Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 13 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In the Antioch church were prophets and teachers: Barnabas, Simeon called Niger, Lucius of Cyrene, Manaen (a lifelong companion of Herod the tetrarch), and Saul. لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول.
2 While they worshiped our Lord Jesus and fasted, the Holy Spirit said, "Set apart for me Barnabas and Saul, for the work I've called them to." کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.»
3 Then, after fasting and praying, they laid their hands on them and sent them off. ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن.
4 Sent by the Holy Spirit, they went down to Seleucia, then sailed to Cyprus. ئەوانیش کە بە ڕۆحی پیرۆز نێردران، بەرەو سولوکیا دابەزین و لەوێشەوە بە دەریادا بۆ قوبرس.
5 Arriving at Salamis, they proclaimed our Father's word in the Jewish synagogues. They had John as their helper. کاتێک گەیشتنە سەلامیس، پەیامی خودایان لە کەنیشتەکانی جولەکە ڕاگەیاند، یۆحەناش وەک یاریدەدەر لەگەڵیان بوو.
6 Having crossed the whole island to Paphos, they found a Jewish sorcerer and false prophet named Bar-Jesus, بە هەموو دوورگەکەدا گەڕان هەتا گەیشتنە پافۆس. لەوێ تووشی جادووگەرێکی جولەکە بوون بە ناوی باریەشوع کە پێغەمبەرێکی درۆزن بوو.
7 who was with the proconsul, Sergius Paulus, an intelligent man. He summoned Barnabas and Saul, wanting to hear our Father's word. باریەشوع لەگەڵ سرگیۆس پۆڵسی فەرمانڕەوا بوو، کە پیاوێکی تێگەیشتوو بوو. سرگیۆس بەرناباس و شاولی بانگکرد، چونکە دەیویست گوێی لە پەیامی خودا بێت.
8 Elymas the magician—that's his name's meaning—opposed them, trying to turn the proconsul from the faith. بەڵام ئەلیماس کە جادووگەر واتای ناوەکەی بوو، بەربەرەکانێی کردن و هەوڵی دا فەرمانڕەوا لە باوەڕ لابدات.
9 But Saul, who was also called Paul, filled with the Holy Spirit, looked intently at him, کەچی شاول کە پۆڵسی پێ دەگوترا، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و تێیڕوانی و
10 and said, "You son of the devil, enemy of all righteousness, full of every deceit and trickery—will you never stop twisting our Father's straight paths? گوتی: «ئەی پڕ لە هەموو جۆرە فرتوفێڵێک! کوڕی شەیتان! دوژمنی هەموو ڕاستودروستییەک! لە خوارکردنی ڕێگای ڕاستی یەزدان ناوەستی؟
11 Now look: the hand of our Father is on you. You will be blind, unable to see the sun, for a time." Immediately mist and darkness fell on him; he felt his way around, seeking someone to lead him by the hand. ئەوەتا دەستی یەزدان لە دژی تۆیە و کوێر دەبیت، بۆ ماوەیەک خۆر نابینی.» دەستبەجێ تەم و تاریکی دایپۆشی و بەدوای یەکێکدا گەڕا تاکو دەستی بگرێت.
12 Seeing what happened, the proconsul believed, amazed at the teaching of our Lord Jesus. کاتێک فەرمانڕەواکە بینی چ ڕوویدا، باوەڕی هێنا، لە فێرکردنەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ سەرسام بوو.
13 Paul and his companions sailed from Paphos to Perga in Pamphylia, but John left them and returned to Jerusalem. پۆڵس و هاوڕێیانی بە دەریادا لە پافۆسەوە چوونە پەرگە لە پامفیلیا. بەڵام یۆحەنا لێیان جیا بووەوە و گەڕایەوە ئۆرشەلیم.
14 From Perga they went on to Antioch in Pisidia. On the Sabbath they entered the synagogue and sat down. ئەوانیش بە پەرگەدا هاتنە ئەنتاکیای پیسیدیا، شەممەش چوونە کەنیشت و دانیشتن.
