Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Samuel 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Hannah prayed: "My heart exults in my Father; my horn is high in my Father. My mouth speaks boldly against my enemies, for I rejoice in your rescue. حەنا نوێژی کرد و گوتی: «دڵم بە یەزدان شادە، سەرم بە یەزدان بەرزە. پێکەنینم بە دوژمنەکانم دێت، لەبەر ئەوەی شادمانم بە ڕزگارییەکەت.
2 "There is none holy like our Father; there is none besides you; there is no rock like our Father. «کەس نییە پیرۆز وەک یەزدان، بێجگە لە تۆ کەس نییە، هیچ تاشەبەردێک نییە وەک خودامان.
3 "Talk no more so very proudly; let no arrogance come from your mouth, for our Father is our Father of knowledge, and by him deeds are weighed. «بە لووتبەرزی زۆرەوە مەدوێن، با قسەی زل لە دەمتان دەرنەچێت، چونکە یەزدان خودایەکی بەئاگایە، ئەوە کارەکان هەڵدەسەنگێنێت.
4 The bows of the mighty are shattered, but those who stumbled are armed with strength. «کەوانی پاڵەوانەکان تێکشکێنران و شکستخواردووەکانیش هێزیان بەبەردا کرا.
5 Those who were full hire themselves out for bread, but those who were hungry hunger no more. The barren woman has borne seven, but she who had many children is forlorn. تێرەکان خۆیان بەکرێ دا بۆ نان و برسییەکانیش نانیان لەبەر مایەوە. نەزۆک حەوت منداڵی بوو و ئەوەی کوڕی زۆر بوو نائومێد بوو.
6 Our Father puts to death and brings to life; he brings down to the grave and raises up. «یەزدان مرۆڤ دەمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە، دەیباتە جیهانی مردووان و هەڵیشیدەستێنێتەوە.
7 Our Father makes poor and makes rich; he brings low and he lifts up. یەزدان مرۆڤ هەژار و دەوڵەمەند دەکات، نزم دەکاتەوە و بەرزیشی دەکاتەوە.
8 He raises the poor from the dust and lifts the needy from the ash heap, to seat them with princes and give them a throne of honor. For the pillars of the earth belong to our Father, and on them he has set the world. ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵیش لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، هەتا لەگەڵ میران دایاننیشێنێت و تەختی شکۆمەندی بکات بە میراتیان. «لەبەر ئەوەی کۆڵەکەکانی زەوی هی یەزدانن، جیهانی لەسەر داناوە.
9 "He guards the feet of his faithful ones, but the wicked are silenced in darkness; for not by strength does anyone prevail. پێی خۆشەویستانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەدکاران لە تاریکیدا بێدەنگ دەبن. «مرۆڤ بە هێز زاڵ نابێت،
10 Those who oppose our Father will be shattered; he will thunder against them from heaven. Our Father will judge the ends of the earth; he will give strength to his king and lift high the horn of his anointed." نەیارانی یەزدان تێکدەشکێنرێن. هەرەبەرز بەسەریاندا دەگرمێنێت، یەزدان حوکم بەسەر ئەوپەڕی زەویدا دەدات. «هێز بە پاشای خۆی دەدات، سەری دەستنیشانکراوەکەی بەرز دەکاتەوە.»
11 Then Elkanah went home to Ramah, but the boy served our Father before Eli the priest. ئینجا ئەلقانە گەڕایەوە ڕامە بۆ ماڵی خۆی، بەڵام منداڵەکە لەلای عێلیی کاهین خزمەتی یەزدانی دەکرد.
12 Now the sons of Eli were worthless men; they did not know our Father. کوڕەکانی عێلیش بەدکار بوون و یەزدانیان نەدەناسی.
13 This was the priests' custom with the people: when anyone sacrificed, the priest's servant came while the meat boiled, a three-pronged fork in hand. بەپێی ڕێوڕەسمی کاهینیێتی لەگەڵ گەل، کاتێک هەرکەسێک قوربانییەکی پێشکەش دەکرد، خزمەتکاری کاهینەکە لە کاتی لێنانی گۆشتەکە دەهات و چەنگاڵێکی سێ ددانی لەدەست بوو،
14 He'd jab it into the pot, kettle, cauldron, or pan; whatever the fork pulled up, the priest kept for himself. So they treated all Israelites coming to Shiloh. دەیکرد بەناو لەگەنەکە یان دەفرەکە یان تاوەکە یان مەنجەڵەکە. هەرچی بەسەر چەنگاڵەکەوە دەبوو، کاهین بۆ خۆی دەبرد. لە شیلۆ بەم شێوەیان دەکرد لەگەڵ هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی دەهاتنە ئەوێ.
