Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Philippians 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul and Timothy, servants of Christ Jesus, to all the holy ones in Christ Jesus at Philippi, with the overseers and deacons: له‌پۆڵس‏و تیمۆساوسی كۆیله‌كانی عیسای مه‌سیح، بۆ هه‌موو خوشك‏و برایانی پیرۆز له‌‏عیسای مه‌سیح له‌شاری فیلیپی، هه‌روه‌ها بۆ چاودێران‏و خزمه‌تكارانیش‏.
2 Grace to you and peace from our Father and the Lord Jesus Christ. با به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی ‏خودای باوكمان‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ‌.
3 I thank my Father every time I remember you, سوپاسی خودا ده‌كه‌م هه‌ركاتێك یادتان بكه‌م،
4 always praying for all of you with joy in every prayer, هه‌موو كاتێك به‌خۆشیه‌وه‌ بۆ هه‌مووتان ده‌پارێمه‌وه‌ لای خودا،
5 because of your partnership in the gospel from the first day until now. چونكه‌ ئێوه‌ له‌‏یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا به‌شداریتان كردووه‌ له‌‏مزگێنی.
6 I'm confident of this very thing: the one who began a good work in you will complete it until the day of Christ Jesus. هه‌روه‌ها دڵنیام ئه‌و ئیشه‌ چاكه‌ی خودا له‌ئێوه‌ ده‌ستی پێ‌كردووه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ته‌واو‏كردنی هه‌تا ڕۆژی عیسای مه‌سیح.
7 I'm right to feel this about you—I hold you in my heart, all of you sharing with me in grace, in my chains and in defending and confirming the gospel. ئه‌وه‌ش مافی خۆمه‌ گه‌ر واهه‌ست بكه‌م سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان، چونكه‌ ئێوه‌م له‌دڵی خۆم پاراستووه‌، هه‌مووتان له‌‏گه‌‏ڵم به‌شداری ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌كه‌ت، گه‌ر ئێستا بێت به‌م كۆت‏و زنجیره‌ له‌به‌ندیخانه‌دا، یاخود كاتێك به‌رگری له‌‏مزگێنی ده‌كه‌م‏و ده‌یچه‌سپێنم.
8 For our Father is my witness, how I long for you all with Christ Jesus's deep affection. خودا ده‌زانێت تا چ ڕاده‌یه‌ك دڵم ئاره‌زووی هه‌مووتان ده‌كات به‌هه‌ست‏و سۆزی عیسای مه‌سیح.
9 This is my prayer: that your love overflow more and more, with knowledge and all discernment, له‌خودا ده‌پاڕێمه‌وه‌ خۆشه‌ویستیتان زیاترو زیاتر بكات بۆ زانین‏و تێگه‌یشتنی ته‌واو،
10 so you can discern what is best, staying pure and blameless until the day of Christ. تا ئه‌وه‌ی باشه‌ هه‌ڵیبژێرن، هه‌روه‌ها پاك‏و بێ‌ كه‌م‏وكووڕی بن بۆ ڕۆژی مه‌سیح.
11 Filled with the fruit of righteousness through Jesus Christ, to our Father's glory and praise. ژیانتان پڕبێت له‌‏به‌رووبوومی ڕاست‎ودروستی، ئه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح ده‌یهێنێته‌ به‌رهه‌م، بۆ شكۆو ستایشی خودا.
12 I want you to know, brothers and sisters, that my circumstances have actually advanced the gospel, ئه‌ی برایان، ئێستا ده‌مه‌وێ‌ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات به‌ڕاستی مزگێنی به‌ره‌و پێش برد،
13 so my chains for Christ became known to the whole imperial guard and everyone else. ته‌نانه‌ت هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆرو هه‌موو خه‌ڵكی ئێره‌، ده‌زانن من له‌پێناوی مه‌سیحدا به‌ندكراوم،
14 Most of the brothers and sisters, made confident in the Lord by my chains, now dare more to speak the word fearlessly. هه‌روه‌ها به‌ندكردن‏و كۆت‏و زنجیری من وایكرد زۆربه‌ی خوشك‏و برایان پشت به‌خوداوه‌ند ببه‌ستن‏و زۆر زیاتر به‌ چاونه‌ترسی سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی خودا بدوێن.
15 Some, it is true, preach Christ out of envy and rivalry, but others out of goodwill. بێ‌گومان هه‌ندێكیان مزگێنی مه‌سیح ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ناحه‌زیو ڕقه‌به‌رایه‌تی، به‌ڵام هه‌ندێكیتریان به‌خواستێكی باش مزگێنی ده‌ده‌ن.
16 These act from love, knowing I'm assigned to defend the gospel. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی پاڵیان پێوه‌ ده‌نێت مه‌سیح ڕابگه‌ێنن، ده‌زانن من خراومه‌ته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ به‌هۆی به‌رگریم له‌مزگێنی.
