها بردییە ئەو لاوە و لێی پرسی: «چیت هەیە پێمی بڵێی؟»
20 He said, "The Jews have agreed to ask you to bring Paul down to the council tomorrow, pretending to inquire more precisely about him. گوتی: «جولەکە ڕێککەوتوون داوات لێ بکەن کە بەیانی پۆڵس بنێریتە ئەنجومەنی باڵا، وەک بیانەوێت وردتر لێی بکۆڵنەوە.
21 Don't listen to them—more than forty of their men are waiting in ambush for him. They've bound themselves by oath not to eat or drink until they kill him, and now they're ready, waiting for your agreement." بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.»
22 The commander sent the young man off, ordering him, "Tell no one you reported this to me." فەرماندەکە گەنجەکەی بەڕێکرد و فەرمانی پێدا: «بە کەس نەڵێیت کە ئەمەت بە من گوتووە.»
23 Then he called two centurions: "Ready 200 soldiers for Caesarea, and seventy horsemen, and 200 spearmen, by nine tonight." ئینجا دووان لە سەرپەلەکانی بانگکرد و گوتی: «دوو سەد سەرباز لەگەڵ حەفتا سوار و دوو سەد ڕمهەڵگر ئامادە بکەن، تاکو لە کاتژمێر نۆی شەو بچنە قەیسەرییە.
24 He told them to provide mounts for Paul, to bring him safely to Governor Felix. هەروەها وڵاخ ئامادە بکرێ تاکو پۆڵس سواری بێت و بە سەلامەتی بیگەیێننە لای فیلیکسی فەرمانڕەوا.»
25 And he wrote a letter that read as follows:" نامەیەکی نووسی ئەمەی تێدابوو:
26 "Claudius Lysias, to his Excellency Governor Felix: Greetings. لە کلودیۆس لیسیاس، بۆ بەڕێز فیلیکسی فەرمانڕەوا، سڵاو.
27 The Jews seized this man and were about to kill him when I came with my troops and rescued him, having learned he was a Roman citizen. ئەم پیاوە، جولەکە گرتییان و خەریک بوو بیکوژن، بەڵام لەگەڵ سەربازان چووم و ڕزگارم کرد، چونکە بیستبووم کە هاوڵاتی ڕۆمانییە.
28 Wanting to know the charge they were bringing against him, I brought him down to their council. دەمویست بزانم بە چی تاوانباری دەکەن، بردمە ئەنجومەنەکەیان.
29 I found him accused over questions of their law, with no charge deserving death or imprisonment. بینیم لەبەر کاروباری تەوراتەکەیان تاوانبار کراوە، بەڵام تاوانێکی لەسەر نەبوو کە شایانی سزای مردن یان بەندکردن بێت.
30 Told of a plot against the man, I sent him to you at once, also ordering his accusers to state their case against him before you." کاتێک ئاگادار کرامەوە کە پیلانێک لەم پیاوە دەگێڕدرێت، دەستبەجێ بۆ لای تۆم نارد، فەرمانم بە سکاڵاکاران کرد چییان لەسەری هەیە لەلای تۆ باسی بکەن.
31 So the soldiers, following their orders, took Paul and brought him by night to Antipatris. بۆیە سەربازان وەک فەرمانیان پێ کرابوو، پۆڵسیان برد و بە شەو بۆ ئەنتیپاتریسیان هێنا.
32 The next day they let the horsemen go on with him while they returned to the barracks. بۆ بەیانی سوارەکانیان لەگەڵ نارد و خۆیان بۆ سەربازگە گەڕانەوە.
33 The horsemen reached Caesarea, delivered the letter to the governor, and presented Paul to him. سوارەکانیش چوونە قەیسەرییە و نامەکەیان دایە فەرمانڕەوا و پۆڵسیان بردە بەردەمی.
34 After reading it, the governor asked what province he was from, and learned he was from Cilicia, خوێندییەوە و پرسی خەڵکی چ ناوچەیەکە. زانی خەڵکی کیلیکیایە،
35 "I'll hear you," he said, "once your accusers arrive." He ordered him held under guard in Herod's headquarters. گوتی: «کەی سکاڵاکاران گەیشتن، گوێت لێ دەگرم.» ئینجا فەرمانی دا لە کۆشکی هێرۆدس پاسەوانی بکرێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]