15 Even before burning the fat, the priest's servant would come and tell the sacrificer, "Give meat to roast for the priest—he won't take boiled meat, only raw." هەروەها پێش ئەوەی پیوەکە بسووتێنن، خزمەتکارەکەی کاهین دەهات و بەو پیاوەی دەگوت کە قوربانییەکەی کردبوو: «گۆشت بدە بە کاهین بۆ برژاندن، چونکە گۆشتی کوڵاوت لێ وەرناگرێت، بەڵکو تەنها خاو.»
16 If the man said, "Burn the fat first, then take what you want," he'd answer, "No, give it now, or I'll take it by force." پیاوەکەش پێی دەگوت: «با یەکەم جار پیوەکە بسووتێنرێت، پاشان هەرچی ئەوەی ئارەزووی دەکەیت بیبە.» ئەویش دەیگوت: «نا، بەڵکو ئێستا دەیدەیت، ئەگەر نا، بە زۆر دەیبەم.»
17 The young men's sin was very great before our Father, for they despised our Father's offering. جا گوناهی هەرزەکارەکان لەبەردەم یەزدان زۆر گەورە بوو، چونکە خەڵکی سووکایەتییان بە پێشکەشکراوی یەزدان دەکرد.
18 But Samuel served before our Father, a boy dressed in a linen ephod. بەڵام ساموئێل هەر لە منداڵییەوە لەبەردەم یەزدان خزمەتی دەکرد و ئێفۆدێکی کەتانی لەبەر بوو.
19 Each year his mother made him a small robe and brought it when she went up with her husband for the yearly sacrifice. دایکیشی ساڵ لەدوای ساڵ کەوایەکی بچووکی بۆ دروستدەکرد و کە لەگەڵ مێردەکەی دەڕۆیشت بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆی دەبرد.
20 Eli would bless Elkanah and his wife: "May our Father give you offspring by this woman instead of what she asked of him and gave to our Father." Then they went home. عێلیش بۆ ئەلقانە و ژنەکەی داوای بەرەکەتی کرد و گوتی: «یەزدان لەم ژنەوە وەچەت بۆ بخاتەوە لە جیاتی ئەوەی نوێژی بۆ کرد و بە یەزدانی دا.» ئینجا چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان.
21 Our Father cared for Hannah; she conceived and bore three sons and two daughters. The boy Samuel grew up before our Father. جا کە یەزدان حەنای بەسەرکردەوە، سکی پڕ بوو و سێ کوڕ و دوو کچی بوو. لەو ماوەیەدا ساموئێلی کوڕی لەبەردەم یەزداندا گەورە بوو.
22 Eli was very old. He kept hearing all his sons did to all Israel, and how they slept with the women serving at the entrance to the tent of meeting. عێلی زۆر پیر بوو و هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە کوڕەکانی دەرهەق بە ئیسرائیل دەیانکرد و هەروەها چۆن جووت دەبوون لەگەڵ ئەو ژنانەی لەبەردەم دەرگای چادری چاوپێکەوتندا خزمەتیان دەکرد.
23 He asked them, "Why act this way? I hear your evil deeds from all these people. جا لێی پرسین: «بۆچی ئەم شتانە دەکەن؟ لەلای هەموو ئەم گەلە من ڕەفتارە خراپەکانتانم بیستووە.
24 No, my sons; the report I hear is not good—it's spreading among the people of our Father. نەخێر کوڕەکانم، ئەو هەواڵەی کە دەیبیستم لەنێو گەلی یەزدان بڵاو دەکرێتەوە باش نییە.
25 If one sins against another, our Father may mediate for him. But if one sins against our Father, who can intercede for the sinner? Yet they ignored their father's voice, for our Father meant to kill them." ئەگەر کەسێک دەرهەق بە کەسێک گوناه بکات، خودا ناوبژیوانی دەکات، بەڵام ئەگەر کەسێک دەرهەق بە یەزدان گوناه بکات، کێ داکۆکیی لێ دەکات؟» بەڵام گوێیان لە قسەی باوکیان نەگرت، چونکە یەزدان خوازیار بوو بیانمرێنێت.
26 The boy Samuel kept growing in stature and in favor with our Father and with people. بەڵام ساموئێلی منداڵ بەردەوام بوو لە گەشەکردن، یەزدان و خەڵکیش زیاتر لێی ڕازی دەبوون.
