Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 16 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 He also told his disciples, "A rich man had a manager who was accused of squandering his possessions. دیسانه‌وه‌ عیسا به‌‏قوتابیه‌كانی ووت: (سه‌ركاری كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ داراییه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌برد‏، تاوانبار‏كرا به‌‏ده‌ست بڵاوی.
2 He called him and said, 'What is this I hear about you? Give an account of your management, for you can no longer manage.' كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند بانگی‏كردو لێیپرسی: ئه‌مه‌ چیه‌ ده‌یبیستمه‌وه‌ لێت؟ بڕۆ حیسابه‌كانت بكه‌‏و بیخه‌ به‌رده‌ستم، ئیتر نامه‌وێ‌ سه‌ركارم بیت.
3 "The manager said to himself, 'What should I do? My master is taking my position from me. I'm not strong enough to dig, and I'm ashamed to beg.' كابرا له‌‏دڵی خۆی ووتی: باشه‌ ئیتر من چی بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌م ئه‌م ئیشه‌م لێ‌ده‌سێنێته‌وه‌؟ نه‌ ده‌توانم زه‌وی بكێڵم نه‌‏سواڵیشم پێ‌‏ده‌كرێ‌.
4 I know what to do, so that when I lose this job, people will welcome me into their homes.' به‌ڵام ده‌زانم چی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ركرام له‌كاره‌كه‌م هه‌تا هاوڕێیان پێشوازیم لێ‌بكه‌ن له‌ماڵه‌كانیان.
5 He called in his master's debtors, one after another, and asked the first, 'How much do you owe my master?' چوو قه‌رزاره‌كانی كابرای ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌كه‌ یه‌كه‌ بانگ‏كرد. له‌‏یه‌كه‌میانی پرسی: چه‌ند قه‌رزاری؟
6 He said, 'one hundred measures of olive oil.' He told him, 'Take your bill, sit quickly, and write fifty.' وه‌ڵامی دایه‌وه‌: سه‌د پێوانه‌ ڕۆن. ئینجا پێی ووت: قه‌یناكه‌ تـه‌نهــا پــه‌نجـا پێوانه‌ ده‌نووسم.
7 Then he asked another, 'And you, how much do you owe?' 'one hundred measures of wheat,' he said. 'Take your bill,' he told him, 'and write eighty.' له‌وی تری پرسی: ئه‌ی تۆ چه‌ندت له‌سه‌ره‌؟ ووتی سه‌د فه‌رده‌ گه‌نم. پێی ووت: ئه‌وا هه‌شتا فه‌رده‌ت بۆ ده‌نووسم.
8 "The master praised the dishonest manager for acting shrewdly, for this age's children are shrewder with their own generation than the children of light. له‌‏دواییدا كاتێ‌ كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند به‌مه‌ی زانی، ئافه‌رینی له‌‏ئیشكه‌ره‌كه‌ی‏كرد، چونكه‌ بۆ داهاتووی خۆی به‌‏ژیرانه‌ بیری كردبووه‌وه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌م جیهانه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌، لێزانترن بۆ ژیانی سه‌ر زه‌وییان له‌ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی.
9 I tell you, make friends for yourselves with worldly wealth, so that when it fails, they welcome you into eternal dwellings. هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: سامانی له‌ناوچوو بۆ به‌ده‌ست‎هێنانی هاوڕێ‌ به‌كاربهێنن، تا ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌ما پێشوازیت لێ‌بكرێ‌ له‌ماڵی هه‌تاهه‌تایی. ‏
10 Whoever is faithful in the least is also faithful in much; whoever is dishonest in the least is also dishonest in much. (ئه‌وه‌ی له‌كه‌م ده‌ست‏پاك بێت له‌‏زۆریش ده‌ست‏پاكه‌، ئه‌وه‌ش له‌كه‌م ناپاكه‌، له‌زۆریش ناپاكه‌.
11 If then you weren't faithful with worldly wealth, who will trust you with the true riches? گه‌ر ئێوه‌ ده‌ست‎پاك نه‌بن له‌سامانی له‌ناوچوو، ئیتر كێ‌ سامانی ڕاستی ده‌داته‌ ده‌ستتان؟
12 And if you haven't been faithful with another's things, who will give you what's your own? گه‌ر ئێوه‌ ده‌ست‎پاك نه‌بن له‌شتی خه‌ڵكیكه‌، ئیتر كێ‌ شتی خۆتان ده‌داتێ؟
13 No household servant can serve two masters. He will hate one and love the other, or hold to one and despise the other. You cannot serve both our Father and wealth." هیچ ئیشكه‌رێك ناتوانێ‌ ملكه‌چی دوو گه‌وره‌ بێت: بێ‌گومان یه‌كێكیانی له‌وی تر زیاتر ده‌وێت، یان ده‌چێته‌ لای یه‌كێكیان‏و ئه‌وی تر به‌جێ‌‏ده‌هێڵێ‌. به‌م شێوه‌ ئێوه‌ش ناتوانن، له‌یه‌ك كاتدا ملكه‌چی خوداو پاره‌ بن.)
14 The Pharisees, who loved money, heard all this and were ridiculing him. فه‌ریسیه‌كان كه‌ زۆر پاره‌یان خۆش‏ده‌ویست، دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ ‏بوو، پێی پێ‌كه‌نین.
15 He told them, "You justify yourselves before others, but our Father knows your hearts. What is prized among people is detestable to our Father." ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئێوه‌ خۆتان لای خه‌ڵكی به‌چاك ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان باش ده‌ناسێ‌. ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پایه‌داری داده‌نێ‌، لای خودا بێ‌ پایه‌یه‌.