15 After the reading of the Law and the Prophets, the synagogue leaders sent word: "Brothers, if you have a word of encouragement for the people, speak." پاش خوێندنەوەی تەورات و پەڕتووکی پێغەمبەران، پێشەوایانی کەنیشتەکە پەیامیان نارد و پێیان گوتن: «برایان، ئەگەر شتێکتان هەیە گەلی پێ هانبدەن، بیڵێن.»
16 Paul stood, waved his hand, and said, "Men of Israel, and you who fear our Father, listen. پۆڵس هەستا و بە دەست ئاماژەی کرد و گوتی: «پیاوانی ئیسرائیل و ئەو ناجولەکانەی کە لە خودا دەترسن، گوێ بگرن:
17 Our Father, the Father of this people Israel, chose our ancestors, made them great during their stay in the land of Egypt, and led them out with a raised arm. خودای ئەم گەلەی ئیسرائیل باوباپیرانی ئێمەی هەڵبژارد و لە کاتی ئاوارەبوونیان لە خاکی میسردا کردنی بە گەلێکی مەزن، ئینجا بە بازووێکی بەهێز لەوێ دەریهێنان.
18 And for about forty years he put up with them in the wilderness. نزیکەی چل ساڵیش لە چۆڵەوانی بەرگەی ڕەفتاری ئەوانی گرت،
19 After destroying seven nations in Canaan, he gave them their land as an inheritance. ئینجا حەوت نەتەوەی لە خاکی کەنعان لەناوبرد و خاکەکەیانی بە میرات پێدان.
20 This took about 450 years. Then he gave them judges until Samuel the prophet. ئەمە هەمووی نزیکەی چوار سەد و پەنجا ساڵی خایاند. «لەدوای ئەمە خودا دادوەری بۆ دانان هەتا سەردەمی ساموئێل پێغەمبەر.
21 Then they asked for a king, and our Father gave them Saul son of Kish, a man from Benjamin's tribe, for forty years. ئینجا نەوەی ئیسرائیل داوای پاشایان کرد، خوداش لە تیرەی بنیامین، شاولی کوڕی قیشی پێدان، کە بۆ ماوەی چل ساڵ پاشایەتی کردن.
22 After removing him, he raised up David as their king, testifying: 'I have found David son of Jesse, a man after my heart, who will do everything I want.' پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: ﴿داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.﴾
23 From this man's offspring our Father has brought to Israel a Savior, Jesus, just as he promised. «خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا.
24 Before his coming, John had proclaimed a baptism of repentance to all the people of Israel. پێش هاتنی عیسا، یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەی بۆ هەموو گەلی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
25 As John was completing his course, he said, 'What do you think I am? I am not he. But look, one is coming after me—I'm not worthy to untie the sandals on his feet.' کاتێک یەحیا خەریک بوو ئەرکەکەی تەواو دەکرد، گوتی: ”وا دەزانن من کێم؟ ئەو نیم. ئەوەتا ئەوەی لەدوای من دێت، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.“
26 "Brothers, sons of Abraham's family, and those among you who fear our Father: this salvation message was sent to us. «خەڵکینە، برایان، کوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئەو ناجولەکانەی لەنێوتاندا لە خودا دەترسن، پەیامی ئەم ڕزگارییە بۆ ئێمە نێردراوە.
27 Jerusalem's people and their leaders didn't recognize him or grasp the prophets' words read each Sabbath—condemning him, they fulfilled those very words. دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ڕابەرەکانیان مەسیحیان نەناسی، کەچی کاتێک تاوانباریان کرد وتەی پێغەمبەرانیان هێنایە دی کە هەموو شەممەیەک دەخوێنرێتەوە.
28 Though they found no cause for his death, they asked Pilate to have him executed. جا لەگەڵ ئەوەی هیچ هۆیەکیان بۆ مردن نەدۆزییەوە، داوایان لە پیلاتۆس کرد بیکوژێت.
29 After they finished everything written about him, they took him down from the tree and laid him in a tomb. دوای ئەوەی هەموو ئەو شتانەیان تەواو کرد کە لەسەری نووسراوە، لە دار هێنایانە خوارەوە و خستیانە گۆڕ.
30 But our Father raised him from the dead, بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە،
31 for many days he appeared to those who came up with him from Galilee to Jerusalem, now his witnesses to the people. ماوەیەکی درێژیش بۆ ئەوانە دەرکەوت کە لە جەلیلەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵیدا هاتبوون. ئێستا ئەوان لەبەردەم گەل شایەتی ئەمە دەدەن.
