Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 John 5 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Everyone who believes Jesus is the Christ has been born of our Father, and everyone who loves the Father who gives birth loves the child born of him. هەرکەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا مەسیحە، ئەوە لە خوداوە لەدایک بووە. هەرکەسێک باوکی خۆشبوێ، ئەوەشی خۆشدەوێت کە لێی لەدایک بووە.
2 By this we know we love the children of our Father: when we love our Father and keep his commands. بەمەدا دەزانین ڕۆڵەکانی خودامان خۆشدەوێت: کە خودامان خۆشبوێت و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنین.
3 This is love of our Father: that we keep his commands, and his commands aren't burdensome. ئەمە خۆشەویستی خودایە، ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنن، ڕاسپاردەکانیشی قورس نین،
4 Everyone born of our Father overcomes the world. This is the victory that overcame the world: our faith. چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت. ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە.
5 Who overcomes the world except the one believing Jesus is the Son of our Father? کێیە جیهان دەبەزێنێت؟ تەنها ئەو کەسەی باوەڕی هەیە کە عیسا کوڕی خودایە.
6 Jesus Christ came by water and blood—not water only, but water and blood. The Holy Spirit testifies to this, because the Holy Spirit is the truth. ئەمە ئەوەیە کە بە ئاو و خوێن هاتووە، عیسای مەسیح، نەک تەنها بە ئاو، بەڵکو بە ئاو و بە خوێن. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتی دەدات، چونکە ڕۆحەکە ڕاستییە.
7 For there are three that testify: ئەوانەی شایەتی دەدەن سێیانن:
8 the Spirit, the water, and the blood; and these three are in agreement. ڕۆح و ئاو و خوێن، ئەم سێ شایەتە هەمان شایەتی دەدەن.
9 If we accept human testimony, our Father's testimony is greater—for this is our Father's testimony: that he testified about his Son. ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونکە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی.
10 Whoever believes in the Son of our Father carries this testimony within himself. Whoever does not believe has made him a liar, since he hasn't believed the testimony our Father gave about his Son. ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی.
11 And this is the testimony: our Father gave us eternal life, and this life is in his Son. ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە.
12 Whoever has the Son has life; whoever lacks the Son of our Father lacks life. ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت.
13 I write these things to you who believe in the name of the Son of our Father, so you may know you have eternal life. ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.
14 This is our confidence before him: whatever we ask according to his will, he hears us. ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت.
15 And if we know he hears us—whatever we ask—we know we have what we asked him for. ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە.
16 If anyone sees his brother sin a sin not leading to death, he should ask, and our Father will give him life—to those sinning not to death. There's a sin leading to death; I'm not saying he should pray about that. ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خوداش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت.
17 All wrongdoing is sin, and there is sin that does not lead to death. هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە.
18 We know: whoever is born of our Father does not keep sinning, but the One who was born of our Father protects him, and the evil one cannot touch him. دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات.
19 We know we are from our Father, and the whole world lies under the evil one's power. دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە.
20 We know the Son of our Father has come and given us understanding, to know the One who is true. We are in the One who is true, in his Son Jesus Christ. He is the true God and eternal life. هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.
21 Little children, keep yourselves from idols. ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]