Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

2 Corinthians 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Are we starting to recommend ourselves again? Or do we, like some, need letters of recommendation to you or from you? ئایا ئێمه‌ دووباره‌ ده‌ست به‌ ستایش‎كردنی خۆمان ده‌كه‌ین؟ یان پێویسته‌ وه‌ك هه‌ندێ‌ كه‌س ده‌یكه‌ن، ڕاسپارده‌ نامه‌تان نیشان بده‌ین‏، یان ئێوه‌ شتێكی وا به‌ ئێمه‌ بده‌ن؟
2 You yourselves are our letter, written on our hearts, known and read by everyone. ئێوه‌ نامه‌ی ئێمه‌ن كه‌ له‌‏دڵمان نووسراوه‌، له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانرێ‌ بخوێنرێته‌وه‌و بناسرێ‌.
3 You show yourselves to be a letter from Christ, delivered by us—written not with ink but with the Spirit of our living Father, not on stone tablets but on tablets of human hearts. به‌ڵێ‌ ده‌ركه‌وت ئێوه‌ نامه‌ی مه‌سیحن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و نووسیومانه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه‌ به‌ڵكو به‌ ڕۆحی زیندووی خودا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین ‏نه‌نووسراوه‌‏، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی دڵی مرۆڤ.
4 Such is the confidence we have through Christ toward our Father. ئێمه‌ متمانه‌یه‌كی له‌م جۆره‌مان هه‌یه‌ به‌هۆی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌خودا.
5 Not that we're competent in ourselves to claim anything as our own, but our competence is from our Father. ئه‌وه‌ش نه‌ك بڵێین به‌تواناین تا بڵێین ئێمه‌ شتێكمان هه‌یه‌، توانای ئێمه‌ له‌خوداوه‌یه‌.
6 He made us competent to serve a new covenant—not of the letter but of the Spirit. For the letter kills, but the Spirit gives life. ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌یدا به‌ئێمه‌ تا ببین به‌خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ‌. په‌یمانی ڕۆح نه‌ك نووسراوی كۆن، چونكه‌ نووسراوی كۆن ده‌كوژێ‌، به‌ڵام ڕۆح ژیان ده‌به‌خشێ‌.
7 If the ministry of death, carved in letters on stone, came with such glory that Israelites could not gaze at Moses' face because of its glory—a glory that was fading, گه‌ر بێتو ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌بێته‌ هۆی مردن كه‌ له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو [[[شه‌ریعه‌ت]]] به‌مه‌زنی هاتبێ‌، به‌ شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌یانتوانی به‌ته‌واوی سه‌یری ڕووی موسا بكه‌ن، به‌هۆی دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌موچاوی، كه‌ فه‌وتاوه‌،
8 will not the ministry of the Spirit come with even greater glory? ئاخۆ ده‌بێ‌ چه‌ند به‌شكۆو مه‌زنتر بێ‌ خزمه‌تی ڕۆحی پیرۆز؟
9 For if the ministry of condemnation had glory, how much more does the ministry of righteousness overflow with glory! گه‌ر بێتو ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌بێته‌ هۆی تاوانباركردن شكۆمه‌ندبێ، ئیتر ده‌بێ‌ خزمه‌تی بێ‌تاوان كردن چه‌ند شكۆدارتر بێ‌؟
10 What was glorious has no glory now, outshined by surpassing glory. له‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی هه‌بوو شكۆدار نه‌ماوه‌ ئێستا له‌به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ شكۆمه‌ندی ڕاده‌به‌ده‌ر.
11 For if what was fading came with glory, how much greater is the glory of what endures! چونكه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوچوو بوو شكۆدار بوو، باشه‌ ئه‌وه‌ی نه‌مره‌ ده‌بێ‌ چ شكۆمه‌ندییه‌كی هه‌بێ‌!
12 Since we have such a hope, we act with great boldness. چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌م هیوایه‌مان هه‌یه‌، ئێمه‌ چاونه‌ترسین.
13 We are not like Moses, who put a veil over his face so the Israelites couldn't stare at the end of what was fading. ‏ئێمه‌ وه‌ك موسا نین، ئه‌وه‌ی پێچه‌ی له‌سه‌ر ده‌م‏و چاوی دانا، هه‌تا ئیسرائیلیه‌كان كۆتایی شكۆی فه‌وتاو نه‌بینن‏.
14 But their minds were hardened. To this day, the same veil remains when the old covenant is read—unlifted, since only in Christ is it removed. ‏به‌ڵكو مێشكیان تاریك بووه‌، چونكه‌ تا ئه‌مڕۆش، كاتی په‌یمانی كۆن ده‌خوێننه‌وه‌، هه‌مان پێچه‌ هه‌ر ماوه‌، چونكه‌ ته‌نها به‌مه‌سیح لاده‌چێ‌،
15 Yes, to this day, whenever Moses is read, a veil lies over their hearts. به‌ڵێ‌، تا ئه‌مڕۆ هێشتا مێشكیان داخراوه‌، كاتێ‌ شه‌ریعه‌تی موسا ده‌خوێنرێته‌وه‌ بۆیان.
16 But whenever anyone turns to our Lord Jesus, the veil is taken away. به‌ڵام گه‌ر مرۆڤ ڕوو‏بكاته‌ خوداوه‌ند، ئه‌وسا ئه‌و پێچه‌یه‌ لاده‌چێ‌.
17 Our Lord Jesus is the Spirit, and where the Spirit of our Lord Jesus is, there is freedom. ئێستا خوداوه‌ند ڕۆحه‌، جا ڕۆحی خوداوه‌ند له‌هه‌ركوێ‌ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.
18 We all, faces unveiled, gazing at the glory of our Lord Jesus, are transformed into that same image, from glory to glory, as from our Lord Jesus, the Spirit. ئێمه‌ هه‌موومان به‌ڕوویه‌كی كراوه‌ ته‌ماشای شكۆمه‌ندی خوداوه‌ند ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك له‌ئاوێنه‌دا، ده‌گۆڕێین بۆ وێنه‌ی ئه‌و، له‌پله‌یه‌كی شكۆمه‌ندی بۆ پله‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌ش له‌خوداوه‌نده‌وه‌ دێت كه‌ ڕۆحه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]