17 The others proclaim Christ out of selfish ambition, not sincerely, thinking to stir up trouble for me in my chains. ئه‌وانه‌ی ناحه‌زی پاڵیان پێوه‌ ده‌نێت باسی عیسا بكه‌ن، به‌بێ‌ دڵسۆزی ده‌یكه‌ن، چونكه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌مه‌ ناخۆشییه‌كی تر ده‌خه‌نه‌ پاڵ ئه‌م كۆت‏و زنجیره‌.
18 What then? Only that in every way—whether in pretense or truth—Christ is proclaimed, and I rejoice in this. Yes, I will keep rejoicing. ئیتر چی؟ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ باسی مزگێنی مه‌سیح ده‌كرێ‌ ئیتر به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆ خۆ‏ده‌رخستن بێت یاخود به‌ دڵسۆزی بێت، به‌مه‌ش من دڵشادم. به‌ڵێ‌ پێویسته‌ من دڵشاد بم،
19 For I know this will result in my rescue, through your prayers and the help of Jesus Christ's Spirit. چونكه‌ من ده‌زانم به‌هۆی نوێژه‌كانتان‏و به‌‏یارمه‌تی ڕۆحی عیسای مه‌سیح ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ده‌بێته‌ هۆی ڕزگار بوونم.
20 My eager expectation and hope: I will never be ashamed, but with full courage, now as always, Christ will be praised in my body, whether by life or by death. په‌رۆشی چاوه‌ڕوانم‏و ئومێدم ئه‌وه‌یه‌، شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو به‌ووره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ ئێستا وه‌ك هه‌موو كاتێك مه‌سیح له‌له‌شمدا ڕێزداربێ‌، گه‌ر ئه‌مه‌ به‌ مردوویی بێت یاخود زیندوویی.
21 For to me, to live is Christ, and to die is gain. چونكه‌ له‌لای من، ژیان مه‌سیحه‌، ‏مردنیش قازانجه‌.
22 If I am to go on living in the body, this will mean fruitful work for me. Yet I don't know which to choose. به‌ڵام گه‌ر ژیان له‌له‌ش بێ‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌رووبوومی كرداره‌كانه‌ بۆ من، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نازانم كامیان هه‌ڵبژێرم!
23 Torn between the two, I want to leave and be with Christ—far better, چونكه‌ سه‌رسام ماوم له‌ نێوان ئه‌م دوو بڕیاره‌دا، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م ژیانه‌ به‌جێ‌ بهێڵم تا بچمه‌ لای مه‌سیح، ئه‌مه‌ش باشتره‌،
24 but to remain in the body is more necessary for your sake. به‌ڵام‏ مانه‌وه‌م له‌ له‌ش پێویستتره‌ بۆتان،
25 Convinced of this, I know I'll remain and stay with you all, for your progress and joy in the faith, دڵنیام له‌مه‌ بۆیه‌ ده‌زانم ده‌بێ‌ له‌‏ناوتان بمێنمه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام بم، له‌‏پێناوی دڵخۆشی‏و پێشكه‌وتنتان له‌‏باوه‌ڕ،
26 so your boasting in Christ Jesus may overflow because of me, when I come to you again. تا جارێكی تر هاتم بۆ لاتان، به‌هۆی من شانازیتان زیاد بكات به‌عیسای مه‌سیح.
27 Just live worthy of the gospel of Christ, so that whether I come and see you, or am absent, I hear you stand firm in one spirit, contending together with one mind for the gospel's faith, ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بژین شایسته‌ی مزگێنی مه‌سیح بێ‌، تا كاتێ‌ هاتم‏و ئێوه‌م بینی یاخود له‌ناوتان نه‌بووم، هه‌واڵتان ببیستم‏و بزانم ئێوه‌ له‌یه‌ك ڕۆح چه‌سپاون‏و به‌یه‌ك مێشك تێ‌ده‌كۆشن له‌پێناوی باوه‌ڕی مزگێنی،
28 and not scared of your opponents at all—proof to them of their destruction, but of your salvation, and that from our Father. بێ‌ ئه‌وه‌ی بترسن له‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانیتان ده‌كه‌ن. چونكه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ی له‌‏ناوچوونه‌ بۆیان‏و ڕزگاریه‌ بۆ ئیۆه‌، ئه‌مه‌ش له‌‏خوداوه‌یه‌.
29 For it has been graciously granted to you, for Christ's sake, not only to believe in him but also to suffer for him, خودا له‌به‌ر مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به‌ ئه‌وی پێ‌نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو چه‌شتنی ئازاریش له‌پێناوی ئه‌و.
30 going through the same struggle you saw me face, and now hear that I still face. جا كۆشش بكه‌ن بۆ هه‌مان ململانێ‌ كه‌ له‌پێشا بینیووتانه‌، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یبیستن له‌من.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]