16 "The Law and Prophets lasted until John; since then, the good news of the kingdom of our Father is proclaimed, and everyone forces their way into it. شه‌ریعه‌ت‎و فێركردنی پێغه‌مبه‌ران كاری پێ‌كرا هه‌تا هاتنی یه‌حیا، له‌و كاته‌وه‌ مزگێنی پادشاهێتی خودا ده‌درێ‌و هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵ ده‌دات بۆی.
17 But it's easier for heaven and earth to pass away than for one stroke of the Law to fail." به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌یادمه‌كه‌ن، نه‌مانی زه‌ویو ئاسمان زۆر ئاسانتره‌، له‌‏لابردنی خاڵێ‌ له‌‏خاڵه‌كانی شه‌ریعه‌ت.
18 "Whoever divorces his wife and marries another commits adultery; marrying a woman divorced from her husband is adultery too." (ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات‏و یه‌كێكی‏كه‌ ده‌هێنێ‌، ئه‌وا داوێن‏پیسی ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه‌ ته‌ڵاق‎دراوێك ده‌هێنێ‌ به‌هه‌مان‎ شێوه‌ داوێن‎پیسی ده‌كات.
19 "There was a rich man dressed in purple and fine linen, feasting lavishly every day. پیاوێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوو، هه‌موو ڕۆژێك خه‌ریكی ئاهه‌نگ‏گێڕان بوو، گرانبه‌هاترین‏و جوانترین جلی له‌به‌رده‌كرد.
20 And a poor man named Lazarus was laid at his gate, covered with sores, كابرایه‌كیش ناوی له‌عازر بوو، له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ی كه‌وتبوو، برین لێی دابوو.
21 wanting to eat the crumbs falling from the rich man's table; even dogs came and licked his sores. له‌و به‌ر ماوه‌یه‌ی ده‌خوارد كه‌ فڕێ‌ ده‌درایه‌ به‌ر ده‌رگا. زۆر جاریش سه‌گ ده‌هاتن‏و زمانیان به‌برینه‌كانی له‌شیدا ده‌هێنا. ‏
22 The poor man died; angels carried him to Abraham's side. The rich man also died and was buried, كابرای هه‌ژار مردو فریشته‌كان بردیانه‌ لای ئیبراهیم، پاشان كابرای ده‌وڵه‌مه‌ندیش مردو نێژرا.
23 and in the grave, in torment, he looked up and saw Abraham far off and Lazarus at his side. كاتێ‌ سه‌ری هه‌ڵبڕی، سه‌یریكرد له‌دۆزه‌خدایه‌و ئازار ده‌چێژێ‌. له‌‏دووره‌وه‌ ئیبراهیمی بینیو له‌عازر له‌باوه‌شیدا بوو.
24 He cried out, 'Father Abraham, have mercy on me. Send Lazarus to dip his fingertip in water and cool my tongue, for I'm in agony in this flame.' ئینجا هاواریكرد: ئه‌ی ئیبراهیمی باوك، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه‌، له‌عازر بنێره‌ تا په‌نجه‌كانی به‌ئاو ته‌ڕ بكات‏و سه‌ری زمانمی پێ‌ ساردكاته‌وه‌، ئه‌وه‌تا له‌م ئاگره‌دا ئازارم زۆره‌.
25 "But Abraham said, 'Child, remember: you received good things in your life, and Lazarus likewise bad things. Now he is comforted here, and you are in anguish. ‏ئیبراهیم پێی ووت: كوڕم، له‌‏بیرته‌ تۆ چی خۆشی هه‌یه‌ هه‌موویت كردو بینیت، له‌عازریش چی ده‌رده‌‏سه‌ری هه‌بوو بین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دڵنه‌وایی ده‌كرێت‏و تۆش ئازار ده‌چێژیت.
26 Besides all this, a great chasm separates us from you, so those who want to cross from here to you can't, nor can anyone cross from there to us.' سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌‏نێوان ئێمه‌و ئێوه‌ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌و دانراوه‌، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ لێره‌وه‌ بێته‌ لاتان ناتوانێت، هه‌مان شت ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یه‌وێ‌ لای ئێوه‌وه‌ بێته‌ لامان ناتوانێ‌.
27 "And he said, 'Then I beg you, father, to send him to my father's house, ئینجا كابرا ووتی: كه‌واته‌ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ له‌عازر بنێره‌ بۆ ماڵی باوكم،
28 for I have five brothers—let him warn them, so they won't also come to this place of torment.' له‌وێ‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو ئاگاداریان بكاته‌وه‌، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش بێنه‌ ئه‌م دۆزه‌خه‌وه‌.
29 "But Abraham said, 'They have Moses and the Prophets; let them hear them.' به‌ڵام ئیبراهیم پێی ووت: ئه‌وان [نووسینه‌كانی] موساو پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه‌، ده‌با گوێیان بۆ ڕاگرن.
30 He said, 'No, father Abraham, but if someone from the dead goes to them, they'll repent.' ئه‌میش پێی ووت: نه‌خێر، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ناو مردووانه‌وه‌ چوو بۆ لایان، ئیتر تۆبه‌ ده‌كه‌ن.
31 He told him, 'If they won't listen to Moses and the Prophets, they won't be convinced even if someone rises from the dead.'" ‏ئیبراهیم ووتی: كه‌ ئه‌وان گوێیان له‌موساو پێغه‌مبه‌ران نه‌گرت، ئه‌وا باوه‌ڕ به‌ مردووی زیندووبووه‌وه‌ش ناكه‌ن.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]