Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

2 Chronicles 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Rehoboam came to Jerusalem and assembled the house of Judah and Benjamin—180,000 chosen warriors—to fight against Israel and restore the kingdom to Rehoboam. کاتێک ڕەحەڤەعام گەیشتە ئۆرشەلیم، بنەماڵەی یەهودا و بنیامینی کۆکردەوە، سەد و هەشتا هەزار جەنگاوەری هەڵبژارد، هەتا لە دژی ئیسرائیل بجەنگن و پاشایەتییەکە بۆ ڕەحەڤەعام بگەڕێننەوە.
2 But the word of our Father came to Shemaiah, the man of our Father, saying: بەڵام پەیامی یەزدان بۆ شەمەعیای پیاوی خودا هات:
3 "Say to Rehoboam son of Solomon, king of Judah, and to all Israel in Judah and Benjamin: «بە ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، پاشای یەهودا و بە هەموو نەوەی ئیسرائیل لە یەهودا و بنیامین بڵێ،
4 This is what our Father says: Don't go up or fight against your brothers. Go home, each of you—this came from me." So they obeyed the words of our Father and turned back from advancing against Jeroboam. ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: مەچن و لە دژی براکانتان مەجەنگن. هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی بگەڕێتەوە، چونکە ئەمە لەلایەن منەوەیە.“» ئەوانیش گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان بوون و هێرشیان نەکردە سەر یارۆڤعام و کشانەوە.
5 Rehoboam lived in Jerusalem and built up cities for defense in Judah. ڕەحەڤەعام لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو و لە یەهودا چەند شارێکی قەڵابەندی بنیاد نایەوە،
6 He built Bethlehem, Etam, and Tekoa, وەک بێت‌لەحم، عێتام، تەقۆعە،
7 Beth-zur, Soco, Adullam, بێت‌چوور، سۆخۆ، عەدولام،
8 Gath, Mareshah, Ziph, گەت، مارێشا، زیف،
9 Adoraim, Lachish, Azekah, ئەدۆرەیم، لاخیش، عەزێقا،
10 Zorah, Aijalon, and Hebron, the fortified cities in Judah and Benjamin. چۆرعا، ئەیالۆن و حەبرۆن. ئەم شارە قەڵابەندانە لەناو خاکی یەهودا و بنیامین بوون.
11 He strengthened the fortresses and put commanders in them, along with stores of food, oil, and wine. جا قەڵاکانی بەهێز کرد و فەرماندەکان و ئەمبارەکانی خواردن و زەیت و شەرابی تێیاندا دانا.
12 In every city he placed shields and spears, strengthening them greatly. So Judah and Benjamin remained his. لە هەموو شارێکیش قەڵغان و ڕمی دانا و زۆر بەهێزی کردن، یەهودا و بنیامینی لەژێر دەسەڵاتی خۆی هێشتەوە.
13 The priests and the Levites who were throughout all Israel came to him from all their territory, کاهین و لێڤییەکانیش لە هەموو سنوورەکانی خۆیانەوە لە سەرتاسەری ئیسرائیلدا هاتن و لایەنگری ئەمیان کرد.
14 for the Levites left their pasturelands and property, going to Judah and Jerusalem, since Jeroboam and his sons turned them away from serving as priests of our Father. هەروەها لێڤییەکان لەوەڕگاکانیان و موڵکەکانیان بەجێهێشت و چوون بۆ یەهودا و بۆ ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی یارۆڤعام و کوڕەکانی ڕەتیان کردنەوە کە کاهینیێتی بۆ یەزدان بکەن.
15 He appointed his own priests for the high places, for the goat idols, and for the calf idols he had made. جا یارۆڤعام بۆ خۆی چەند کاهینێکی دانا بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان و بۆ ئەو بتانەی کە لە شێوەی تەگە و گوێرەکە دروستی کردن.
16 From every tribe of Israel, those who set their heart on seeking our Father, the God of Israel, followed the Levites to Jerusalem to sacrifice to our Father, the God of their ancestors. ئەوانەی لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کە بە هەموو دڵ ڕوویان لە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەکرد، دوای لێڤییەکان کەوتن و چوونە ئۆرشەلیم هەتا قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بکەن.
17 They strengthened Judah's kingdom, supporting Rehoboam son of Solomon three years, for they walked in the way of David and Solomon three years. جا پاشایەتییەکەی یەهودایان بەهێز کرد و سێ ساڵ پاڵپشتی ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمانیان کرد، چونکە سێ ساڵ ڕێگای داود و سلێمانیان گرتەبەر.
18 Rehoboam married Mahalath, the daughter of Jerimoth son of David and of Abihail the daughter of Eliab son of Jesse. ڕەحەڤەعام ماحەلەتی کچی یەریمۆتی کوڕی داودی هێنا، کە دایکی ئەبیهەیلی کچی ئەلیابی کوڕی یەسا بوو.
19 She bore him sons: Jeush, Shemariah, and Zaham. ماحەلەتیش ئەم کوڕانەی بۆ خستەوە: یەعوش، شەمەریاهو و زەهەم.
20 After her, he married Maacah the daughter of Absalom, who bore him Abijah, Attai, Ziza, and Shelomith. پاشان ڕەحەڤەعام مەعکای کچی ئەبشالۆمی هێنا، ئەویش ئەبیا و عەتەی و زیزا و شەلۆمیتی بۆ خستەوە.
21 Rehoboam loved Maacah daughter of Absalom more than his other wives and concubines, since he had eighteen wives, sixty concubines, twenty-eight sons, and sixty daughters. ڕەحەڤەعام مەعکای کچی ئەبشالۆمی لە هەموو ژن و کەنیزەکانی دیکەی خۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە هەژدە ژن و شەست کەنیزەی هەبوو، بیست و هەشت کوڕ و شەست کچیشی بوو.
22 Rehoboam made Abijah, son of Maacah, chief leader among his brothers, intending to make him king. ڕەحەڤەعام ئەبیای کوڕی کە لە مەعکای بوو، لەنێو براکانی کرد بە میر هەتا لە جێی خۆی بیکات بە پاشا.
23 He acted wisely, spreading some of his sons through every district of Judah and Benjamin, to each fortified city, giving them abundant provisions and seeking many wives for them. جا ڕەحەڤەعام بە داناییەوە کوڕەکانی بەناو هەموو ناوچەکانی یەهودا و بنیامیندا لە هەموو شارە قەڵابەندەکان بڵاو کردەوە و خواردنی زۆری پێدان و ژنی زۆریشی بۆ هێنان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]