32 And we bring you the good news that what our Father promised to our ancestors. «ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات،
33 He has fulfilled this for us, their children, by raising Jesus, as is also written in Psalm 2: 'You are my Son; today I have fathered you.' ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾
34 And as for the fact that he raised him from the dead, never to decay again, he said, 'I will give you the holy and sure blessings promised to David.' خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: ﴿ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.﴾
35 Therefore he also says in another psalm: 'You will not let your Holy One see decay.' بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ: ﴿ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.﴾
36 For David, after serving our Father's purpose in his own generation, fell asleep, was laid with his ancestors, and saw decay, «چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو.
37 but he whom our Father raised up did not see decay. بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی.
38 So know this, brothers—through this man forgiveness of sins is proclaimed to you, «بۆیە برایان، با لەلاتان زانراو بێت کە لە ڕێگەی عیساوە بەخشینی گوناه بە ئێوە ڕاگەیەنرا.
39 through him, everyone who believes is freed from everything the law of Moses could not free you from. بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن.
40 Be careful, then, that what is said in the Prophets does not happen to you: جا ئاگاداربن، ئەوەی پێغەمبەران گوتوویانە بەسەرتاندا نەیەت:
41 'Look, you scoffers, be astonished and perish; for I am doing a work in your days, a work that you will never believe, even if someone tells it to you.'" «﴿ئەی گاڵتەجاڕەکان سەیر بکەن، سەرسام بن و بمرن، چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێک دەکەم، کارێک کە هەرگیز باوەڕ ناکەن ئەگەر بۆتان باس بکرێت.﴾»
42 As Paul and Barnabas left, the people urged them to speak again about these things next Sabbath. کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە کەنیشت دەهاتنە دەرەوە، داوایان لێ کرا شەممەی داهاتووش ئەم قسانەیان بۆ بکەن.
43 When the synagogue meeting ended, many Jews and devout converts to Judaism followed Paul and Barnabas, who spoke with them and urged them to continue in the grace of our Father. دوای کۆبوونەوەکە، زۆر لە جولەکە و خواپەرستەکان کە ببوونە جولەکە، بەدوای پۆڵس و بەرناباس کەوتن، ئەمانیش قسەیان بۆ دەکردن و هانیان دەدان لە نیعمەتی خودا بمێنن.
44 The next Sabbath almost the whole city gathered to hear the word of our Lord Jesus. لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا نزیکەی هەموو دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوە، تاکو گوێ لە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بگرن.
45 When the Jews saw the crowds, jealousy filled them, and they contradicted Paul's words, insulting him. کاتێک جولەکە خەڵکەکەیان بینی، ئیرەیی دایگرتن و بەربەرەکانێی قسەکانی پۆڵسیان دەکرد و جنێویان پێدەدا.
46 Paul and Barnabas spoke boldly: "The word of our Father had to be spoken to you first. Since you reject it, judging yourselves unworthy of eternal life, look—we turn to the Gentiles." پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان،
47 For our Father has commanded us: "I have made you a light to the nations, to bring salvation to the ends of the earth." چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین: «﴿من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان، تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.﴾»
48 Hearing this, the Gentiles rejoiced and glorified the word of our Lord Jesus; all appointed to eternal life believed. کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا.
49 And the word of our Lord Jesus spread throughout the whole region. پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە.
50 But the Jews stirred up the devout, prominent women and the city's leading men, roused persecution against Paul and Barnabas, and expelled them from their region. بەڵام ڕابەرانی جولەکە خانمە ڕێزدارە لەخواترسەکان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆشدا، چەوساندنەوەیان لە دژی پۆڵس و بەرناباس بەرپا کرد و لە سنوورەکانی خۆیان دەریانکردن.
51 So they shook the dust off their feet against them and went to Iconium. ئەوانیش تۆزی پێیان تەکاند و بەرەو شاری کۆنیا ڕۆیشتن.
52 And the disciples were filled with joy and with the Holy Spirit. قوتابییەکانیش پڕدەبوون لە خۆشی و ڕۆحی پیرۆز.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]