Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When the day of Pentecost arrived, they were all together in one place. کە ڕۆژی پەنجایەمین هات، هەموو باوەڕداران پێکەوە لە یەک شوێندا بوون،
2 Suddenly a sound like a violent, rushing wind came from heaven and filled the entire house where they sat. لەناکاو دەنگێک لە ئاسمانەوە وەک ڕەشەبا هات، ئەو ماڵەی پڕکرد کە تێیدا دانیشتبوون.
3 What looked like divided tongues of fire appeared and rested on each one of them. ئینجا چەند زمانێکی دابەشبوو وەک ئاگر بۆیان دەرکەوت و لەسەر هەریەکەیان نیشتەوە.
4 All were filled with the Holy Spirit and began speaking in other tongues, as the Spirit gave them words to say. جا هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز و دەستیان پێکرد بە زمانەکانی دیکە بدوێن، وەک ڕۆح پێی بەخشین.
5 At that time devout Jews from every nation under heaven were living in Jerusalem. لەو کاتەدا جولەکەی لەخواترسی هەموو نەتەوەکانی ژێر ئاسمان لە ئۆرشەلیم مابوونەوە.
6 When this sound rang out, a crowd gathered, confused, since each one heard them speak in his own language. کاتێک دەنگەکە هات، خەڵک کۆبوونەوە و بووە پەشێوی، چونکە هەریەکەیان گوێی لە زمانی خۆی دەبوو پێی دەدوان.
7 They were amazed and astonished, saying, "Are not all these who are speaking Galileans? حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟
8 How is it, then, that each of us hears them in our own native language? ئەی چۆن هەریەکەمان گوێی لە زمانی دایکیی خۆی دەبێت؟
9 Parthians, Medes, and Elamites; those who live in Mesopotamia, Judea and Cappadocia, Pontus and Asia, ئێمەی خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یەهودیا و کەپەدۆکیا، پۆنتۆس و ئاسیا،
10 Phrygia, Pamphylia, Egypt, the parts of Libya near Cyrene; visitors from Rome, Jews and converts to Judaism; فریجیا و پامفیلیا، میسر و ناوچەکانی لیبیای ڕووەو کورێن، هەروەها میوانەکانی ڕۆما،
11 Cretans and Arabs—we hear them telling in our own tongues the mighty works of our Father!" جولەکە و ئەوانەشی ببوون بە جولەکە، کریتی و عەرەب، ئەوەتا گوێمان لێیانە بە زمانی خۆمان باسی کردارە مەزنەکانی خودا دەکەن.»
12 They were all amazed and perplexed, saying to one another, "What does this mean?" هەموو سەرسام و حەپەسا بوون، بە یەکتریان دەگوت: «دەبێ ئەمە واتای چی بێت؟»
13 But others mocked and said, "They are full of sweet wine." هەندێکی دیکە بە گاڵتە پێکردنەوە دەیانگوت: «شەرابی نوێیان زۆر خواردووەتەوە.»
14 But Peter stood with the eleven, raised his voice, and declared to them: "Men of Judea, everyone living in Jerusalem—know this and listen carefully to my words. پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن،
15 These people are not drunk, as you suppose, for it is only nine o'clock in the morning. چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی بەیانییە!
16 No, this is what was spoken through the prophet Joel: بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە:
17 'And in the last days, says our Father, I will pour out my Spirit on all people; your sons and your daughters will prophesy, your young men will see visions, and your old men will dream dreams. «﴿خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم. کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت، پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن.
18 Even on my male servants and my female servants in those days I will pour out my Spirit, and they will prophesy. تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم، لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم و ئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن.
19 I will show wonders in the heavens above and signs on the earth below—blood and fire and billows of smoke. لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو و لە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم: خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.
20 The sun will be turned to darkness and the moon to blood, before the great and glorious day of the Lord comes. خۆر دەبێتە تاریکی و مانگیش دەبێتە خوێن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت.
21 And everyone who calls on the name of the Lord will be saved.'" جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە، ڕزگاری دەبێت.﴾
22 "Men of Israel, hear these words: Jesus of Nazareth—a man our Father attested to you through miracles, wonders, and signs our Father did through him among you, as you yourselves know. «پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن.
23 This man, handed over by our Father's set plan and foreknowledge, you crucified and killed by the hands of lawless men. ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان.
24 But our Father raised him, freeing him from death's agony, since death could not hold him. بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە.
25 For David says of him: 'I saw our Father always before me, for he's at my right hand, so I won't be shaken.' سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی: «﴿هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی، لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم.
26 Therefore my heart was glad and my tongue rejoiced; moreover, my body also will rest in hope. بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت، تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت،
27 For you will not abandon my soul to the grave, nor let your Holy One see decay. چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.
28 You have shown me the paths of life; you will fill me with gladness in your presence." ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.﴾
29 "Brothers, I can tell you plainly: our ancestor David died, was buried, and his tomb remains with us to this day. «برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە.
30 Since he was a prophet, he knew our Father had sworn an oath to seat one of his descendants on his throne, ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت.
31 he foresaw and spoke of the Christ's resurrection, that he was not abandoned to the grave, nor his body saw decay. پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو.
32 This Jesus our Father raised up, and we are all witnesses of it. ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی.
33 So, lifted up to our Father's right hand, having received the promised Holy Spirit from the Father, he poured out what you now see and hear. ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن.
34 For David never went up into heaven, but he himself says: "Our Father said to my Lord, 'Sit at my right hand, داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە
35 until I make your enemies a footstool for your feet.'" هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“﴾
36 "So let the whole house of Israel know for certain: our Father made this Jesus, whom you crucified, both Lord and Christ." «بۆیە با هەموو ماڵی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە بزانن کە ئەم عیسایەی ئێوە لە خاچتان دا، خودا کردی بە مەسیحی خاوەن شکۆ.»
37 Cut to the heart at this, they asked Peter and the other apostles, "Brothers, what should we do?" کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟»
38 Peter said to them, "Repent, and each of you be baptized in the name of Jesus Christ for the forgiveness of your sins, and you will receive the gift of the Holy Spirit. پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن.
39 For the promise is for you, your children, and all far off—as many as the Sovereign our Father will call to himself." ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.»
40 And with many other words he warned and urged them, saying, "Save yourselves from this corrupt generation." بە زۆر قسەی دیکەش ئاگاداری کردنەوە و لێیان پاڕایەوە: «خۆتان لەم نەوە لار و چەوتە ڕزگار بکەن.»
41 So those who welcomed his message were baptized, and about 3,000 people were added that day. ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە.
42 They devoted themselves to the apostles' teaching and deep communion, to the breaking of bread and the prayers. ئیتر ئەوان پەیوەستبوون لەسەر فێرکردنی نێردراوان و هاوبەشییەتی، لەتکردنی نان و نوێژکردن.
43 Awe came over everyone, and many wonders and signs were done through the apostles. هەموو لە ناخەوە سام دایگرتبوون، چونکە زۆر پەرجوو و نیشانە لەسەر دەستی نێردراوان کران.
44 All who believed were together and had all things in common. باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون.
45 They sold their property and possessions and distributed the proceeds to all, as anyone needed. ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد.
46 Every day, devoting themselves together in the temple, breaking bread house to house, they shared food with joyful, sincere hearts, ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد،
47 praising our Father, with favor among all the people. The Lord added to their number daily those being saved. ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]