27 A man of our Father came to Eli: "This is what our Father says: 'Did I not clearly reveal myself to your father's house while in Egypt, under Pharaoh's house? ئینجا پیاوێکی خودا هات بۆ لای عێلی و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئایا من بە ئاشکرا خۆمم بۆ ماڵی باوکت دەرنەخست، کاتێک لە میسر لە ماڵی فیرعەون بوون؟
28 "I chose him from all the tribes of Israel as my priest—to go up to my altar, burn incense, wear an ephod before me. I gave your father's house all Israel's fire offerings. لەنێو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هەڵمبژارد بۆ ئەوەی ببێت بە کاهینم، سەربکەوێت بۆ سەر قوربانگاکەم، بخوورم بۆ بسووتێنێت و لەبەردەممدا ئێفۆد لەبەر بکات. من هەموو قوربانییە بە ئاگرەکانی نەوەی ئیسرائیلم بە ماڵی باوکت دا.
29 Why do you kick at my sacrifice and offering I commanded for my dwelling, and honor your sons over me, growing fat on the best of every offering of my people Israel?' ئیتر بۆچی سووکایەتی بە قوربانی و پێشکەشکراوەکەم دەکەن، ئەوەی لە نشینگەکەدا فەرمانم پێی کردووە؟ بۆچی لە من زیاتر ڕێز لە کوڕەکانت دەگریت، بە یەکەم بەری هەموو پێشکەشکراوەکانی ئیسرائیلی گەلەکەم خۆتان قەڵەو دەکەن؟“
30 "So our Father of Israel declares: 'I said your house and your father's house would walk before me forever.' But now our Father declares: 'Never! I honor those who honor me; those who despise me I'll treat lightly.' «لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: ”بێگومان من فەرمووم، ماڵی تۆ و ماڵی باوکت هەتاهەتایە لەبەردەمم هاتوچۆ دەکەن،“ بەڵام ئێستا یەزدان دەفەرموێت: ”لە من بەدوور بێت! ئەوەی ڕێزم بگرێت ڕێزداری دەکەم، ئەوانەی سووکایەتیم پێ بکەن سووک دەبن.
31 Days are coming when I cut off your strength and your father's house's strength, so none in your house reaches old age. ڕۆژێک دێت هێزی بازووی خۆت و هێزی بازووی ماڵی باوکت لەناودەبەم، لە بنەماڵەکەتدا کەس ناگاتە تەمەنی پیری.
32 You will see distress in my dwelling despite all the good done for Israel; never again an old man in your house. تەنگانە لە نشینگەکەم دەبینیت، سەرەڕای ئەو چاکەیەی بۆ ئیسرائیلی دەبێت، هەتاهەتایە لە بنەماڵەکەتدا کەس ناگاتە تەمەنی پیری.
33 Yet I will not cut off every one of yours from my altar; one will be spared to weep out your eyes and grieve your heart, but all your descendants will die in the prime of life. هەر یەکێک لە ئێوە کە لە قوربانگاکەی خۆم نەیبڕمەوە ئەوە بۆ کوێرایی هاتن بۆ چاوەکانت و داخبوونی دڵتە، هەموو وەچەی ماڵەکەت لە گەنجیێتیدا دەمرن.
34 Your sign: your two sons, Hophni and Phinehas, will both die on the same day. «”ئەمەش نیشانەیە بۆت، بەسەر دوو کوڕەکەتدا دێت، بەسەر حۆفنی و فینەحاس، لە یەک ڕۆژدا هەردووکیان دەمرن.
35 I will raise up for myself a faithful priest who does what's in my heart and mind. I will build him a lasting house; he will walk before my anointed forever. کاهینێکی دڵسۆز بۆ خۆم دادەنێم کە ئەوەی لە دڵ و دەروونمدایە بیکات و ماڵێکی ئاسوودەی بۆ بنیاد دەنێم و لەبەردەم دەستنیشانکراوەکەم بە درێژایی ڕۆژان هاتوچۆ دەکات.
36 Everyone left in your house will come, bow to him for silver and a loaf of bread, saying, 'Attach me to some priestly office, so I can eat a piece of bread.'" هەرکەسێکیش کە لە بنەماڵەکەت دەمێنێتەوە دێت تاکو بۆ پارچە زیوێک و کولێرەیەک کڕنۆش بۆ ئەو کاهینە ببات، دەڵێت: ’ئەرکێکی کاهینیێتیم پێ بسپێرە بۆ ئەوەی بتوانم کولێرەیەک بخۆم.‘ “»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]